كه‌ناڵی (KNN) كۆڕێك بۆ د.بورهان یاسین ساز ده‌كات
تۆڕی هه‌واڵی كوردی (KNN) كۆڕێكی جه‌ماوه‌ری بۆ د. بورهان یاسین لێكۆڵه‌ری سیاسی كورد و مامۆستای زانكۆ له وڵاتی سوید به ناونیشانی (ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی سه‌ربه‌خۆ) سازده‌كات.
بڕیاره كۆڕه‌كه رۆژی شه‌ممه 17/8/2013 سه‌عات 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه بچێت.
د.بورهان یاسین له دایكبوی ساڵی 1956ی باشوری كوردستانه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی هه‌ر له كوردستان تهواوكردوهو له ساڵی 1980 خوێندنی زانكۆی له شاری موسڵ ته‌واو كردوه، ساڵی ١٩٨٢ كوردستانی جێهێشتوه‌و دوای ساڵێك مانه‌وه له ئێران، له ساڵی ١٩٨٣ چووه بۆ وڵاتی سوید و هه‌ر له‌وێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه. له ساڵی (١٩٩٦)ه‌وه سه‌رقاڵی لێكۆلینه‌وه و وانه‌گوتنه‌وه بوه له زانكۆی لۆند له وڵاتی سوید و تائێستاش سه‌رقاڵی وانه‌وتنه‌وه‌یه له هه‌مان زانكۆ.