Print WWW.GORRAN.NET
 پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان
11/26/2017 9:56:54 PM

بەداخوکۆژانێکی زۆرەوە مامۆستا لوقمان سلێمان پەرلەمانتاری پێشوو و ھەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆڕان کۆچی دواییکرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەره‌خۆشی لە خۆمان و خانەوادە و دۆستان و گۆڕانخوازنی شارەکەمان دەکەین.
 مامۆستا لوقمان پێشمەرگەیەکی دێرین و پیاوێکی کۆمەڵایەتی و ھاوشارییەکی خۆشەویست و پەرلەمانتاریەکی چالاک و ھەڵسوڕاوێکی خۆنەویست بوو لەدەستدانی بە ھۆی نەخۆشیەکی کوشندەوە کەلێنێکی لەناو ھاورێ و ھاورێبازەکانی بە جێھێشت .
 دووبارە خوالێخۆشبێت و بەھەشت جێگای بێت و خوای گەورە سەبووری ھەموولایەکەمان بداتەوە .

انا لله و ان الیه راجعون

مەکۆی کفری
بزوتنەوەی گۆڕان

٢٢/١١/٢٠١٧