Print WWW.GORRAN.NET
 رەهێڵ دزەیى: کاردەکەم بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنگە حکومییەکان
9/15/2018 7:58:38 PM
رەهێڵ تەڵعەت دزەیى کاندیدى ژمارە (18)ى لیستى (148)ى گۆڕان دوپاتى دەکاتەوە ئەگەر متمانەى دەنگدەران بەدەستبهێنێت لە خولى نوێى پەرلەمان کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى خوێندنگا حکومییەکان.

رەهێڵ تەڵعەت دزەیى، خاوەنى دو بڕوانامەى دبلۆم و بڕوانامەیەکى بەکالۆریۆس کاندیدى ژمارە (18)ى لیستى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، رایدەگەیەنێت؛ لەکاتى وەرگرتنى متمانەى دەنگدەران ئەزمون و شارەزایى خۆم لە بوارى پەروردە دەکەمە هەوێنى چڕکردنەوەى هەمو هەوڵەکانم بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى خوێندنگا حکومییەکان بەشێوەیەک کە جیاوازییان لەگەڵ خوێندگا ئەهلیەکان نەبێت.

کاندیدى ژمارە (18)ى لیستى (148)ى گۆڕان جەخت دەکاتەوە؛ هەوڵى بێوچان دەدات بۆ دابینکردنى بیمەى کۆمەڵایەتى و تەندروستى و هەژەمارکردنى خزمەتکردنى ساڵانى کارکردن بە خزمەت بۆ ئەوانەى لە کەرتى تایبەت کاردەکەن، بەوپێیەى خزمەتى گەورەى وڵاتەکەمان دەکەن.



.