نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی قه‌زای دورخورماتو سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن
رۆژی دوشه‌ممه 20/1/2014، نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی قه‌زای دوخورماتو سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد له سلێمانی و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوڕانی گۆڕاندا كۆوبونه‌وه.
له دیدارێكدا وه‌فدی میوان كه پێكهاتبون له نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پارته سیاسنییهكانی قه‌زای دورخورماتو (گۆڕان، یه‌كێتی، پارتی، شیوعی، یه‌كگرتو، كۆمه‌ڵ)، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به‌رنامه‌یان داناوه سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و له‌گه‌ڵیاندا كۆببنه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌یان له بارودۆخی ناسه‌قامگیری قه‌زای دورخورماتو و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زاكه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌فدی میوان یاداشتێكیان ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد كه تیایدا خراپی دۆخی ئه‌منی قه‌زاكه خرابوه ڕو و هاوكات ئاماژه به چه‌ند خاڵێكیش كراوه وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆی قه‌زای دوزخورماتو، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه سیاسنییهكان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه: