Print WWW.GORRAN.NET
 كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ 17ی‌ شوبات وه‌فدێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبونه‌وه‌
12/9/2013 6:15:18 PM
ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ 9/12/2013، ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ 17ی‌ شوبات سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یوسف محه‌مه‌د و د.شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردسیتان و د.ئاكۆ حه‌مه‌ كه‌ریم رێكخه‌ری‌ ژوری‌ توێژینه‌وه‌ سیاسییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆزبونه‌وه‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ 17ی‌ شوبات داوایان كرد كه‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌م خوله‌ نوێیه‌ی‌ په‌رله‌ماندا به‌رده‌وام بن له‌ داكۆكیكردن له‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ مافی‌ خوراوی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌گشتی‌ و شه‌هیدانی‌ 17ی‌ شوبات به‌ تایبه‌تی‌، داواشیان كرد فراكسیۆنی‌ گۆڕان سور بێت له‌سه‌ر داواكاریی‌ به‌ سزا گه‌یاندنی‌ تاوانبارانی‌ 17ی‌ شوبات و به‌ هه‌مان شێوه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ خولی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مان داكۆكیكه‌ری‌ راسته‌قینه‌ی‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵك بن.
لای‌ خۆشیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یوسف محه‌مه‌د و شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین و د.ئاكۆ حه‌مه‌ كه‌ریم به‌ڵێنیان دا كه‌ له‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌ماندا درێژه‌پێده‌ری‌ به‌رنامه‌ی‌ و په‌یامی‌ لیستی‌ گۆڕان بن كه‌ خۆی‌ له‌ به‌دیهێنانی‌ دادی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ مافی‌ خوراوی‌ هاوڵاتیاندا ده‌بینێته‌وه‌.