جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له بڕیاری به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ڵه‌بجه شایه‌نی زۆر له‌وه زیاتره و هیواداره بە پارێزگابونی ئەم شارە خۆشەویستە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە بە جۆرێک که شایسته‌ی خهباتو قوربانی ئه‌وان بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بە بۆنەی بە پارێزگابونی شاری هەڵەبجە، پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان و هاونیشتیمانیانی خۆشەویستی هەڵەبجە دەکەین.
هەڵەبجە ناوێکی درەوشاوەیە لە مێژوی سیاسی و کۆمەڵایەتی و روناکبیری کوردستاندا و رۆڵێکی گرنگی لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان دژ بە رژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان گێڕاوه. هه‌ر به‌هۆی کاره‌ساتی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌و شاره بۆته سومبولی گه‌لی کورد‌و رۆڵێكی مه‌زنی گێڕاوه له ناساندنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌مان به هه‌مو جیهان.
لە دوای٢٦ ساڵ لە کاره‌ساتی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه به‌ڵام هێشتا ئه‌و شاره لەناو ئازارەکانی خۆیدا ئەتلێتەوەو شایه‌نی زۆر له‌وه زیاتره که بۆی کراوه.
ئێمە لە کاتێکدا پیرۆزبایی خۆمان بۆ ئه‌و شاره دوباره ده‌که‌ینه‌وه هیوامان وایە بە پارێزگابونی ئەم شارە خۆشەویستە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە بە جۆرێک که شایسته‌ی خهباتو قوربانی ئه‌وان بێت.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجهو شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
17/3/2014 |