هه‌واڵ
  بۆ به‌شداریكردنیان له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن، كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ژنانی‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاری‌ سلێمانی‌ رێكده‌خرێت
به‌مه‌به‌ستی‌ راهێنان و كاراكردنی‌ ژنانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ 9/9/2013، چیمه‌ن محه‌مه‌د ڕه‌شید نوێنه‌ری‌ ژنان له‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ هاوكاری‌ ژوری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گۆڕان خولێكی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنیان بۆ ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی‌ ژن له‌سنوری‌ ‌ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ سلێمانی‌ كرده‌وه‌.
له‌ خوله‌كه‌دا چه‌ندین رێنمایی‌ پێویست خرانه‌ڕو له‌باره‌ی‌ چۆنێتی‌ به‌شداریكردنی‌ ژنان له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نیانه‌.
هاوكات باس له‌ چۆنێتی‌ دیاریكردنی‌ بریكاره‌كانی‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان و چۆنێتی‌ ده‌ستنیشانكردنیان كرا و مه‌رجه‌كانی‌ بون به‌ بریكار بۆ به‌شداربوان رونكرایه‌وه‌.


 
11/09/2013
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 5
ژماره‌ی بابه‌ت