Print WWW.GORRAN.NET
 نەوشیروان مستەفا: ئێمە خەلک نانێرین بیکەین بە وەزیر بۆ بەرژەوەندی شەخسی و پلە و پۆست
2/16/2014 11:03:56 AM
رۆژی شەممە بەروای (١٥/٢/٢٠١٤) رایەڵەی ئەندازیاران کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو چەند پرسێک گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
سەرەتای کۆبونەوەکە بارودۆخی سیاسی ئەمرۆو پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێکرا، پاشان چۆنیەتی خۆ ئامادکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا .
لەبەشیکی تری کۆبونەوەکەدا پرسی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان وچۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ چارسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی دینە بەردەم بەجێگەیاندنی پرۆژەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
هاوكات نه‌وشیروان مسته‌فا، رێکخەری گشتی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كه‌ له‌ به‌شێكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌ بو، وتارێكی‌ پێشكه‌شكردو تێیدا  ئاماژەی بە کێشە و قەیرانەکانی ریگاکانی هاتوچۆو کێشەی نیشتەجێبون وپەروەردە کرد و هەوڵی بزوتنەوەکەی بە گرنگ زانی بۆ چارسەرکردنی ئەو قەیرانانە لە ئەگەری بەشداری کردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت
لەبەشیکی تری وتەکانی رایگەیاند "ئەگەر ئێمە وەزارەتێک وەربگرین هەوڵ ئەدەین سیسیتمی کارکردن لەناو دام و دەزگاکان بگۆڕین نەک کەسەکان و هەر وەزارەتێک وەربگرین هەموی ناکەین بە گۆڕان و ئەو کەسانەی کە باش و شارەزان لەشوێنی خۆیان دەمێننەوە و بەو رۆحیەتەوە کاردەکەین کە وەزارەتەکان ببن بە وەزارەتی هاوڵاتی و ستافی شارەزا لە وەزارەتەکاندا دروست دەکەین کە بەرژەوەندی هاوڵاتیان پێوەریان بێت.
 وتیشی‌ "ئێمە خەلک نانێرین بیکەین بە وەزیر بۆ بەرژەوەندی شەخسی و پلە و پۆست بە ئارەزوی خۆی هەڵس و کەوت بکات، دەبێت وەزیرەکان ئەوە جێبەجیبکەن کە بەڵینمان بە هاوڵاتیان داوە لە چوار ساڵی رابردودا".
 رونیشیكردوه‌، هەر وەزیر و کاربەدەستێک خواروخێچیمان تێدا بینی لێی دەپێچینەوە و لایدەبەین .
لە کۆتایدا ئەندازیاران لە سەر سەرجەم تەورەکان گفتوگۆی تێر و تەسەل کرا.