هه‌واڵ
  محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: داخستنی‌ سنوره‌كان كارێكی‌ نامرۆڤانه‌یه‌‌

رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات، داخستنی‌ سنوره‌كانی‌ رۆژئاوا له‌لایه‌ن حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه،‌ كارێكی‌ نامرۆڤانه‌ و هه‌ڵه‌ و ناكوردانه‌یه‌.
 محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان لەلێدوانێکیدا بە کەی ئێن ئێنی راگه‌یاند: سنوره‌كانی‌ رۆژئاوای كوردستان به‌بڕیاری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌ت داخراون، ئه‌وه‌ش كارێكی‌ هه‌ڵه‌ و نامرۆڤانه‌و ناكوردانه‌یه‌.
 ئاماژەی بەوەشکرد "بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌پێویستی‌ زانیوه‌ هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پشتگیری‌ رۆژئاوا بكه‌ن و له‌ڕوی‌ سیاسی‌ و مرۆییه‌وه‌ یارمه‌تیان بده‌ن و كارئاسانیان بۆ بكه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌ستنه‌خه‌نه‌ كاروباره‌كانیانه‌وه‌".

09/08/2013
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 5
ژماره‌ی بابه‌ت