|
گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی و یەکگرتو ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە |
5/13/2018 4:15:28 AM |
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دادپەروەری و دیموکراسی و یەکگرتوی ئیسلامی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛ سیستمی دەنگدان هاککراوە و ئاڵوگۆڕ و دزی لە دەنگەکاندا کراوە و داوا دەکات جیاکردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکان بکرێت.
هاوکات هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایدەگەیەنێت؛ یارییەكی ترسناك بەدەنگەكان کراوە و ئەوەی بڵاوکراوەتەوە دورە لە راستییەوە.
هاوکات کۆمەڵی ئیسلامی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتدەکاتەوە و داوا دەکات دەنگەکان بە دەست جیابکرێتەوە.
لای خۆیشییەوە دهزگای ههڵبژاردنی یهكگرتوو پهیامێكی بڵاوکردەوە و داوا دەکات دەنگەکان بە دەستی جیابکرێنەوە. |
|
|