کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى و جڤاتى گشتى دەستیپێکرد
کۆبونەوەى هاوبەشى جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتى گشتی بزوتنهوهی گۆڕان بە ئامادەبونى رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ههرێمی كوردستان و ههڵبژاردن لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەکە لە سلێمانى دەستى پێکرد.
جهمال حاجی محهمهد، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی، رایگەیاند؛ جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی، له كۆبونهوهكدا تاوتوێی بارودۆخی كوردستان و ئامادهكارییهكانی بزوتنهوهكه دهكهن بۆ ههڵبژاردن و تاوتوێى چڕكردنهوهی بانگهشهی لیستی (142)ی بزوتنهوهی گۆڕان و لیستی (183)ی نیشتیمان دهكرێت له ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوهكان.
هەر ئەمڕۆ و پێش دەستپێکردنى کۆبونەوەکە، د.رەئوف عوسمان سەرۆکى جڤاتى گشتى رایگەیاند؛ بەپێى دەستور و پەیڕەو و پرۆگرامى بزوتنەوەى گۆڕان لە کاتە گرنگ و کارە بەبایەخەکان دەکرێت هەردو جڤاتەکە کۆببنەوە، ئیستاش کە بەرەو هەڵبژاردنەکان دەڕۆین بە کاتێکى هەستیاردا تێدەپەڕین بۆیە پێکەوە کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنى دۆخەکە لەگەڵ شێوازى ئاڕاستەى بانگەشە.
لەبارەى بەرفراوانى کۆبونەوەکە و بڕیارى پێکەوەیى لە بزوتنەوەى گۆڕان، رەئوف عوسمان وتى:"بزوتنەوەى گۆڕان وا دانەمەزراوە کە تەشکیلەیەکى هەرەمى بێت و ئەوانەى سەرەوە بڕیار بدەن و لە خوارەوە ەجێبەجێ بکرێت، بەڵکو سیستمى ئاسۆیى پەیڕەو کراوە وەک مۆدێلى حیزبە مۆدێرنەکان و حیزبەکانى رۆژئاوا، کە لەم شێوازەدا پێچەوانەى حیزبە تەقلیدییەکان کە کەمترین کەس بەشدارن لە بڕیارى سیاسى و بڕیارە گرنگەکاندا".