بزوتنەوەی گۆڕان ساڵی نوێی ئێزیدییەکان پیرۆز دهكات
بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی ئێزیدییەکانەوە (چوارشەممەی سور) بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برا ئێزیدییەکان دەکات لە سەرانسەری کوردستان و جیهاندا و هیوای ئاشتی و بەدیهێنانی ئارامی بۆ تەواوی ناوچهکە و خوشک و برایانمان دەخوازین.
هەرەوەها بەڵین دەدەین بزوتنەوەکەمان هەمو هەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ ئاشکراکردنی چارەنوسی بێسەروشوێنکراوەکانی دەستی زوڵم و زۆرداریی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و رێگریی لە دوبارەبونەوەی ئەو تاوان و کوشتارەی بەرامبەریان ئەنجامدراوە.
دیسانەوە لەم بۆنەیەدا جگە لە دوبارەکردنەوەی پیرۆزبایی، سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی قوربانیانی ئێزیدی دادەنەوێنین.
بزوتنەوەی گۆڕان
ژوری رۆژنامەوانی