Print WWW.GORRAN.NET
 راگەیەنراوێکی هاوبەش لە گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتو و هاوپەیمانیەوە
5/13/2018 8:55:47 PM

هەر چوار لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە و داوای دوبارە کردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەرکوک و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

دەقی راگەیەنراوەکە

راگەیەندراوی هاوبەش
1- کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی رەتدەکەینەوەو پابەند نابین بە ئەنجامەکانەوە.
2- داوای دوبارەکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان بە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەکەین.

سەرکەوتن بۆ ئیرادەی حەقخوازانەی گەلەکەمان

بزوتنەوەی گۆڕان – هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری – کۆمەڵی ئیسلامی – یەکگرتووی ئیسلامی
١٢ی ئایاری ٢٠١٨