Print WWW.GORRAN.NET
 باژێروانی هەولێر: گۆڕانخوازان بە گڕوتینەوە بەشداریى هەڵبژاردن دەکەن
9/12/2018 2:30:10 AM
باژێروانی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات بڕیارى گۆڕان بۆ بەشداریى لە هەڵبژاردنەکان بۆ پارتى و یەێتى چاوەڕواننەکراوبو، دەشڵێت: "گۆڕانخوازان بە گوڕوتینەوە دەچن بۆ دەنگدان، چونکە بەشداریکردنى کاریگەر لەم هەڵبژاردنەدا رۆڵى دەبێت لە  کەمکردنەوەى ساختەکارى پارتە دەسەڵاتدارەکان".

هێمن شێخانى، باژێروانى هەولێرى بزوتنەوەى گۆڕان لە یەکەم رۆژى دەستپێکى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، دەڵێت:"بەشداریكردنی ئەمجارەی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردندا جیاوازە و پارتی و یەكێتی توشی شۆك كردوە، چونكە پارتی و یەكێتی دەیانویست لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا زۆرینەی رەهای پەرلەمان بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی سەرجەم یاساكان لە بەرژەوەندی خۆیان هەموار بكەنەوە و سەرجەم سەروەت و سامانی هەرێم بە یاسا بۆ خۆیان ببەن".

هەروەک جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەشداریكردنی زۆرینەی خەڵك لە هەڵبژاردن و دەنگدان رێگرێكی گەورەدەبێت لەبەردەم ساختەكارییەكانی ئەو دو لایەنە و دەڵێت:"بۆیە خۆئامادەکردنى ئێمە جیاوازترە و گۆڕانخوازان بە گوڕ و تینەوە".