ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
   گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی و یەکگرتو ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دادپەروەری و دیموکراسی و یەکگرتوی ئیسلامی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛ سیستمی دەنگدان هاککراوە و ئاڵوگۆڕ و دزی لە دەنگەکاندا کراوە و داوا دەکات جیاکردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکان بکرێت.

هاوکات هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایدەگەیەنێت؛ یارییەكی ترسناك بەدەنگەكان کراوە و ئەوەی بڵاوکراوەتەوە دورە لە راستییەوە.

هاوکات کۆمەڵی ئیسلامی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتدەکاتەوە و داوا دەکات دەنگەکان بە دەست جیابکرێتەوە.

لای خۆیشییەوە ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتوو په‌یامێكی بڵاوکردەوە و داوا دەکات دەنگەکان بە دەستی جیابکرێنەوە.
13/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 10
ژماره‌ی بابه‌ت