پیرۆزبایی بزوتنهوهی گۆڕان بهبۆنهی جهژنی رهمهزانهوه
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پیرۆزبایی گەرم لەموسلمانانی جیهان بەگشتی و موسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین و هیوادارین جەژنی رەمەزان ببێتە هۆکارێک بۆ خۆشەویستی و هاتنەدی ئاشتی و ئارامی و دادپەروری بۆ تەواوی مرۆڤایەتی و کۆتایهێنان بە زوڵم و زۆرداری. ئومێدیش دەکەین لەم جەژنە پیرۆزەدا، کوردانی خۆرئاوا لە نەهامەتی و ناخۆشیەکانی ئێستایان، كه بەهۆی شەڕو وێرانکاریەوە بەسەریان هاتوە رزگاریان بێت و ئاسودەیی و ئارامیان بۆ بگهڕێتهوه.
هەر بەم بۆنەیەوە هیوای رۆژانێکی خۆش و ئاسودە بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەخوازین.
ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان