وه‌فدێكی یۆنامی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه 16/2/2014 وه‌فدێكی ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق (یۆنامی) سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد له شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یوسف محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئارام شێخ محه‌مه‌د رێكخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و جه‌لال جه‌وهه‌ر هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه.
وه‌فده‌كه‌ی یۆنامی پێكهاتبون له هه‌ریه‌ك له جۆرجی به‌ستین لێپرسراوی به‌شی سیاسی له یۆنامی و سۆكۆڵ كۆندی به‌رپرسی ئۆفیسی یۆنامی له هه‌رێم و دڵشاد مه‌حمود راوێژكاری سیاسی له ئۆفیسی سلێمانی و عه‌زیز شێخانی راوێژكار له ئۆفیسی هه‌ولێری یۆنامی.
له دیدارێكدا وه‌فدی یۆنامی سه‌ره‌ڕای پیرۆزباییان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ده‌ستیان هێناو بوه هۆی گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی له هه‌رێم، هاوكات باس له گرنگی زوتر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ش كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردودا رویاندا.
وه‌فدی گۆڕانیش لای خۆیانه‌وه ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه پێویسته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق كار بكرێت بۆ نه‌هێشتنی كه‌موكورتییه‌كان له‌پێناو به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد و دور له هه‌ر جۆره خه‌وش و ته‌زویرێک.