Print WWW.GORRAN.NET
 جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كان ‌و كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كات
4/6/2014 5:58:21 PM
جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ و پرسی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت تاوتوێده‌كات، سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتمانیش ده‌ڵێت، سبه‌ینێ‌ وه‌فدی‌ دانوستكاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.
جه‌مال حاجی‌ محه‌مه‌د سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌) 6/4/2014، له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتمانیدا له‌شاری‌ سلێمانی‌ دو ته‌وه‌ر تاوتوێكراون، ته‌وه‌ری‌ یه‌كه‌میان هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بوه‌ له‌شارو شارۆچاكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پارێزگای‌ كه‌ركوك و كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كۆنفرانسه‌كان كردوه‌.
وتیشی‌:  ته‌وه‌ری‌ دوه‌می‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوه‌ به‌ پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت ‌و دوای‌ تاوتوێكردنی‌ پێشنیازه‌ تازه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، جڤاتی‌ نیشتمانی‌ پرسه‌كه‌ی‌ سپاردوه‌ به‌لیژنه‌ی‌ دانوستانكاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ دانوستكاری‌ پارتی‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆبونه‌وه‌ بكرێت.