Print WWW.GORRAN.NET
  چۆن دەنگ بە لیستی گۆڕان دەدەین
9/11/2018 6:19:30 PM
بۆ رۆژی دەنگدان، کۆمیسیۆن کارتێکی تایبەتی ئامادەکردوە، کە هەر لیستە و ژمارە و لۆگۆی خۆی هەیە و دەنگدەرانی گۆڕان لیستەکەی خۆیان کە بە لۆگۆ نیللیەکەیەوە بەشدارە بناسنەوە و دەنگ و متمانەی خۆیانی پێبدەن.

بۆ رۆژی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان کە رۆژی (30)ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم کارتێکی دەنگدانی ئامادەکردوە، لە دەستە راستی بەشی سەرەوەی لیستەکە لە بەشیی کورسییە گشتییەکاندا لیستی گۆڕان بە ژمارە (148) و بە لۆگۆی بزوتنەوەی گۆڕان دانراوە، دەنگدەران لە رۆژی دەنگداندان بە قەڵەمێکی تایبەتی کە لۆگۆی کۆمیسیۆنە، نیشانە لە بۆشایی بەتاڵی بەردەم لۆگۆی گۆڕان دادەنرێت.

دواتر دەنگدەران دەتوانن کاندیدی پەسەندکراوی خۆیان لە دەستە چەپی کارتی دەنگدان دەستیشان بکەن، کە بزوتنەوەی گۆڕان بە (100) کاندیدی دڵسۆز و لێهاتو بەشداریی دەکات، کە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەکەن.