|
دەقی پلانی پێنج ساڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە |
4/26/2014 5:17:09 PM |
بزوتنەوەی گۆڕان له‌پێناوی پارێزگایه‌كی نمونه‌یی هاوچه‌رخدا، پلانێکی پێنج ساڵه بۆ گه‌شه‌پێدانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رادەگەیەنێت.
دەقی پلانەکە:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
پلانی پێنج ساڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
نیسانی 2014
نــــــــــــــــــــــــــــاوهڕۆك
ناوهڕۆك
دیدگا و ئامانجه‌كان
پێشه‌كی
دیمۆگرافیای هه‌ڵه‌بجه
فاكته‌ره به‌هێزه‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه
كه‌رته‌كانی پلانه‌كه
1-كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێری
2- كه‌رتی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار
3- كه‌رتی شاره‌وانی
4- كه‌رتی گه‌یاندن
5-كه‌رتی گواستنه‌وه و رێگاوبان
6- كه‌رتی بیناكاری و نیشته‌جێبوون
7- كه‌رتی سامانی سرووشتی
8- كه‌رتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ
9- كه‌رتی كاره‌با
10- كه‌رتی بازرگانی
11- كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌ڵایه‌تی
11 - 1 ته‌ندروستی
11 - 2 په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا
11 - 3 كه‌رتی وه‌رزش و رۆشنبیری
11 - 4 كه‌رتی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
11 - 5 ئیداره‌ی گشتی و خۆجێیه‌تی
12- كه‌رتی بانك و خزمه‌تگوزارییه بانكییه‌كان
دیدگا و ئامانجه‌كان:
دیدگای پلانه‌كه:
((له‌پێناوی پارێزگایه‌كی نموونه‌یی هاوچه‌رخدا))
ئامانجی پلانه‌كه و خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان:
كاركردن له‌سه‌ر هۆكاره به‌هێزه‌كانی (مقومات) پارێزگاكه و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ناوازه، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك و گه‌شتیاری ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی رابكێشرێت بۆ سه‌ردانی پارێزگاكه.
ئه‌نجامدانی ده‌یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گه‌وره و بچووك به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان و خۆشگوزه‌رانی و كه‌شی ژیانی شایسته له شار و گونده‌كانی پارێزگا، بودجه‌كه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دابین ده‌كرێت.
ئه‌نجامدانی ده‌یان پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی په‌ره‌پێدان، كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێویی خه‌ڵكی پارێزگاكه و ناوچه‌كه و كوردستان، به‌شی زۆری ئه‌و پرۆژانه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی جیهانی و ناوخۆییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌به‌رهێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوه جیهانییه‌كان و ده‌وڵه‌ته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان هان بدات و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش ناچار بكات بۆ به‌خشین، كه چه‌كی كیمیاییان به رژێمی به‌عس فرۆشتبوو، وه‌ك سزایه‌ك له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه.
پێشه‌كی
له 16/3/2014 فه‌رمانی به پارێزگابوونی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچوو، له‌پێناوی پێدانی سیمایه‌كی شایسته به چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، كه له ئێستادا سنووره‌كه‌ی ته‌نها قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌كانی سیروان‌و خورماڵ‌و بیاره‌و شاره‌دێی ته‌وێڵه) ده‌گرێته‌وه. دانانی پلانێكی گه‌شه‌پێدان ده‌بێته پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی و ده‌كرێت له سه‌ره‌تادا هێڵه گشتییه‌كان بۆ پلانێكی پێنج ساڵی دابڕێژرێت، به‌هیوای ئاماده‌كردنی پلانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ورد له داهاتوویه‌كی نزیكدا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تیمێك له ئه‌ندازیاران و پسپۆڕان و شاره‌زایان له‌لایه‌ن رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه راسپێردران به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پلانه‌كه، به‌و هیوایه‌ی پارێزگاكه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و هاوچه‌رخ گه‌شه‌ی پێ بدرێت و ببێته پارێزگایه‌كی نموونه‌یی هاوچه‌رخ، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یمان ده‌دات ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه‌ی بكه‌وێته ده‌ست، زۆر به‌جیدی هه‌وڵ ده‌دات پلانه‌كه جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی تریش ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری پارێزگاكه، ده‌خرێته به‌ر ئه‌مری واقیع و هاوكاری جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ش ده‌كرێت له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه. هه‌روه‌ها فراكسیۆنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له داهاتوودا ئه‌م پڕۆژه‌یه به هه‌ند وه‌رده‌گرن و ده‌یكه‌نه رێبه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانیان.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌دوای راگه‌یاندنییه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌ستی دانیشتووانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و پسپۆڕانی دیكه له بواره جیاوازه‌كاندا، تا هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كانی پڕۆژه‌كه كه‌مبكرێته‌وه و به تێبینی و سه‌رنجه‌كانیان پڕۆژه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن.
دیمۆگرافیای هه‌ڵه‌بجه:
شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێته خوارووی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی و به دووریی 76 كم. ژماره‌ی دانیشتووانی ناوه‌ندی شار ئێستا 65800 كه‌سه و ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌موو پارێزگاكه به گوند و ناحیه‌كانییه‌وه 105000 كه‌سه و 27000 خێزان له‌م پارێزگایه‌دا ده‌ژین، به‌رزیی ئاستی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر رووی ده‌ریاوه (700م) ه. پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێكدێت له قه‌زای ناوه‌ند و هه‌رسێ ناحیه‌ی سیروان، خورماڵ و بیاره.
له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه تا ساڵی 1988 شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ناوه‌ندێكی رۆشنبیریی، ئه‌ده‌بی، وه‌رزشی، بازرگانی و كشتوكاڵی رۆڵی خۆی بینیوه .یه‌كه‌م شار بووه له سنووری پارێزگای سلێمانی و له سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا كاره‌بای بۆ هاتووه، چه‌ندین ناوه‌ندی بازرگانی گرنگی له‌خۆگرتووه، تا كۆتایی هه‌شتاكان و كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ناوه‌ندێكی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووه له‌نێوان عێراق‌و ئێران‌دا.
پێش هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئهیلوول، په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان زیاتر بنه‌مای فه‌رمییان هه‌بووه و بازرگانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كانی: پاوه، كرماشان، سنه، هه‌مه‌دان و تاران په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان هه‌بووه.له كۆتایی حه‌فتاكاندا بینایه‌ك له ده‌روازه‌ی شار بۆ كۆنسولگه‌ری ئێران دروستكرا، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی عێراق - ئێران كونسوڵی ئێران نه‌هاته ناو كونسوڵگه‌رییه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی عێراق - ئێرانه‌وه چالاكی بازرگانی به‌شێوه‌ی فه‌رمی تووشی داكشان هات.
له بواری پیشه‌سازییدا، له كۆتایی په‌نجاكانه‌وه له هه‌ڵه‌بجه‌دا دوو كارگه‌ی خواردنه‌وه گازییه‌كان له‌و شاره‌دا هه‌بوو. له حه‌فتاكاندا هه‌ڵه‌بجه كارگه‌یه‌كی پاكژكردنی تووتنی چوار نهۆمی له‌سه‌ر رووبه‌ری زیاتر له 10000 م2 زه‌وی لێبووه، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتن و پاكژكردنی تووتنی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه، له‌م كارگه‌یه‌دا نزیكه‌ی 300 كارمه‌ند كاریان كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌مباری ساردخانه‌ی په‌تاته له سیروان به رووبه‌ری 4000م2 دروستكرابوو. به‌هۆی شۆڕشی ئهیلوول و شۆڕشی نوێ و جه‌نگی عێراق-ئێرانه‌وه هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وام له پاشه‌كشه‌دا بووه له هه‌موو بواره‌كانی ژیان، وه‌ك: بازرگانی، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتیاری... هتد.
فاكته‌ره به‌هێزه‌كانی بووژاندنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:-
• ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵیی گرنگ و به‌پیت و به‌ناوبانگه له عێراق و هه‌رێمه‌كه‌دا.
• ده‌كرێت وه‌ك ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی خۆراك گرنگی پێ بدرێت.
• ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری به‌رفراوانه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی سرووشتی جوان و بوونی تاڤگه‌ی دڵفڕێن و هه‌ڵكه‌وته‌ی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له رۆژئاوای پارێزگاكه.
• به‌هۆی نزیكیی له سنووری ئێران، ده‌كرێت ببێته ناوچه‌یه‌كی بازرگانی گه‌وره.
• سه‌رباری نه‌هامه‌تییه‌كانی كاره‌ساتی كیمیاباران، هه‌ڵه‌بجه بوه‌ته سیمبول و ناوێكی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌كرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی كوردستان سوودی لێ ببینرێت.
• سامانێكی سرووشتی زۆر، وه‌ك: نه‌وت، غاز و ئاو له پارێزگاكه‌دا هه‌یه.
كه‌رته‌كانی پلانه‌كه:
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ڕووی یاساییه‌وه بڕیاری به‌پارێزگابوونی ده‌رچووه، به‌ڵام له‌ڕووی ژێرخانه‌وه له ئێستادا ژێرخانی قه‌زایه‌كی هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی ژێرخانه‌كه‌ی له قه‌زاوه بگوازرێته‌وه بۆ پارێزگایه‌كی نموونه‌یی هاوچه‌رخ، پێویسته به‌پێی پلانێكی زانستی پێشوه‌خت گه‌شه بكات و فراوان بكرێت، به‌پێی پلانی شارنشینی و هه‌رێمی (حچری و اقلیمی)، واته پلان بۆ گه‌شه‌ی ناوشار و پلان بۆ ده‌وروبه‌ر (ناحیه و گونده‌كان).
بۆ به‌رچاوڕوونی و ئاراسته‌كردنی چالاكییه‌كان، كه‌رته ئابوورییه‌كان به پڕۆژه و چالاكی و پێشنیار و زانیاری گرنگ ده‌خرێته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پلانی گه‌شه‌كردن و فراوانكردن چڕده‌كه‌ینه‌وه له‌م كه‌رتانه‌ی خواره‌وه‌دا:-
1- كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێری.
2- كه‌رتی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار.
3- كه‌رتی شاره‌وانی.
4- كه‌رتی گه‌یاندن.
5- كه‌رتی گواستنه‌وه و رێگاوبان.
6- كه‌رتی بیناكاری و نیشته‌جێبوون.
7- كه‌رتی سامانه سرووشتییه‌كان.
8- كه‌رتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ.
9- كه‌رتی كاره‌با.
10- كه‌رتی بازرگانی.
11- كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
11 - 1 ته‌ندروستی.
11 - 2 خوێندن و خوێندنی باڵا.
11 - 3 كه‌رتی وه‌رزش و رۆشنبیری.
11 - 4 كه‌رتی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
11 - 5 ئیداره‌ی گشتی و خۆجێیه‌تی
12- كه‌رتی بانك و خزمه‌تگوزارییه بانكییه‌كان.
1- كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێری:
زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك به‌شێك له ده‌شتی به‌پیتی شاره‌زوور، به یه‌كێك له به‌پیتترین ده‌شته‌كان داده‌نرێن له كوردستان و جیهاندا، كه رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌كاته 116000 دۆنم و ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی ئاو، به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له كانی و كارێز و چه‌م و به‌رزیی ئاوی ژێرزه‌وی، هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌شوهه‌وا لهبارهكهیهوه گونجاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو جۆره كشتوكاڵێك.
ئه‌و پڕۆژه كشتوكاڵییانه‌ی كه پێویسته ئه‌نجام بدرێن:
• به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو به كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه، به دروستكردنی تۆڕێكی فراوانی جۆگه‌ی كۆنكرێتی به ئه‌ندازه‌ی جیاواز و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی به درێژیی 100كم.
• دروستكردنی سایلۆیه‌ك بۆ پاراستن و هه‌ڵگرتنی دانه‌وێڵه.
• پڕۆژی دراسەی (جدوی) و دیزاین کردن و قۆناغی یەکەمی دروستكردنی به‌نداوێك له ده‌ربه‌ندی توه‌قووت بۆ هێشتنه‌وه و پاراستنی ئاوی ده‌ریاچه‌كه به درێژایی ساڵ و زۆركردنی ئاوی ژێرزه‌وی و زۆركردنی سامانی ماسی، ده‌كرێت سه‌ری به‌نداوه‌كه بكرێته رێگا و ناوچه‌ی شاره‌زوور - ده‌ربه‌ندیخان به هه‌ڵه‌بجه‌وه ببه‌ستێته‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه زۆر ستراتیژییه بۆ ناوچه‌كه و سه‌رباری سوودی ئاودێریی، كه ده‌بێته هۆی بهرئاوكردنی ڕووبەرێکی زۆر بۆ هەموو ناوچەکە و پاكڕاگرتنی ژینگه، سوودی گه‌شتیاریی زۆریشی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی پاراستنی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له قوڕ و لیته‌ی ده‌شتی شاره‌زوور، كه گرفتی گه‌وره‌ی بۆ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان دروستكردووه.
• دروستكردنی پشتێنه‌ی سه‌وزایی به‌ده‌وری شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگاكه‌دا.
• شاخی شنروێ بكرێته ناوچه‌یه‌كی پارێزراو (منگقه محمیه) به رووبه‌ری 12000 دۆنم.
• دروستكردنی دوو به‌نداوی بچووك (pond) له چه‌می پریسی خواروو و چه‌می گوڵان و به‌نداوێك له چه‌می بیاره.
• دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌مباری ساردخانه بۆ پاراستنی په‌تاته له هه‌مان شوێنی پێشووی.
• دروستكردنی كارگه‌ی پاكردنه‌وه‌ی گه‌نم.
• دروستكردنی كارگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی رۆنی زه‌یتوون و گوڵه‌به‌ڕۆژه.
• دروستكردنی كارگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی رووبه‌هه‌نار و ئاوی ترێ و هه‌نار و به‌رهه‌مه‌كانیان.
• دروستكردنی ئه‌مباری سارد، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتن و پاراستنی میوه، به‌تایبه‌ت هه‌نار.
• دروستكردنی كارگه‌ی ئالیكی ئاماده.
• پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان له‌سه‌ر 1000 دۆنم زه‌وی.
• دیراسه‌كردنی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و كێشه‌ی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێویست.
• پڕۆژه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی ماسی.
• دروستكردنی كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته.
• دروستكردنی پڕۆژه‌ی په‌له‌وه‌ر.
• كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئارد.
• كارگه‌ی خۆشهكردنی پێسته.
2-كه‌رتی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار:
1. بره‌ودان به شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، به‌تایبه‌ت هاوینه‌هه‌واره‌كانی (ته‌وێڵه، بیاره، ئه‌حمه‌دئاوا، شنروێ، وه‌زگێڵ، باوه‌كۆچه‌ك، هاوار، ریشێن، ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان)، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ته، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك: رێگا، ئاو، ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با بۆ ئه‌م ناوچانه‌یه و دواتر هانی وه‌به‌رهێنان بدات بۆ بونیاتنانی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری.
2. دروستكردنه‌وه‌ی ماڵی وه‌سمان پاشای جاف به‌هه‌مان شێواز و دیزاینی خۆی.
3. كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌كی هاوچه‌رخ بۆ كاره‌ساته‌كان .
4. دروستكردنی هێڵی ته‌له‌فریك له‌نێوان شاخی شنروێ- هه‌ڵه‌بجه.
5. دروستكردنی هێڵی ته‌له‌فریك له‌نێوان هه‌ڵه‌بجه- تریفه (چاوگ)- لوتكه‌ی باڵانبۆ.
6. دروستكردنی هێڵی ته‌له‌فریك- له‌نێوان خورماڵ پشتی هانه‌ی قوڵ.
7. دروستكردنی ئوتێلێكی 5 ئه‌ستێره‌ی گه‌وره له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه.
8. دروستكردنی چوار ئوتێلی سێ ئه‌ستێره له ههڵهبجهوخورماڵ و بیاره.
9. ئاماده‌كردنی زه‌وی و دروستكردنی شاری یاریی مۆدێرن له هه‌ڵه‌بجه.
10. پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌ی ئاوی كانزایی له خورماڵ.
3-كه‌رتی شاره‌وانی:
1. ئاماده‌كردنی ماسته‌رپلان بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه، له‌سه‌ر بنچینه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگایه‌كی نموونه‌یی هاوچه‌رخ (به سوودوه‌رگرتن له‌و ماسته‌رپلانه‌ی په‌سه‌ند نه‌كراوه).
2. تاپۆكردنی سه‌رجه‌م خانووبه‌ره و بازاڕ و موڵكی هاوڵاتییان له سنووری پارێزگا (به ناحیه و گونده‌كانه‌وه).
3. پڕۆژه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك (Recycling Plant) به‌شێوه‌یه‌ك پاشه‌ڕۆی هه‌موو شار و گونده‌كان بگرێته‌وه. به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێن دروست بكرێت.
4. زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی شار و شارۆچكه‌كان بۆ زیاتر له ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئێستا 9% یه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ 25%، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كه ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه پێویستی پێیه‌تی.
5. فراوانكردنی سه‌نته‌ری شار و رێگاوبانه‌كان و شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان به ناوچه تازه ئیفرازكراوهكانیشهوه، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان به‌پێی ماسته‌رپلان.
6. فراوانكردنی شه‌قامه‌كانی ناو بیاره‌و خورماڵ و ته‌وێڵه له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووی هاولاَتیان.
7. دروستكردنی شه‌قامی بازنه‌یی به‌ده‌وری شاری هه‌ڵه‌بجه و سیروان و خورماڵ.
8. چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی چه‌مه‌كانی ته‌وێڵه‌و بیاره.
9. دروستكردنی رێگا به نێوه‌ندی شارۆچكه‌ی بیاره و ته‌وێڵه، كه له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری بگونجێت، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
10. دیاریكردن و جیاكردنه‌وه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ناوچه‌ی پیشه‌سازیی بۆ هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و سیروان.
11. دروستكردنی كوشتارگه‌یه‌كی مۆدێرنی ئاژه‌ڵ له هه‌ڵه‌بجه.
12. دروستكردنی عه‌لوه‌یه‌كی گه‌وره له هه‌ڵه‌بجه.
13. دروستكردنی تێرمیناڵێكی گه‌وره بۆ هه‌ڵه‌بجه و دوو تێرمیناڵی بچوك له سیروان و خورماڵ.
4-كه‌رتی گه‌یاندن:
وه‌ك هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل (ئاسیا، كۆڕه‌ك) بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها بگۆڕێكی جۆری (هواوی) بۆ ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ له سه‌نته‌ری شار هه‌یه‌و فه‌رمانگه‌ی گه‌یاندن به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به 65 كارمه‌نده‌وه، بگۆڕهكه (بداله) له جۆری مایكرۆوهیڤه و توانای 2500 به‌شداربووی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ری تۆڕه‌كانی مۆبایل له‌سه‌ر ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه و كه‌میی پێویستی خه‌ڵك به‌م شێوه په‌یوه‌ندییه له‌چاو په‌یوه‌ندی له رێگای مۆبایله‌وه. هه‌روه‌ها سیستمی ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ له خورماڵیش هه‌یه.
هه‌ر له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتی (تیشك، رێبه‌ر، ئه‌د نێت) هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان خاویی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بوونه‌ته جێگه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی پارێزگاكه. بۆ باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كان به گشتی، پارێزگاكه پێویستی به‌م پڕۆژانه هه‌یه:
1- فراوانكردنی بگۆڕی ته‌له‌فۆنی هه‌ڵه‌بجه بۆ 10000 هێڵ.
2- به‌هێزكردنی هێڵی ئینته‌رنێت به فایبه‌ر ئۆپتیك بۆ ناوچه‌كه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌وه.
3- دانانی بگۆڕی تایبه‌ت بۆ هێڵی ته‌له‌فۆن بۆ سیروان و بیاره و ته‌وێڵه.
5-كه‌رتی گواستنه‌وه و رێگاوبان:
بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه. له‌پێناو بووژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گه‌یاندنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و باخداری و ئاژه‌ڵداری و گه‌یشتن به ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدان، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داهاتن بۆ ناوچه‌كه و بۆ پاراستنی سامانی دارستان و ئاسایشی ناوچه‌كه و گه‌یاندنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به هه‌موو ناوچه‌كه,پێویسته ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌ستنیشانكراون، به قۆناغ و به‌پێی گرنگییان (priority) كاریان بۆ بكرێت و بودجه‌ی بۆ دابین بكرێت له ماوه‌ی پێنج ساڵدا جێبه‌جێ بكرێت.
1. رێگای هه‌ڵه‌بجه- سازان:-
ئه‌م رێگایه هه‌ڵه‌بجه ده‌به‌ستێته‌وه به سنووری ئێرانه‌وه له‌سه‌ر ئاوی سیروان، ئه‌گه‌ر ئێران بوار بدات پردی سه‌ر سیروان ببه‌سترێت، ده‌توانرێت ببێت به مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی، كه سوودی ئابووری ده‌بێت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌تایبه‌تی و كوردستان به گشتی.هه‌روه‌ها رێگا ئاسان ده‌كات بۆ گه‌یشتن به شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ناوچه‌كه و بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه گرنگه.
2. دووسایدكردنی رێگای نێوان سێڕیانی گردی گۆ- ته‌وێڵه:
هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و بیاره ده‌به‌ستێته‌وه به سنووری مه‌رزی شۆشمێ، كه رۆژانه ئۆتۆمبێلێكی زۆری بارهه‌ڵگر و گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك هاتوچۆی پێدا ده‌كه‌ن. ئاسانكاریی ده‌كات بۆ گه‌شتیاران بۆ گه‌یشتن به زۆربه‌ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ورامان.
3. هه‌ڵه‌بجه- توه‌قووت- میره‌دێ:
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌به‌ستێته‌وه به قه‌زای شاره‌زوور و ده‌ربه‌ندیخان و گه‌رمیانه‌وه، رێگایه‌كی گرنگی دیكه ده‌كرێته‌وه به رووی هه‌ڵه‌بجه‌دا بۆ هاتوچۆ.
4. رێگای بیاره- نارنجڵه - گوڵپ -ریشێن- بانی شار - عاموره- میریسور- بانی بنۆك- به‌رده‌به‌ل- وه‌ڵه‌سمت- توته‌قاج- رێگای پێنجوێن:
رێگایه‌كه له رووی گه‌شتیارییه‌وه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌موو گونده‌كانی بناری شاخه‌كانی هه‌ورامان و سورێن ده‌به‌ستێته‌وه به‌یه‌كه‌وه، ئه‌م رێگایه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له رووی گه‌شتیاری، هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاریكردن له دارستانه‌كان و گواستنه‌وه‌ی به‌روبوومی ره‌ز و باخه‌كانی ناوچه‌كه.
5. رێگای چاوگ- مۆردین- چنار- ده‌وه‌ره- رووباری سیروان:
ئه‌م رێگایه به ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریدا ده‌ڕوات و ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه و كارئاسانی ده‌كات بۆ پاراستنی سامانی دارستان و بۆ ده‌ستخستنی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی، هه‌روه‌ها له رووی ئاسایش و پاراستنی ناوچه‌كه و بره‌ودان به سامانی ماسی گرنگی هه‌یه.
6. رێگای سیروان - زه‌ڵمی كۆن – ناوگردان- سه‌ید سادق له‌گه‌ڵ پردی زه‌ڵمی كۆن:-
ئه‌م رێگایه گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری سه‌یدسادق ده‌به‌ستێته‌وه به سیروان و هه‌ڵه‌بجه‌وه، هه‌روه‌ها رێگایه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌روبوومی كشتوكاڵی و گه‌شتیاری بۆ چوارده‌وری ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان.
7. رێگای شنروێ- تاوێره:-
ئه‌م رێگایه گرنگه بۆ گه‌شتیاری و پاراستنی سامانی دارستان و به‌ستنه‌وه‌ی گونده‌كان به هه‌ڵه‌بجه‌وه.
8. رێگای هاوار- ده‌ره‌تفێ- مه‌رزی شۆشمێ:
ئه‌م رێگایه له رووی پاراستنی سامانی دارستان و گه‌شتیاری و به‌ستنه‌وه‌ی گونده‌كانی ناوچه‌كه و له رووی ئابوورییه‌وه گرنگی تایبه‌تی ده‌بێت.
9. رێگای به‌ڵخه- ئاوێسه‌ر:
ئه‌م رێگایه به شاخدا ده‌ڕوات بۆ ئاوێسه‌ر، گرنگی تایبه‌تی هه‌یه له‌ڕووی گه‌شتیاری و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی گه‌شتیاران و پاراستنی سامانی دارستان.
10. مله‌ی سازان- باڵانبۆ- هانه‌ژاڵه:
ئه‌م رێگایه به شاخدا ده‌ڕوات، گرنگی تایبه‌تی هه‌یه له رووی گه‌شتیاری و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی گه‌شتیاران و پاراستنی سامانی دارستان. هه‌روه‌ها ئه‌م رێگایه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و ناوچه‌ی نه‌ورۆڵی و ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخاندا.
11. رێگای هه‌ڵه‌بجه- هانه‌سووره - ته‌نگی سه‌ید محه‌مه‌د- نێرگزه‌جاڕ:
ئه‌م رێگایه گرنگی تایبه‌تی هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی شمه‌ك له ناوه‌ڕاستی عێراق و گه‌رمیانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كه. به دروستكردنی ئه‌م رێگایه هه‌ڵه‌بجه ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی به روودا ده‌كرێته‌وه.
12. رێگای گوندی به‌كراوا:
گوندێكی گرنگه، له رووی شوێنه‌واره‌وه ئه‌م رێگایه ئه‌م گونده ده‌به‌ستێته‌وه به رێگای سه‌ره‌كی هه‌ڵه‌بجه- سیدسادقه‌وه.
13. رێگای چاوگ- تریفه- پریس:
رێگایه‌كی گه‌شتیارییه، له به‌رزاییه‌كانی باشووری هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زووردا و گونده‌كانی ناوچه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
14. رێگای رێشاو- بۆین- گریانه:
له رووی گه‌شتیاری و ئاسایشی ناوچه‌كه گرنگی هه‌یه، هه‌روه‌ها گونده‌كانی ناوچه‌كه به رێگای هه‌ڵه‌بجه- سازانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
15. رێگای گوندی عه‌نه‌ب- لوتكه‌ی شنروێ- مله‌ی سازان.
ئه‌م رێگایه گه‌شتیارییه و به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زووردا ده‌ڕوانێت بۆ پاراستنی سامانی دارستان، ئه‌م رێگایه ده‌به‌سترێته‌وه به رێگای هه‌ڵه‌بجه-سازانه‌وه له مله‌ی سازان، كه له رووی ئاسایش و گه‌شتیارییه‌وه زۆر گرنگه.
16. رێگای نێوان هه‌ڵه‌بجه- عه‌بابه‌یلێ- ده‌ڵه‌مه‌ڕ- شنروێ ، هاوار- باڵانیا- جاور- سوسهكان دوورییه‌كه‌ی 30 كم-ه،رێگایه‌كی ستراتیژیه به ته‌ریبی سنوری ئێران - كوردستان و زۆر گرنگه له‌رووی ئاسایش و جگه له گرنگیی له‌رووی گه‌شتوگوزاری و پاراستنی سامانی دارستان ته‌وێڵه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه به هه‌ڵه‌بجه به كورتترین رێگا.
17. رێگای خورماڵ- هانه‌ی قوڵ- مله قوَنهره- وشكهناو- مڵه‌خورد:
ئه‌م رێگایه درێژیی 16كم-ه، گرنگی تایبه‌تی هه‌یه له رووی به‌ستنه‌وه‌ی گونده‌كانی ناوچه‌كه به‌یه‌كه‌وه و ده‌به‌سترێته‌وه به سنووری ئێرانه‌وه، كه له دواڕۆژدا ده‌كرێت وه‌ك مه‌رز به‌كار بهێنرێت, و له‌رووی ئاسایشیشه‌وه زۆر گرنگه.
18. دروستكردنی رێگای ده‌ره‌قه‌یسه‌ر - بیاره.
19. دروستكردنی رێگای هاوار – هه‌واره كۆن ( 5كم).
20. دروستكردنی رێگای سیروان كاگردهڵ – دوانزه ئیمام – ئیمامی زامن – توه‌قووت.
رێگاكه كۆمه‌ڵێك گوند ده‌به‌ستێته‌وه به‌یه‌كه‌وه‌و سوودی بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رووبوومه‌كان ده‌بێت.
22. دروستكردنی رێگای زه‌ڵمی كۆن به‌قه‌راغی ده‌ریاچه‌كه – ئیمامی زامن – توه‌قووت.
ئه‌م رێگایه سوودی گه‌شتیاری هه‌یه‌و بۆ راوه‌ماسی و گه‌یاندنی به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كان.
23. ئه‌گه‌رچی له ئێستادا هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا بوونی نییه، به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانین له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌م پڕۆژه گرنگه له هه‌رێمی كوردستاندا، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش بگرێته‌وه و شاری هه‌ڵه‌بجه به سه‌رجه‌م ناحیه‌كانی، هه‌روه‌ها پارێزگاكانی دراوسێی ببه‌سترێته‌وه، بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتییان و به‌رهه‌می كشتوكاڵی،بۆیه وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كرێت هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه دروست بكرێت له‌لایه‌ن وهبهرهێنهرانهوهو ببه‌سترێته‌وه به‌و هێڵه‌ی بڕیار وایه كه‌ركوك بگه‌یه‌نێت به سلێمانی.
6-كه‌رتی بیناكاری و نیشته‌جێبوون:
• ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه له شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان جیاده‌كاته‌وه، بوونی 1500 كه‌لاوه‌یه، كه به‌هۆی وێرانكاری شاره‌كه‌وه دروست بوون، له‌م رووه‌وه یه‌كێك له باشترین رێگاكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له‌و شاره‌دا، هاوكاریكردنی خاوه‌نه‌كانیانه (خاوه‌ن موڵك) بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان، كه ئه‌م كۆمه‌كه پێشتریش هه‌بووه.
• به له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی خێزانه‌كانی ئه‌م پارێزگایه، كه 105000 كه‌س له چوارچێوه‌ی 28500 خێزاندا ده‌ژین و به وه‌رگرتنی رێژه‌ی 3% وه‌ك پێوه‌ر بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ژماره‌ی دانیشتووان و خێزان، واته ساڵانه 3150 كه‌س زیاد ده‌كات و 855 خێزان دروست ده‌بێت، به پشتبه‌ستن به‌و راستییه‌ی كه ئه‌م پارێزگا نوێیه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنجی كه‌سانی دی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ناوه‌وه. به‌م پێیه ده‌كرێت ئه‌م رێژه‌یه زیاد ببێت بۆ 1000 خێزان له ساڵێكدا، به‌تایبه‌ت كه ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر خێزانی هه‌ڵه‌بجه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پارێزگایه‌ن و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌یان زیاتر ده‌بێت. بۆیه پێویسته ساڵانه 1000 یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بۆ ئه‌م پارێزگایه دروستبكرێت به ناوه‌ندی شار و ناحیه و گوندهكانیشییهوه، واته دروستكردنی (5000) یه‌كه‌ی نیشته‌جێ له ماوه‌ی پێنج ساڵدا له رێگای كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن، كه شایسته بێت به پارێزگایه‌كی نموونه‌یی.پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه خزمه‌تگوزارییان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت، وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه:
• خزمه‌تگوزاری ئاو بۆ هه‌ر یه‌كه‌یه‌ك به‌جۆرێك بێت،پێویست نه‌كات هه‌رماڵێك تانكی ئاوی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت.
• خزمه‌تگوزاری ئاوه‌ڕۆ، پێویسته كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه.
• خزمه‌تگوزاری كاره‌با، به‌شێوه‌ی راكێشانی ژێرزه‌وی بگه‌یه‌نرێت به ماڵه‌كان و كاره‌بای به‌رده‌وام دابین بكرێت، به‌بێ به‌كارهێنانی موه‌لیده‌ی تایبه‌ت.
• خزمه‌تگوزاری سووته‌مه‌نی (گازی سرووشتی) به بۆری ماڵ به‌ماڵ دابه‌ش بكرێت.
• سه‌وزكردنی ئه‌م شاره نیشته‌جێیانه به رێژه‌ی 50%ی رووبه‌ری شاره‌كه له‌شێوه‌ی باخچه‌ی گشتی و باخچه‌ی ماڵان و نێوان شه‌قامه‌كاندا.
• به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ناوچه‌كه له دروستكردنی خانووه‌كاندا، كه زیاتر گونجاون له‌گه‌ڵ ژینگه و كلتووری ناوچه‌كه‌دا.
7-كه‌رتی سامانه سرووشتییه‌كان:
كوردستان جیاواز له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌وڵه‌مه‌نده به زۆرێك له كانزا میتاڵییهكان، وه‌ك: زنك، قوڕقوشم، كادمێوم، كرۆم- نیكڵ و مه‌گنیسیۆم، هه‌روه‌ها زۆرێك له كانزا نامیتاڵییهكان و به‌ردی پیشه‌سازی، وه‌ك: بارایت، ئهسبیستوس و مه‌ڕمه‌ڕ. دروستبوونی ئه‌م كانزایانه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆلۆجی و تكتۆنی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه. ده‌وڵه‌مه‌ندیی ته‌واوی ناوچه‌كه به سه‌رچاوه كانزاییه‌كان به ته‌واوه‌تی نه‌زانراوه، به‌هۆی نه‌بوونی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و ته‌واوی رووپێوی جیۆكیمیایی و جیۆفیزیایی ناوچه‌كه. ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌سته له‌ئێستادا، پشت ده‌به‌سترێت به چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی، كه له ناوچه‌یه‌كی بچو‌وكدا ئه‌نجام دراوه، یان به گریمانه دیاریكراوه به‌پێی هه‌ڵكه‌وته جیۆلۆجییهكهی.
زانیارییه‌كان به پشتبه‌ستن به لێكۆڵینه‌وه‌ی (الباسمی، 1984) نووسراوه، كه زانیاری 60 ساڵی هه‌موو ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌خۆگرتووه له ناوچه‌كانی كوردستان. زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خشانه كه كراون به پێوه‌رێكی زۆر گه‌وره (1/100000) ئه‌نجام دراوه، ته‌نها ناوچه‌ی زاخۆ-ماوه‌ت نه‌بێت كه به پێوه‌رێكی وردتر (1/20000) نه‌خشه‌ی بۆ كراوه. تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان پلانی دانه‌ناوه به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانی ورد له ناوچه‌كانی كوردستان بۆ سه‌رچاوه كانزاییه‌كانی كوردستان و هانی كۆمپانیاكانیشی نه‌داوه بۆی، ته‌نها نه‌وته كه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر چه‌نده‌ها بلۆكدا و كۆمپانیاكانی بۆ هاندراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه و ده‌رهێنان.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌كو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌نده‌ها جۆری كانزای فلزی و نافلزی و به‌ردی پیشه‌سازی، ئه‌و كانزایانه‌ی كه بوونیان هه‌یه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا، بریتین له‌م كانزایانه‌ی خواره‌وه:
(ده‌كرێت زۆر كانزای دیكه‌ش بوونیان هه‌بێت له‌م پارێزگایه‌دا، به‌ڵام پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌یان).
1. ئاسن: ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه وا پێشبینی ده‌كرێت كه ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به ئاسن له پێكهاته‌ی قوڵقوڵهدا، كه پێكهاته‌یه‌كه له به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا بوونی هه‌یه. ئه‌م كانزایه له جیهاندا زۆر به‌به‌هایه و له زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی ژیانی مرۆڤدا به‌كاردێت.
2. مه‌نگه‌نیز: ئه‌م كانزایه زۆرجار هاوپێچه له‌گه‌ڵ نیشتووی ئاسندا، كه وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاتووه له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا بوونی هه‌یه، كه ده‌كرێت بۆ زۆر پیشه‌سازی به‌كار بهێنرێت، وه‌ك پیشه‌سازی دروستكردنی سبائكی معدنی و به‌ردی پاتری و پاتری لیسیۆم.
3. كرۆم: ئه‌م كانزایه وا پێشبینی ده‌كرێت له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كانی باڵامبۆ- تانجه‌رۆدا بوونی هه‌بێت، به‌ڵام بۆ زانینی به‌های ئابووری ئه‌م كانزایه، پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه. ده‌كرێت ئه‌م كانزایه به‌كار بهێنرێت بۆ پیشه‌سازی پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم و شووشه و بواری پزیشكی و به‌كاردێت وه‌ك دژه ژه‌نگ بۆ رووپۆشكردن، هه‌روه‌ها بۆ پیشه‌سازی پێسته.
4. مس: له پێكهاته‌كانی باڵامبۆ- تانجه‌رۆدا بوونی هه‌یه وه‌ك ئۆكسیدێك، به‌ڵام پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاترهه‌یه بۆ دیاریكردنی بڕ و به‌های ئه‌و جۆره كانزایه. دیارترین به‌كارهێنانی مس بۆ بواری كاره‌بایه، له‌به‌ر هه‌رزانیی نرخی، هه‌روه‌ها له بواره‌كانی: له‌حیم و پیشه‌سازی خۆراك، تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ زۆرێك له كانزاكانی دیكه‌دا وه‌ك سهبیكهیهك بۆ زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی كه دروست ده‌كرێت.
5. كانزا تیشكده‌ره‌كان: هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه ده‌ری ده‌خه‌ن كه له ناوچه‌ی نزیك له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا كانزا تیشكدارهكان هه‌ن، وه‌ك (یۆرانیۆم و پۆرێۆم)، ده‌كرێت له‌نێوان سنووره‌كاندا ئه‌م كانزایانه بوونیان هه‌بێت، به‌ڵام پێویستی به رووپێوی جیۆفیزیایی ورد هه‌یه، كه تائێستا ئه‌م جۆره رووپێوییه بۆ كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، كه پێی ده‌وترێت (Air-born Radiometric Survey)، به‌ڵام ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه كراون، به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیۆكیمیایی ئه‌نجامدراون له هه‌ندێ ناوچه‌ی دیاریكراودا.
6. بارایت: پاش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌ی شیرانش، ده‌ركه‌وت كه به‌م ماده نامیتاڵییه ده‌وڵه‌مه‌نده و به به‌راورد ده‌كرێت بڵێین له‌به‌ر بوونی پێكهاته‌ی شیرانش ده‌كرێت بارایت له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش بوونی هه‌بێت، به‌ڵام پێویستی به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه بۆ زانینی رێژه‌ی بوونی ئه‌م ماده‌یه. به‌گشتی ئه‌م ماده‌یه به‌كاردێت له هه‌ڵكه‌ندن و ده‌رهێنانی نه‌وتدا، هه‌روه‌ها له پیشه‌سازی پلاستیك و بۆیاخ و كاغه‌ز و سیرامیكدا.
7. مه‌ڕمه‌ڕی سرووشتی: له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا چه‌نده‌ها جۆر مه‌ڕمه‌ڕی سرووشتی هه‌یه، كه به‌هایه‌كی ئابووری گه‌وره‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به بازاڕ بكرێت. له‌و جۆرانه كه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا بوونی هه‌یه، مه‌ڕمه‌ڕی به‌ردی پێكهاته‌ی پیلاسپی، كه ره‌نگێكی په‌مه‌یی كاڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌تی سپی و به‌ردی پێكهاته‌ی قوڵقووڵه، كه مه‌ڕمه‌ڕی جۆری لایمستۆنی ره‌ش به نه‌خشی سپی له‌گه‌ڵ مه‌ڕمه‌ڕی ره‌ساسی.
8. به‌ردی لایمستۆن (نه‌قاڕی): رێژه‌یه‌كی زۆر له‌م به‌رده له ناوچه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بوونی هه‌یه، كه زۆربه‌ی به‌رزاییه‌كان داده‌پۆشێت. ئه‌م جۆره به‌رده وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی خاو داده‌نرێت بۆ پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ، هه‌روه‌ها وه‌ك زۆرێك له كه‌ره‌سته‌ی بینا به‌كاردێت، وه‌ك تێكه‌ڵه‌یه‌ك به‌كاردێت بۆ بناغه‌ی خانوو و رێگا. هه‌روه‌ها له پیشه‌سازی دروستكردنی شووشه و كاغه‌ز و بۆیاخدا به‌كاردێت. هه‌روه‌ها وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كالسیۆم كاربۆنات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی زۆری پێكدێت له كاربۆناتی كالسیۆم. هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره به‌رده به سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داده‌نرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی شیرین و نه‌وت و غاری سرووشتی له درز و كه‌له‌به‌ری چینهكانیدا.
9. به‌ردی جیپسۆم (به‌رده گه‌چ): ئه‌م جۆره به‌رده له پێكهاته‌ی فارسی خواروودا بوونی هه‌یه، كه ده‌كه‌وێته باشووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه نزیك شاری ده‌ربه‌ندیخان. ئه‌م به‌رده به‌كاردێت بۆ كه‌ره‌سته‌ی بینا و بۆ پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ، هه‌روه‌ها بۆ چه‌ند پیشه‌سازییه‌كی تریش به‌كاردێت.
نه‌وت و گاز
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌رتی نه‌وت و گاز دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو جۆر چالاكی سهرهكییدا:
یه‌كه‌م: پێی ده‌وترێت (Upstream) ، كه بریتییه له هه‌موو قۆناغه‌كانی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی هایدرۆكاربۆن و گازی سرووشتی، كورتكراوه‌ی ئه‌م كارانه‌ش له فه‌رهه‌نگی نه‌وتدا پێی ده‌وترێت (E&P)، واته گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنان (Exploration & Production).
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌ی بلۆكێك ژماره (56)ی پێدراوه له زنجیره‌ی بلۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیای گازپرۆمی روسی له 18/2/2013 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیمزاكردووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له بلۆكی هه‌ڵه‌بجه.
بلۆكی نه‌وتی هه‌ڵه‌بجه رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (1000 كم2) ده‌بێت. كۆمپانیای گازپرۆم مه‌زه‌نده ده‌كات یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌و بلۆكه له‌نێوان 630- 750 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بێت، پڕۆسه‌كه له‌م بلۆكهدا هێشتا له قۆناغی گه‌ڕان و پشكنیندایه، به‌ڵام گازپرۆم له به‌رنامه‌یدایه له 2015دا بلۆكی نه‌وتی هه‌ڵه‌بجه بگه‌یه‌نێته ئاستی به‌رهه‌م.
بلۆكی نه‌وتی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێته به‌شی باشووری خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كه به ناوچه‌ی زنجیره چیاكانی زاگرۆس ناسراوه، ئه‌م ناوچانه به‌پێی پێشبینییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان مه‌یلێكی به‌رین بۆ دۆزینه‌وه‌كانی غاز پیشان ده‌دات، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی كه‌متری نه‌وت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه، ژماره‌یه‌ك به‌ربه‌ست دروست ده‌كات بۆ كاركردن، له‌گه‌ڵ مه‌ترسی هونه‌ریی مامناوه‌ند بۆ زۆر و هه‌بوونی زۆریی تێچوون له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانیشدا.
دووه‌م: پێی ده‌وترێت (Downstream) كه بریتییه له پاڵاوتن و به بازاڕكردن و پایپین و دابه‌شكردنی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان. پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌م بواره‌دا هیچ به‌هره‌مه‌ند نه‌بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان. بۆ نموونه هیچ (پاڵاوگه، ئه‌مباری نه‌وت، بۆری نه‌وت، یان غاز)ێك له‌و پارێزگایه‌دا بوونی نییه.
نه‌وت ماده‌یه‌كی لینجی پیسی بۆگه‌نه، گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه به‌كاری بهێنین، ده‌بێته هۆكاری خۆشگوزه‌رانی و كه‌مێك له خه‌مه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ر به خراپ به‌كاربهێنرێت، ئه‌وه‌نده‌یتر ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان زیاتر ده‌كات.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك چۆن ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵه‌بجه بكاته پارێزگایه‌كی نموونه‌یی، به هه‌مان شێوه له كه‌رتی نه‌وتیشدا ده‌یه‌وێت ئه‌م سامانه سرووشتییه بكاته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و داهاته‌كه‌ی له بنیاتنانی ژیانێكی نموونه‌یدا به‌گه‌ڕبخرێت.
داهاتی نه‌وت:
پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز پڕۆسه‌یه‌كی قازانجداری درێژخایه‌نه و داهاته‌كانی به‌پێی به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له بلۆكه نه‌وتییه‌كاندا ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئه‌و داهاتانه‌ی كه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌توانێت به‌ده‌ستی بخات، له‌م خاڵانه‌دا كورت ده‌بنه‌وه:
• هه‌موو كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی كه ده‌چێته هه‌ر ناوچه‌یه‌كی نه‌وتی، وه‌ك نیازپاكی و به‌رپرسیارێتییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ندێ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات. چاكتر وایه ئه‌م پرۆژانه له‌ژێر چاودێریی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا بێت و به‌پێی ئه‌وله‌ویه‌تی پێداویستییه‌كانی پارێزگاكه بێت، نه‌ك ته‌نها به دڵی كۆمپانیاكه بێت.
• قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوند و كێڵگه و جوتیارانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له پڕۆسه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، كه ساڵی 2007 ده‌ركراوه.
• بودجه‌ی پترۆ دۆلار، ئه‌م بودجه‌یه دوای قۆناغی به‌رهه‌مهێنان به‌ده‌ست دێت، له‌و كاته‌دا چه‌ند به‌رمیل نه‌وت له‌و پارێزگایه‌دا به‌رهه‌مدێت، ئه‌وه‌نده دۆلار ده‌درێته ئه‌و پارێزگایه.
• پاره‌ی شیرینی نه‌وت (Signature Bonus) ، ئه‌م پاره‌یه به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وتی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، له هه‌ندێك گرێبه‌ستدا به پاره‌یی ده‌درێته حكومه‌تی هه‌رێم، له هه‌ندێك گرێبه‌ستی دیكه‌دا ده‌كرێته پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، ده‌كرێت له گرێبهستێكدا شیرینییه‌كه به هه‌ردوو شێوهكهش هه‌بێت. مه‌رجیش نییه هه‌موو شیرینییه‌كه له سه‌ره‌تای گرێبه‌سته‌كه‌وه دابین بكرێت، به‌ڵكو ده‌شێت بخرێته ئه‌و كاته‌ی كێڵگه‌كه ده‌گاته ئاستی به‌رهه‌م.
• به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌پێی رێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی سوودمه‌ند ده‌بێت له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه زیاتر له 90%ی بودجه‌ی هه‌رێم له فرۆشتنی نه‌وته‌وه به‌ده‌ست دێت.
• قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه به‌هۆی پیشه‌سازی نه‌وت و غازه‌وه، هه‌روه‌ها تێكچوون و خراپبوونی رێگاوبانه‌كانی به‌هۆی تانكه‌ره‌كانی نه‌وت و بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه.
دابه‌شبوونی داهات و پشكه‌كانی نه‌وت له گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات:
پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كان له بواری نه‌وتدا:
ئهمبارێكی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان (مستودع) به توانای (50 ملیۆن لیتر)، كه توانای هه‌ڵگرتنی سێ مانگ پێداویستی سووته‌مه‌نی پارێزگاكه‌ی هه‌بێت.
پاڵاوگهیهك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه ناوخۆییه‌كان له (به‌نزین، نه‌وتی سپی، گازوایل، نه‌وتی ره‌ش) به توانای ( 10000 به‌رمیل/ رۆژ).
هه‌ر له ئێستاوه پێویسته بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه چۆن گازی شل بگه‌یه‌نینه ماڵ و دامه‌زراوه‌كان، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگا نوێیه ببنه سه‌رقافڵه‌ی شاره‌كانی دی له گه‌یشتنی تۆڕی گازی سووتاندن بۆ ماڵ و باڵه‌خانه و دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌ته‌كان، له‌م بواره‌دا ده‌كرێـت سوود له كۆمپانیا ئێرانییه‌كان وه‌ربگیرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی باشیان هه‌یه له‌م بواره‌دا و توانیویانه تۆڕی گازی سووته‌مه‌نی بگه‌یه‌ننه زۆربه‌ی گونده‌كانی ئێران به ناوچه كوردییه‌كانیشه‌وه.
تێبینی: پیشه‌سازی نه‌وت و گاز ده‌بێته هۆی پیسبوونی ژینگه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی سه‌ره‌وه ره‌چاوی ستانداردی ژینگه‌ی تێدا بكرێت و پابه‌ند بكرێن به رێكاره ژینگه‌ییه‌كان، ئه‌م رێكاره پێویسته له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زیاتر كاری پێ بكرێت، چونكه ژینگه‌ی پارێزگاكه پێشتریش به گازی كیمیایی پیسبووه و پاك نه‌كراوه‌ته‌وه.
8- كه‌رتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ:
ده‌رامه‌تی ئاو له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
ئاو وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سرووشتی داده‌نرێت به یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كانی هێز بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها به یه‌كێك له گرنگترین سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان داده‌نرێت كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌وه بۆ خواردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی خۆراك و پیشه‌سازی (بۆ نموونه ده‌رهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت پێویستی به 1.5 به‌رمیل ئاو هه‌یه).
له ئێستادا كه به سه‌رده‌می كێشه‌ی وزه و خۆراك ناو ده‌برێت، به‌هۆی زیادبوونی دانیشتووان و گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازی، ئاسایشی ئاو ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی له دیاریكردنی ئاسایشی سیاسی زۆرێك له وڵاتان، به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌هۆی پێویستی به ئاو بۆ مه‌به‌ستی خواردنه‌وه و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی خۆراك و به‌رهه‌مهێنانی وه‌زه‌ی كاره‌با...هتد. ئه‌م هۆكارانه وای له هه‌ندێ بیرمه‌ند كرد كه كێشه‌كانی داهاتوو (سیاسی و عه‌سكه‌ری) له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببه‌ستنه‌وه به سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه، هه‌روه‌ها ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م ململانێ و شه‌ڕدایه بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی ژیان، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا، كه به‌شێكی زۆر له سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانییه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌ی ئاو گه‌ر به‌راورد بكرێت به ناوچه‌ی گه‌رمیان، بۆیه له ئێستادا له‌م ناوچه‌یه كه‌مترین كێشه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاومان هه‌یه، به‌ڵام له ئاینده‌دا سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كوردستان به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه تووشی كێشه‌ی كه‌میی سه‌رچاوه‌ی ئاوی ده‌بن به‌هۆی مه‌ترسی وشكبوونی ئه‌و سه‌رچاوانه له وڵاتانی دراوسێوه، هه‌روه‌ها كه‌مبوونی رێژه‌ی ئاو به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له كه‌شوهه‌وای سه‌ر گۆی زه‌ویدا رووده‌دات و واپێشبینی ده‌كرێت له 30 ساڵی ئاینده‌دا به رێژه‌ی 30% ئاوی كوردستان كه‌م بكات.
هه‌روه‌ها مه‌ترسی پیسبوون به‌هۆی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی پاشه‌ڕۆكان (پاشه‌ڕۆی ماڵان و پیشه‌سازی)، كه تێكه‌ڵ به سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌كرێت، یان رۆدهكرێته سه‌ر رووی زه‌وی و پاشان داده‌چۆڕێته سه‌رچاوه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی. سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بریتییه له:
1-ئاوی به‌فر و باران:
باران به یه‌كێك له سه‌رچاوه ئاوییه سه‌ره‌كییه‌كان داده‌نرێت، كه كشتوكاڵی زستانه پشتی پێ ده‌به‌ستێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیشه بۆ ئاوی ژێرزه‌وی و كاریگه‌ری دیاری هه‌یه له‌سه‌ر ئاوی رووباره‌كانی ناوچه‌كه. ساڵانه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ی (400-1000) ملم باران ده‌بارێت. ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ده‌بێته دووباره ژیانه‌وه‌ی و پاراوكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی ئاو و له كوردستاندا پێشبینی ده‌كرێت ساڵانه 83 ملیار مه‌تر سێجا باران ببارێت، كه به رێژه‌یه‌كی به‌رز داده‌نرێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
2-ئاوی سه‌رزه‌وی:
مه‌به‌ست له ئاوی سه‌رزه‌وی هه‌موو ئه‌و ئاوانه ده‌گرێته‌وه، كه له‌سه‌ر رووی زه‌وی ده‌رده‌كه‌ون، وه‌ك: چه‌م، رووبار و زێكان، ئه‌مانه‌ش له كوردستاندا رۆڵی كارایان له دامه‌زراندنی نشینگهكاندا هه‌بووه، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه بارانی كه‌مه. له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا زۆرێك له سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی بوونیان هه‌یه و گرنگترینیان ئاوی رووباری سیروان و زه‌ڵمه، كه له ئێستادا ئاوی زه‌ڵم (له‌گه‌ڵ چه‌ندین بیری قووڵ) وه‌ك سه‌رچاوه‌ی خواردنه‌وه بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌كاردێت تا ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو ده‌بێت كه له دروستكردندایه بۆ راكێشانی ئاو له رووباری سیروانه‌وه بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه و سیروان و سه‌یدسادق. ئاوی سیروان سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاوه له ناوچه‌كه‌دا، كه درێژییه‌كه‌ی 386 كم له‌ناو خاكی ئێرانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و به‌رهه‌می ده‌گاته 160.6 م3/چ و به‌رهه‌می ساڵانه‌ی ده‌گاته 5.03 ملیار مه‌تر سێجا، كه رێژه‌ی 13.5%ی رووباری دیجله پێكده‌هێنێت. گرنگی ئه‌م رووباره وایكرد كه به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانی له‌سه‌ر دروست بكرێت، كه توانای گلدانه‌وه‌ی 3.2 ملیار مه‌تر سێجایه و توانای ئاودانی 2 ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی هه‌یه، به‌ڵام نه‌توانراوه بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی سوودی لێوه‌ربگیرێت. زۆر گرنگه بۆ ئایندهی ناوچه‌كه كه له پلانی داهاتوودا چه‌ند به‌نداوێكی دیكه دروست بكرێت بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی رووبار و چه‌مه‌كان و سوودوه‌رگرتن بۆ كاروباری كشتوكاڵی و كه‌رتی گه‌شتوگوزاری...هتد، وه‌ك تێبینی ده‌كرێت ئه‌و به‌نداوانه‌ی كه هه‌ن له كوردستاند كه‌متر سوودیان لێوه‌رگیراوه بۆ زیاتركردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و زیاتر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سوودیان لێوه‌رگێراوه، ده‌كرێت له ئاینده‌دا بیر له‌وه بكرێته‌وه كه بۆ كاروباری كشتوكاڵ سوودی هه‌بێت به‌ده‌ر له سووده‌كانی دیكه‌ی به‌نداو.
3-ئاوی ژێرزه‌وی:
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاوی ژێر زه‌وی، له‌به‌ر بوونی چه‌ند كۆگایه‌كی گرنگی ئاو له ناوچه‌كه‌دا، كه توانای گلدانه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ئاویان هه‌یه، وه‌ك كۆگای نشتووی تازه له جۆری دهنكۆڵهیی كه له شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاده‌گاته شاری سه‌یدسادق و زۆربه‌ی ده‌شتاییه‌كانی پارێزگاكه ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها كۆگای باڵامبۆ و كۆمیتان و قوڵقووڵه و به‌شێك له پێكهاته‌ی تانجه‌رۆ. له ساڵانی رابردوودا به‌هۆی نه‌بوونی یاسای تایبه‌ت به كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و نه‌بوونی رێنمایی گونجاو به ئاوی ژێر زه‌وی، رێژه‌یه‌كی زۆر بیر هه‌ڵكه‌نراوه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌شێوه‌ی یاسایی و نایاسایی. ئه‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی سلێمانی تۆماركراوه ده‌گاته 1423 بیر، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه زۆر له‌وه زیاتره. ئه‌م هه‌ڵكه‌ندنه زۆره بووه‌ته هۆكاری دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی به رێژه‌ی (2-3) مه‌تر له‌نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2010دا. بۆیه زۆر گرنگه كه ده‌ست هه‌ڵبگیرێت له به‌كارهێنان و ده‌رهێنانی ئاوی ژێرزه‌وی و پشت ببه‌سترێت به سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی، ئه‌ویش خۆی له رووبار و چه‌مه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، كه بێ سوودوه‌رگرتن له‌م سه‌رچاوانه ده‌ڕژێنه خوارووی عێراقه‌وه.
بۆ پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و رێگرتن له وشكبوون و پیسبوون، گرنگه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكرێت:
1. هه‌وڵدان بۆ به‌رگریكردن له وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی سه‌ر زه‌وی له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆڵێك له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ مانه‌وه‌ی به‌شی كوردستان له‌و سه‌رچاوه ئاوییانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌ڵده‌قوڵێن، سه‌باره‌ت به رووباری سیروان، پێویسته كاری جیدی و په‌له بكرێت بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران تا بڕی ئاوی گونجاو بهێڵێته‌وه له‌كاتی ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌ی به‌نداوه‌ی كه له جێبه‌جێكردندایه له دیوی ئێران له‌سه‌ر رووباری سیروان، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا كه خۆیان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بوون.
2. ده‌ركردنی یاسایه‌كی گونجاو و سه‌رده‌مییانه بۆ چۆنییه‌تی سوودوه‌رگرتن و به‌كارهێنانی ئاو (ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی) له كوردستاندا و به‌ڕێوه‌بردنی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و شایسته.
3. ده‌بێت سیاسه‌تی ئاو وه‌ك بوارێكی گرنگ و ستراتیژی سه‌یربكرێت و پلانی درێژخایه‌نی بۆ دابنرێت.
4. به‌كارهێنانی ئاوی سه‌رزه‌وی و ده‌ستگرتن به داهاتی ئاوی ژێرزه‌وی و هێشتنه‌وه و پاراستنی بۆ كاتی زۆر پێویست.
5. رێگریكردن له رۆكردنی پاشه‌ڕۆی شاره‌كان بۆ ناو چه‌م و رووباره‌كان، یان رۆكردنیان بۆ سه‌رزه‌وی، كه ده‌بنه هۆكارێك بۆ پیسبوون و نه‌گونجانی ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه بۆ خواردنه‌وه. ده‌كرێت ئه‌م پاشه‌ڕۆی شارانه كه خۆی له پاشه‌ڕۆی زێرابه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، پاكژ بكرێنه‌وه و دووباره به‌كار بهێنرێته‌وه بۆ پاراوكردنه‌وه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی و ئاودانی كشتوكاڵی.
6. رێگریكردنی له پیسبوونی ئاو به‌هۆی پاشه‌ڕۆ كشتوكاڵییه‌كان و خۆڵ و خاشاكی شاره‌كان، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست په‌ینی كیمیاوی و له‌ناوبه‌ری مێرووه‌كان به‌كاربهێنرێت، چونكه دووباره به‌هۆی بارانه‌وه تێكه‌ڵ به سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه ده‌بێت. هه‌روه‌ها خۆڵ و خاشاكه‌كان ده‌بێت به‌شێكی ریسایكلین بكرێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێت به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو داپۆشرێت.
• ئاو:
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌كانی ئاو ، سه‌رچاوه‌ی سه‌رزه‌وی وه‌ك رووبار و چه‌مه‌كان و ژێرزه‌وی، وه‌ك: كانی و كارێز و بیره‌كان. حه‌وزی ژێرزه‌وی، ناوچه‌ی سیروان تا ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان حه‌وزێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌شێكی زۆری بیره‌كان له‌و ناوچه‌یه ئیرتیوازین. رووباره‌كانی سیروان و زه‌ڵم دوو سه‌رچاوه‌ی گرنگن به‌ناو پارێزگاكه‌دا تێده‌په‌ڕن، بگره رووباری زه‌ڵم هه‌ر له‌ناو پارێزگاكه‌دا هه‌ڵده‌قوڵێت و ده‌ڕژێته ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان. تائێستا سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پارێزگاكه (شار و گونده‌كانیش) تاڕاده‌یه‌كی زۆر پشتی به بیری قووڵ و رووكه‌شی به‌ستووه.
به‌گشتی كێشه‌ی چه‌ندێتی ئاو له پارێزگاكه‌دا نییه، به‌ڵام كێشه‌ی چۆنێتی ئاوی خواردنه‌وه له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها نه‌بوون یان كه‌میی تۆڕه‌كانی ئاو و باش به‌ڕێوه‌نه‌بردن و نه‌بوونی پێوه‌ری ئاو، وایان كردووه خه‌ڵك له زۆربه‌ی ناوچه‌كان كێشه‌ی كه‌مئاوییان هه‌بێت، به‌تایبه‌تی له هاویندا.
• ئاوه‌ڕۆ
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ له شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگاكان هه‌یه، جگه له به‌شێكی شارۆچكه‌كان و زۆربه‌ی گونده‌كان كه پێویستیان به تۆڕی نوێ هه‌یه، له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هیچ وێستگه‌یه‌كی گه‌وره، یان مۆبایل بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاوه‌ڕۆ له پارێزگاكه‌دا نییه.
پڕۆژه پێویسته‌كان له بواری ئاو و ئاوه‌ڕۆ:
1- پاڵپشتیكردن بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی ستراتیژی هه‌ڵه‌بجه- سیروان- سه‌یدسادق، كه له‌سه‌ر بودجه‌ی قه‌رزی یابانی له جێبه‌جێكردندایه و ئاوی ٢٤ كاتژمێری بۆ شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و سیروان و (چه‌ندین گوندیش ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن) ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
2- پڕۆژه‌ی دانانی پێوه‌ری ئاو بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه و شارۆچكه‌كانی سیروان و خورماڵ و بیاره و ته‌وێڵه.
3- دروستكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی گونده‌كانی پارێزگاكه، كه زیاتر له 140 گوند ده‌بن، تانكی و تۆڕی ئاویان بۆ بكرێت و ده‌كرێت چه‌ند گوندێك یه‌ك پڕۆژه‌ی هاوبه‌شیان بۆ ئه‌نجام بدرێت.
4- دروستكردنی وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆ بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و سیروان و بیاره و ته‌وێڵه.
5- دروستكردنی پڕۆژه‌ی شاردنه‌وه و چاره‌سه‌ری خۆڵ و خاشاكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شارۆچكه‌كانی.
6- پڕۆژه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی پێنج بیری تیشكیی بۆ ئاودێریی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی سنووری ناوگردان تا سیروان و ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش له كاتی ناچاریدا.
7- دروستكردنی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ له‌و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی پێشتر بۆیان ئه‌نجامنه‌دراوه.
9- كه‌رتی كاره‌با:
وه‌ك ئاشكرایه ئه‌م كه‌رته گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه به‌هۆی پێویستی كه‌رته‌كانی دیكه به‌م كه‌رته، ئه‌م كه‌رته ده‌بێته هۆی ئاوه‌دانی له ناوچه‌كه و بووژانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی دیكه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه كه پلانێكی پێنج ساڵه دابڕ‌ێژین كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌م كه‌رته بتوانێت كێشه‌كانی كاره‌با له‌و ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كاره‌با به سێ قۆناغ ده‌گه‌یه‌نرێته هاوڵاتی (ماڵ، بازرگانی، پیشه‌سازی)، كه ئه‌وانه‌ش بریتین له:-
١-قۆناغی به‌رهه‌مهێنان.
٢-قۆناغی گواستنه‌وه.
٣-قۆناغی دابه‌شكردن.
قۆناغی به‌رهه‌مهێنان
١-دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، كه تواناكه‌ی 2٠٠ مێگاوات بێت له‌ڕێگه‌ی سووته‌مه‌نییه‌وه كاره‌با دابین بكات.
2-دابینكردنی گوژمه‌یه‌كی پێویست بۆ دراسهتكردنی ئه‌و وزه نوێیانه‌ی كه توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان هه‌یه، وه‌ك: (با،خۆر، ئاو).
قۆناغی گواستنه‌وه
وه‌ك ئاشكرایه كاره‌با كه به‌رهه‌مدێت له شوێنی دوور له هاوڵاتییان و ئه‌و ناوچانه‌یه كه ژیانیان تێدایه، له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه پێویستمان به گواستنه‌وه‌ی وزه‌كه هه‌یه بۆ ناوچه جێنشینه‌كان:
1-به‌ستنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی سیروان به هه‌ڵه‌بجه له‌ڕێگه‌ی هێلی ٣٣ كه‌ی ڤی.
2-دروستكردنی ٢ وێستگه‌ی ٣٣ كه‌ی ڤی له (سیروان ، بیاره).
قۆناغی دابه‌شكردن
دوا قۆناغه له كه‌رتی كاره‌با، زۆر پێویسته به‌شێوه‌ی مۆدێرن بكرێت و ئاماده‌كارییه‌كی باش بكرێت بۆی.
1-ده‌ركردنی چوار فیده‌ری ١١ كه‌ی ڤی به‌شێوه‌ی كێبڵی ژێرزه‌مینی بۆ سه‌نته‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه.
2-دابینكردنی پێوه‌ری زیره‌ك (Smart Meter) بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كه.
10- كه‌رتی بازرگانی:
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئێستا ناوچه‌یه‌كی چه‌په‌كی دووره ده‌سته و ده‌كرێت له‌م ته‌نگژه‌یه ده‌رباز بكرێت، به‌مه‌به‌ستی كراوه‌نه به رووی بازرگان و گه‌شتیاره‌كاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستی به جێبه‌جێكردنی تۆڕێكی رێگاوبان هه‌یه كه له كه‌رتی رێگاوبان باسكرا، بۆ ئه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان ئامانجی ئابووری خۆیان بپێكن و جووڵه‌ی بازرگانی گه‌شه بكات، پێویسته پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه كاری جیدی بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌رزی سازان و شۆشمێ بكرێنه مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها پێویسته وه‌به‌رهێنه‌ران هان بدرێن و ئاساكارییان بۆ بكرێت، به‌مه‌به‌ستی به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م پڕۆژه بازرگانییانه كه له پارێزگاكه‌دا نییه:
مۆڵێكی گه‌وره له سه‌نته‌ری پارێزگا.
دروستكردنی شه‌ش سوپه‌رماركێت له سه‌نته‌ری شار و ناحیه‌كان.
11- كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌ڵایه‌تی:
11 - 1 ته‌ندروستی
ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه پێویستن له كاتی ئێستادا بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له كه‌رتی ته‌ندروستیدا:
1. دابینكردنی ستافی پزیشكی پسپۆڕ و به‌رده‌وام بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری كیمیایی هه‌ڵه‌بجه و كاراكردنی نه‌خۆشخانه‌كه له چاره‌سه‌ری تووشبواندا.
2. به‌مه‌به‌ستی باشتر به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری بریندارانی چه‌كی كیمیایی و پاراستنی ئامێره پزیشكییه‌كان و به‌كارهێنانیان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، پێویسته ئیداره‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بدرێته كۆمپانیایه‌كی شاره‌زا له‌و بواره‌دا و خولی فێربوونی ئامێره پزیشكییه‌كان بكاته‌وه بۆ پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه.
3. پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی ئاوه‌ڕۆی نه‌خۆشخانه‌كانWaste water treatment plant ، كه ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه و ده‌بوو زووتر جێبه‌جێ بكرایه، ئه‌ویش بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆی ئاسایی له پاشه‌ڕۆی پزیشكی پێش داخڵبوونی به ئاوه‌ڕۆی سندووقی هه‌ڵه‌بجه، كه له‌پشت نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه (نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ڵه‌بجه، نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و منداڵبوون، نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری كیمیایی، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن... هتد) ره‌ت ده‌بێت.
4. كارگه‌یه‌كی ئۆكسجین بۆ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه، بۆئه‌وه‌ی پێویست نه‌كات له سلێمانییه‌وه بوتڵی ئۆكسجین بهێنرێت.
5. دروستكردنی تاقیگه‌یه‌كی ناوه‌ندی مه‌ركه‌زی (مختبر مركزی)، كه بتوانرێت هه‌موو پشكنینه‌كانی خوێن و زه‌رعی خوێن و شیكاری ڤایرۆسی ...هتد تیادا ئه‌نجام بدرێت .
6. بانكی خوێن: ئه‌مه یه‌كێكی دیكه‌یه له پێداویستییه‌كان بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، چونكه له كاتی حاڵه‌تی نه‌خوازراو و كوتوپڕدا په‌یداكردنی خوێن زه‌حمه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیان پێی ده‌بێت.
7. به‌شێك له بیناكان له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كان ده‌بێت دابنرێن بۆ یه‌كه‌ی چاودێریی ورد (ICU)، كه مۆنیته‌ری پێویست و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی تێدابێت.
8. هاندانی سه‌رمایه‌دار و پزیشكه پسپۆڕه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی گوندێكی پزیشكی له‌ناو سنووری پارێزگادا، فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنان به هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی زه‌وییان بۆ دابین بكات.
9. دروستكردنی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به به‌شی ددان.
10. دروستكردنی دایهنگهیهك تایبه‌ت به كارمه‌ندانی هه‌موو نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی سنووری پارێزگا، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت خزمه‌تێك به‌و منداڵانه بكات كه دایكیان رۆژانه جێیان ده‌هێڵن.
11. كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری تیشك و دابینكردنی ئامێری پزیشكی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری پارێزگا، به‌تایبه‌تی ئامێره گرنگه‌كانی تیشك وه‌ك (MRI) -ئامێری پزیشكیی موگناتیسی- و ئامێری CT-scan و ... هتد.
12. گه‌شه‌پێدانی مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستییه‌كان و دابینكردنی پزیشكی پسپۆڕ بۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پرۆسه‌ی دابینكردنی پزیشكی خێزان بۆ هه‌مووان له داهاتوودا.
13. كردنه‌وه‌ی وه‌رشه‌ی ناوه‌ندی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره پزیشكییه‌كانی پارێزگاكه.
14. دابینكردنی تیمی چاكسازی به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی سیستمی ئامێره پزیشكی و كاره‌بایی و میكانیكییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان.
11 - 2 په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا:
په‌روه‌رده:
زۆربه‌ی خوێندنگه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به سه‌نته‌ری شار و ناحیه و گوندهكانییهوه و له سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی خوێندندا (بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی وپیشه‌یی و په‌یمانگاكان) سیستمی دوو ده‌وامی تێدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئێستا پێویستی به دروستكردنی بینای 30 خوێندگا له جۆری 9 پۆلی، 12پۆلی، 18پۆلی هه‌یه و پێویسته له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا دروستبكرێن و به رێژه‌ی شه‌ش خوێندنگا له ساڵێكدا.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئێستا پێویستی به شه‌ش باخچه‌ی ساوایان و شه‌ش دایه‌نگه هه‌یه به رێژه‌ی یه‌ك باخچه و یه‌ك دایه‌نگه له ساڵێكدا .
نه‌هێشتنی خوێندنگه‌ی نموونه‌یی و تایبه‌ت له هه‌ڵه‌بجه‌دا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له خوێندنگه‌كاندا، به‌جۆرێك كه هه‌موو خوێندكار و قوتابییه‌ك هه‌لی یه‌كسانیان هه‌بێت له په‌روه‌رده و فێركردندا.
خوێندنی باڵا:
بۆ زیندووكردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و رۆشنبیری و هونه‌ری و بووژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و بووژاندنه‌وه‌ی ئاستی ئابووری. زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم بره‌و به زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بدات له رووی زانستی و ئیداری و فراوانكردنییهوه، به زیادكردنی كۆلێجه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی. ئه‌و كۆلێجانه‌ی كه له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دان هه‌موویان بخرێنه ناو ستراكتۆری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به‌و كۆلێجانهشهوه كه سه‌ر به زانكۆی پۆلی ته‌كنیكین.
• كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی به‌مه‌به‌ستی شیكاری و لێكۆڵینه‌وه و كاریگه‌ری گازه كیمیاییه‌كان له‌سه‌ر خاك و ئاو و هه‌وا و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه.
• كردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئایینی به ناوی مامۆستا (عبدالكریمی مدرس) بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له ئایینی پیرۆزی ئیسلام له هه‌ڵه‌بجه.
• دروستكردنی سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كشتوكاڵی له سیروان.
11 - 3 وه‌رزش و رۆشنبیری:
بواری وه‌رزشی:
په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ڕووی وه‌رزشییه‌وه.
یه‌كه‌م: كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیایه‌كی په‌روه‌رده‌یی وه‌رزشی له ئاستێكی جیهانیدا.
به‌هۆی نه‌بوونی به‌رچاوڕوونی بۆ بواری وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان، به شێوازیك كه زۆربه‌ی هه‌وڵه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵه كه‌سانێكدا بووه له بازنه‌یه‌كی سنوورداری ناوچه‌ییدا و دووربینی ره‌چاو نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت ته‌نها له ئاستیكی بچوكدا بووه و وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هیچ ئاوڕمان له‌و توانا مرۆییه‌ی خۆمان نه‌داوه‌ته‌وه كه ده‌توانرێت گه‌شه‌ی پێ بدرێت بۆ بوون به ره‌مزێك، نه‌ك ته‌نها بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵكو بۆ كورد، بۆیه له ئێستادا كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیایه‌كی وه‌رزشی پێویسته بۆ په‌ره‌دان به بواری وه‌رزشی و دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له وه‌رزشه‌وان له هه‌ڵه‌بجه به پێوه‌رێكی جیهانی و ناساندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ك سه‌نته‌رێكی په‌ره‌پێدانی وه‌رزشی له كوردستان و عێراقدا، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-
١- كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیایه‌كی په‌روه‌رده‌یی وه‌رزشی له ئاستێكی جیهانیدا.
٢-كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك سه‌نته‌ری بچووك له قه‌زا و ناحیه‌كان بۆ كه‌شفكردنی به‌هره‌مه‌ندی له‌ناو منداڵانی پارێزگاكه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
٣-چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك یانه‌ی جیهانی و هێنانی پسپۆڕی وه‌رزشی له وڵاتانی ده‌ره‌وه.
4-هه‌ماهه‌نگی یانه‌كانی پارێزگاكه و ئه‌كادیمیاكه و سوودوه‌رگرتن له نه‌وه‌ی پێگه‌یشتووی ئه‌كادیمیاكه.
ئهكادیمیاكهپێكدێت له:
• به‌شی په‌روه‌رده و فێركردن.
• به‌شی وه‌رزشی.
• به‌شی په‌ره‌پێدانی فیسیۆلۆجی.
• به‌شی په‌یبردنی به‌هره‌مه‌ندی (كشف المواهب).
• په‌ره‌پێدانی بواری زهنی و ده‌روونی.
• به‌شی چاره‌سه‌ری سرووشتی.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ی مه‌له‌وانگه‌یه‌كی ئۆڵۆمپی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم بۆ پاڵه‌وانێتی وه‌رزشی.
بواری هونه‌ر و رۆشنبیری:
دروستكردنی هۆڵێكی گه‌وره بۆ كۆبوونه‌وه و كۆنفراس و بۆنه‌كان و سیمینار و لێكۆڵینه‌وه.
هۆڵێك بۆ نمایشی هونه‌ری.
گه‌له‌رییه‌ك بۆ نمایشی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان و كه‌له‌پووری ناوچه‌كه.
دروستكردنی كتێبخانه‌یه‌كی گشتی وه‌ك هه‌موو شاره‌كانی كوردستان.
دروستكردنی هۆڵی سینه‌ما.
11 - 4 كه‌رتی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی:
كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندێك بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و فێركردنی پیشه ده‌ستییه كهلتوورییهكان، وه‌ك: كڵاش چنین، شاڵ چنین، جاجم و فه‌رش چنین و به‌رهه‌مه دارینه‌كان، كه ببێته پیشه‌یه‌ك و هێمایه‌ك بۆ ناساندنی كلتووری هه‌ڵه‌بجه.
11 - 5 ئیداره‌ی گشتی و خۆجێیه‌تی:
به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی كاروباری كارگێڕی پارێزگاكه، پێویسته په‌له‌بكرێت له جێبه‌جێكردنی:
• كاراكردنی فه‌رمانی هه‌رێمایه‌تی تایبه‌ت به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه، كه له 16/3/2014 ده‌رچوو.
• دیاریكردنی پارێزگار بۆ هه‌ڵه‌بجه.
• دروستكردنی ستراكتۆری پارێزگا و دیاریكردنی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه پێویسته‌كانی ئه‌م پارێزگا نوێیه.
• ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كاراكردنی پارێزگا و فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی.
• گۆڕینی ئیداره‌ی خورماڵ له ناحیه‌وه بۆ قه‌زا.
• گۆڕینی ته‌وێڵه له شاره‌دێوه بۆ ناحیه.
دروستكردنی بینای فه‌رمانگه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه:-
دروستكردنی بینای ئه‌م فه‌رمانگانه كه تا ئێستا بینایان نییه، یان له كرێدان، یان بیناكانیان له ئاستی پێویستدا نین، به‌م شێوه‌یه: (بینایه‌كی شیاو بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،دادنووس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی وه‌به‌رهێنان، رێگاوبان، ئاوه‌دانكردنه‌وه، شاره‌وانییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، دابه‌شكردنی كاره‌با، چاكسازی كاره‌با، تۆماری خانووبه‌ره، په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان، ئاماده‌یی پیشه‌سازی، كشتوكاڵی، بازرگانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له هه‌ڵه‌بجه. دروستكردنی بینای باری شارستانی، ئاسایش، ڤێتێرنه‌ری، كاره‌با، پۆسته‌و گه‌یاندن، كتێبخانه، هاتوچۆ و خانووبه‌ره له ناحیه‌ی بیاره. بینای شاره‌وانی و ئاو، پۆلیس و ئاسایش، كتێبخانه و كاره‌با له ته‌وێڵه، خانه‌ی رۆشنبیری منداڵان و دادنووس له خورماڵ، فه‌رمانگه‌كانی باری شارستانی و ڤێتێرنه‌ری و پۆسته‌و گه‌یاندن و تۆماری خانووبه‌ره و دادنووس له سیروان.
دروستكردنی 10 مزگه‌وت بۆ پارێزگاكه.
دروستكردنی 10 هۆڵی پرسه بۆ پارێزگاكه.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه له سنووری پارێزگاكه.
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بابه‌ته به جیدی وه‌ربگرێت و كاری بۆ بكات و پلانی درێژخایه‌نی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی، چونكه زۆربه‌ی گونده‌كان روو له چۆڵبوونن، پانتاییه‌كی فراوان له زه‌وی كوردستان به چۆڵی و بێ ده‌ستی كار ده‌مێنێت ، كوردستان به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت كه وه‌ك ئۆردووگایه‌كی لێبێت و كه‌س وزه‌ی كاركردنی نه‌ماوه و هه‌مووی چاوه‌ڕێی به‌شه خواردنی مانگانه و مووچه‌ی مانگانه‌یه، وه‌ك: فه‌رمانبه‌ر، پۆلیس، سه‌رباز، پ.م...هتد.
چینی جوتیار روو له نه‌مانه، به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه روویان له كه‌مییه و بازاڕیان نییه ، بۆیه چاك وایه گرنگی بدرێت به كڕینی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه جوتیاری ناوچه‌كه به‌رهه‌می ده‌هێنن له دانه‌وێڵه و سه‌وزه و میوه و...هتد.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ رزگاركردنی ئه‌و گوندانه‌ی كه تائێستا چۆڵ نه‌كراون، وه‌ك ده‌ڵێن (إنقاژ ما یمكن إنقاژه)، به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 144 گوند له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام له واقیعدا ته‌نها 100 گوند ئاوه‌دانه و ده‌كرێت به‌پێی ئه‌م پلانه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه:
پێكهێنانی فه‌رمانگه‌یه‌ك له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ناوی (فه‌رمانگه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه)، له ناوه‌ندی شاردا (لقی) هه‌بێت و له هه‌موو ناحیه‌یه‌كدا (بنكه)ی هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی. كاری ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه وه‌ك كاری (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كان) بێت، واته ئه‌و خزمه‌تانه‌ی شاره‌وانی ده‌یكات به شاره‌كان، ئه‌م پێشكه‌ش به گوند و گوندنشینانی بكات، چونكه تا ئێستا هیچ لایه‌ن و داموده‌زگایه‌ك نییه كه به‌رپرس بێت له خزمه‌تگوزاری گوند، گوندنشین بێبه‌شه له خزمه‌تگوزاری. ئه‌و پڕۆژانه‌ش بۆی ده‌كرێت كه‌س نازانێت چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت و كێ چاكسازی (صیانه)ی ده‌كات، كاری ئه‌م فه‌رمانگه‌یه بریتی ده‌بێت له:-
1- دانانی نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ر گوندێك به له‌به‌رچاوگرتن و جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێ له ناوچه‌ی به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات و ناوچه‌ی سه‌وزایی و ناوچه‌یه‌كی بچووكی خزمه‌تگوزاری.
2- دیزاینكردن و جێبه‌جێكردنی تۆڕی (ئاو، ئاوه‌ڕۆ، رێگا، شۆسته، كاره‌با).
3- دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی بچووكی خزمه‌تگوزاری كه ئه‌م چالاكییانه له‌خۆ بگرێت: (دووكان و بازاڕ، گازینۆیه‌كی بچووك، یاریگا)... هتد.
4- بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان، ئه‌م هه‌نگاوانه بگیرێته به‌ر:
• جیاكردنه‌وه و تۆماركردنی خانووبه‌ره‌كانیان به‌پێی یاسای تۆماری خانووبه‌ره ، واته هه‌ر موڵكێك له گونده‌كه چ خانوو بێت، چ دووكان و بازاڕ، تاپۆی خۆی هه‌بێت (صوره قید و نه‌خشه‌ی جێگری) هه‌بێت وه‌ك ئه‌و مافه‌ی به خه‌ڵكی شار دراوه.
• قه‌رزی خانووبه‌ره بدرێت به‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت خانووه‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ دروست بكاته‌وه، به‌پێی مه‌رجه هونه‌رییه‌كان كه له‌لایه‌ن (فه‌رمانگه‌ی ئاوه‌دانی گوند) دیاری ده‌كرێت.
• ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی خانووبه‌ره زیاتربێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له شار پیاده ده‌كرێت.
• بۆ سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، ده‌كرێت باخی قهرزارهكه بكرێته بارمته، یان كه‌سێكی دیاری ناو شاره‌كان ببێته بارمته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، یان هه‌ر رێگایه‌كی دیكه‌ی شیاو.
• ئه‌م قه‌رزه ته‌نها به‌و كه‌سانه بدرێت كه به فعلی گوندنشینن و چۆڵیان نه‌كردووه، یان گه‌ره‌نتی گه‌ڕانه‌وه ده‌ده‌ن.
• ره‌چاوی زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتووان بكرێت له دانانی مه‌رجی پێدانی خانووبه‌ره بۆ گوندنشین، به‌مه‌به‌ستی هاندانی نه‌وه‌كانی داهاتوو بۆ مانه‌وه‌یان له گوند و په‌یوه‌ستبوونیان به گوند و دامهزراكانهوه.
• قه‌رزی كشتوكاڵی بدرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه كێڵگه دروست ده‌كه‌ن بۆ به‌خێو كردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر له دانیشتووانی گونده‌كان.
ئه‌م پڕۆژه‌یه بیرۆكه‌یه‌كه ده‌كرێت زیاتر گفتوگۆ و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و له‌لایه‌ن پسپۆڕان و شاره‌زایانه‌وه زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت.
11 - 6 كه‌رتی بانكی و خزمه‌تگوزارییه بانكییه‌كان:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا كه‌رتی بانكی له ئاستیكی باش‌دا نییه، به‌ڵام پێویسته له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ژێرخانی بانكی له ئێستاوه بنیاد بنرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌م بواره‌دا پێویسته له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێت:-
١-هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ران تا له پارێزگاكه‌دا بانكی ئه‌هلی بكه‌نه‌وه، چونكه له ئێستادا دوو بانكی حكومی له پارێزگاكه‌دا بوونی هه‌یه.
٢-به‌مه‌به‌ستی كارئاسانیكردن بۆ جوتیاران، پێویسته بانكی كشتوكاڵی له سه‌نته‌ری پارێزگاكه و سه‌رجه‌م ناحیه‌كان بكرێته‌وه.
٣-بناغه‌ی سیستمی بانكی پێشكه‌وتوو له پارێزگاكه‌دا دابمه‌زرێنرێت، به‌تایبه‌ت له چه‌ند شوێنێكی گونجاو و سه‌لامه‌ت، هه‌روه‌ها له شوێنه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك (مۆڵ و سوپه‌رماركێته‌كان) ئامێری پاره راكێشان ( cash machine) دابنرێت و كار به كارتی ئه‌لیكترۆنی بكرێت.
٤-كردنه‌وه‌ی لقێكی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
٥-هاندانی بانكه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان به كردنه‌وه‌ی لقه‌كانیان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
٦-ناچاركردنی بانكه‌كان به دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بانكی له‌شێوه‌ی قه‌رز بۆ هاوڵاتییان.
كۆتایی
لیژنه‌ی ئاماده‌كار:
1 – عمر عینایه‌ت حمه سعید ئه‌ندام په‌رله‌مان
2- عبدالله محمد نهوروَڵی ئه‌ندازیاری شارستانی
3 – بهاالدین ابراهیم فارس ئه‌ندازیاری شارستانی/ رووپێوی
4 – ئازاد محمد ته‌ها ئه‌ندازیاری شارستانی
5 – دارا محمد نوری ئه‌ندازیاری میكانیك
6 – زمناكۆ سعید ئه‌ندازیاری نه‌وت
7-ئه‌له‌ند محوی ئه‌ندامی ژوری توێژینه‌وه‌ی ئابووری
8-پێشه‌وا محمود حسن ئه‌ندازیاری جیۆلۆجی
9- ستار محمود صالح ئه‌ندازیاری كشتوكاڵ
10 –زرنگ رووف درویش فرج ئه‌ندازیاری كاره‌با
11-قاسم حمه خورشید ئه‌ندازیاری شارستانی
12- نیروان یاسین نه‌ریمان ئه‌ندازیاری كاره‌با
13-وریا محمد فرج ئه‌ندازیاری شارستانی
14-دیاری عوسمان ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی
15-كاروان علی درویش ئه‌ندازیاری میكانیكی |
|
|