جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه دامه‌زراوه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی بواره‌كانی كاری سیاسی و ڕێكخراوه‌یی و كارگێڕی‌و دارایی و میدیایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه، له‌شاری سلێمانی كۆبۆوه.
ڕۆژی شه‌ممه، 23/11/2013، جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه له‌شاری سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی كۆبۆوه.
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی ته‌وه‌ر و باسه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه، هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانیدا چه‌ندین ته‌وه‌ر باس‌و گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا و بڕیاریان له‌باره‌وه گه‌ڵاڵه‌كراوه، له‌وانه تێڕوانین و دیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ چۆنیه‌تی به‌شداریكردن یاخود به‌شدارینه‌كردن له‌حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و جۆری ئه‌و حكومه‌ته‌ی گۆڕان كاری بۆ ده‌كات و ده‌یكاته به‌رنامه‌ی كاری داهاتوی.
هه‌روه‌ها باس له‌گفتوگۆ سیاسه‌كانی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان و گفتوگۆی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا.
هۆشیاری عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كه به‌دوو دانیشتنی جیای سه‌رله‌به‌یانی و دانیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و دۆخی سیاسی و ئیداری و ئه‌منی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌باره‌وه كرا، هه‌روه‌ك دۆخی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان و هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان له‌به‌غداد سه‌باره‌ت به‌پرۆژه یاساكانی تایبه‌ت به‌و ناوچانه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
هاوكات، پرسی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هۆكاره‌كانی دواخستنی كۆنگره‌كه، له‌لایه‌ن نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه له‌لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌كه به‌وردی ڕونكرایهوه.
به‌گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی تایبه‌ت بووه به كۆنگره‌ی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئاماده‌سازییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی ئایندهی به‌ستنی كۆنگره‌و ڕێوشوێنه پێویسته‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه له‌لایه‌ن ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی جڤاته‌وه تاوتوێكراوه.
جڤاتی نیشتمانی به‌گوێره‌ی رێنماییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دامه‌زراوه‌ی سه‌ركردایه‌تی بواره‌كانی كاری سیاسی، ڕێكخراوه‌یی، كارگێڕی، دارایی، میدیایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه.