|
پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە |
6/15/2018 3:28:48 AM |
بە بۆنەوەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان و عێراق دەکات.
بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: هیوادارین هاتنی ئەم جەژنە سەرەتای قۆناغێکی نوێ بێت بۆ گەلەکەمان، کە هەموان لە سایەی حکومڕانیەکی دادپەروەرانەدا هەست بە ئارامی و ئاسودەیی بکەین.
لەم روەوە وەک هەمیشە بزوتنەوەی گۆڕان دەستی هاوکاری و تەبایی بۆ هەر لایەن و پرۆژەیەکی دیموکراسیانە درێژ دەکات کە لە خزمەتی بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان و پێکەوە ژیان بێت...
بزوتنەوەی گۆڕان
(۱٤/٦/۲٠۱۸) |
|
|