رونکردنەوەیەک لە لیژنەی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکومەت
لیژنەی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان هەواڵێکی رۆژنامەی چاودێر سەبارەت بە دەستنیشانکردنی کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت کە " ئەو هەواڵە سەرلەبەر هەڵبەستراوە و راست نییە".
دەقی رونکردنەوە
سەبارەت بەو بابەتەی تایبەت بە کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ وەزارەتی ناوخۆ، کە لە ژمارە (453) دوشەممە (27/1/2014)ی رۆژنامەی چاودێر بڵاوبۆتەوە راست نییە.
بزوتنەوەی گۆڕان تائێستا کاندیدی بۆ هیچ یەکێک لە پۆستەکان دەستنیشان نەکردوە، چونکە هێشتا لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان رێکنەکەوتون، بۆیە ئەو هەواڵە سەرلەبەر هەڵبەستراوە و راست نییە.
لیژنەی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان
27/1/2014