بزوتنەوەى گۆڕان وەڵامى وەزیرى دەرەوەى تورکیا دەداتەوە
بزوتنەوەى گۆڕان دوپاتى دەکاتەوە، حكومه‌تی توركیا جیاكاریی ده‌كات له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانیدا و رێگه نه‌دان به هاتوچۆی فرۆكه‌وانی نێوان سلێمانی و توركیا زیانی به به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان گه‌یاندوه له‌م ده‌ڤه‌ره و ئەوەش دەخاتەڕو کە دواین لێدوانى وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە "خۆدزینه‌وه‌یه له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌كان و ته‌نگژه‌كانی ناوچه‌كه قوڵترده‌كاته‌وه".
ئەمڕۆ شەممە (7/7/2018) بزوتنەوەى گۆڕان رونکردنەوەیەکى لەبارەى لێدوانێکى مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بڵاوکردەوە کە تێیدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تۆمه‌تبار ده‌كات به یارمه‌تیدانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و ده‌ڵێت: ئیداره‌ی هه‌ولێر و به‌غدا پاڵپشتی له‌م هێرشه‌ی ئێمه ده‌كه‌ن بۆسه‌ر په‌كه‌كه، به‌ڵام گۆڕان و یه‌كێتی پشتگیری په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و باجه‌كه‌شیان داوه.
دەقى راگەیەنراوەکە:
راگه‌یەندراوێك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان - ه‌وه
له لێدوانێكدا به‌ڕێز مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تۆمه‌تبار ده‌كات به یارمه‌تیدانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه). چاوش‌ئۆغڵو ده‌ڵێت: ئیداره‌ی هه‌ولێر و به‌غدا پاڵپشتی له‌م هێرشه‌ی ئێمه ده‌كه‌ن بۆسه‌ر په‌كه‌كه، به‌ڵام گۆڕان و یه‌كێتی پشتگیری په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و باجه‌كه‌شیان داوه.
ئێمه لە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نین:
1. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یشاردۆته‌وه و له زۆر بۆنه‌دا و پێشتریش له‌سه‌ر زاری ره‌وانشاد (نه‌وشیروان مسته‌فاوه) رایگه‌یاندوه كه بزوتنه‌وه‌كه پاڵپشتی كوردانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق ده‌كات له دابینكردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتوریه‌كانیان، له به‌ر رۆشنایی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و یاداشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا.
2. بزوتنه‌وه‌كه‌مان هێزێكی سیاسی مه‌ده‌نی و بێ چه‌كه و شێوازی كاركردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه له رێگه‌ی گفتوگۆ‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی دور له توندوتیژیی به رێكاری ئاشتیانه.
3. حكومه‌تی توركیا له پراكتیكدا و ئێستاش له زاری به‌ڕێز چاوشئۆغلوه‌وه، جیاكاری ده‌كات له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانیدا و رێگه نه‌دان به هاتوچۆی فرۆكه‌وانی نێوان سلێمانی و توركیا زیانی به به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان گه‌یاندوه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا.
له كۆتایدا ده‌ڵێین ئه‌م جۆره لێدوانانه، خۆدزینه‌وه‌یه له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌كان و ته‌نگژه‌كانی ناوچه‌كه قوڵترده‌كاته‌وه.
بزوتنەوەی گۆڕان
7/7/2018