رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات، داخستنی سنوره‌كانی رۆژئاوا له‌لایه‌ن حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه، كارێكی نامرۆڤانه و هه‌ڵه و ناكوردانه‌یه.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەلێدوانێکیدا بە کەی ئێن ئێنی راگه‌یاند: سنوره‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت داخراون، ئه‌وه‌ش كارێكی هه‌ڵه و نامرۆڤانه‌و ناكوردانه‌یه.
ئاماژەی بەوەشکرد "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌پێویستی زانیوه هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتگیری رۆژئاوا بكه‌ن و له‌ڕوی سیاسی و مرۆییه‌وه یارمه‌تیان بده‌ن و كارئاسانیان بۆ بكه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌ستنه‌خه‌نه كاروباره‌كانیانه‌وه". |