له‌م مانگه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆنفرانسی ناوخۆیی ساڵانه‌ی خۆی له‌سه‌رجه‌م شار‌و قه‌زاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، وه‌ك زهمینهسازییش یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی باژێروانهكانو لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانس به‌ڕێوه‌چو.
رۆژی شه‌ممه 1/3/2014 له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و باژێروانهكانی بزوتنه‌وه‌كه به‌رێوه‌چو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌رجه‌م شار‌و قه‌زاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت، سه‌ره‌تا هه‌ریه‌كه له‌عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و مسته‌فای سه‌یدقادر ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا رێكخه‌ری ژووری په‌یجوری رێوشوێنه‌كانی به‌ستنی كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانیان رونكرده‌وه.
پاشان ژماره‌یه‌ك لهباژێڕوانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانس لهژورهكانی ههلبژاردنو پهیجوریو كارگێڕی و دارایی و توێژینه‌وه‌ی سیاسی‌و رۆژنامه‌وانی، باسیان له‌ئاماده‌كارییه‌كانی خۆیان كرد بۆ سازدانی كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی گۆڕان.
بڕیاره كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له روَژی 10ی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه له‌سه‌رجه‌م شار‌و قه‌زاكانی كوردستان ده‌سپێده‌كات‌و بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ش جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری رێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌كه‌یه كه ده‌بێت ساڵانه كۆنفرانسی ناوخۆی رێكخراوه‌یی ببه‌ستێت.
. |