هه‌واڵ
  یۆنامی‌ به‌دواداچون ده‌كات بۆ سكاڵاكان له‌سه‌ر ساخته‌كاییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
وه‌فدێكی‌ یۆنامی‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كات و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، نیگه‌رانی‌ خۆیان له‌ پێكنه‌هێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ربڕی‌ و به‌ڵێنیاندا به‌دواداچونی‌ جددی‌ بۆ سكاڵای‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
وه‌فده‌كه‌ی‌ یۆنامی‌ كه‌ له‌ نیكۆلای‌ ملادینۆڤ نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئۆفیسی‌ یۆنامی‌ له‌ عێراق و سۆكۆڵ كۆندی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ یۆنامی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و دیمیتری‌ مانجاڤیدزه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئۆفیسی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یۆنامی‌ له‌ هه‌رێم پێكهاتبون، له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ كۆبونه‌وه‌.
وه‌فده‌كه‌ی‌ یۆنامی‌ له‌ میانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایانگه‌یاند، له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێم و عێراقیان كردوه‌و نیگه‌رانی‌ خۆیان له‌ پێكنه‌هێنان و دواكه‌وتنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 21 ی‌ ئه‌یلولی‌ رابردو پیشاندا.
هاوكات به‌ڵێنیاندا به‌دواداچونی‌ جدی‌ بۆ ئه‌و سكاڵایانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكاری‌ و ساخته‌كارییه‌كان پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆن كراون.

07/05/2014
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 5
ژماره‌ی بابه‌ت