Print WWW.GORRAN.NET
 گۆڕان؛ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان رەتدەکاتەوە
10/25/2017 12:23:26 AM

فراکسیۆنی گۆڕان دریژکردنەوەی ماوەی ئەم خولەی پەرلەمان رەتدەکاتەوە و بە پێشێلکردنی مافی دەنگدەرانی دادەنێن.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان رێکیخستبو، رایگەیاند: دژی درێژکردنەوەی ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانن کە بۆ بەرژەوەندی کەسی و حیزبییە و پێشێلکردنی مافی دەنگدەرانی کوردستانە.

برزۆ مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەو کۆنگرەی رۆژنامەوانییەدا رایگەیاند: دەزانین لەئێستادا ناتوانرێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخەی یەکێتی و پارتی و هاوڕاکانیان دروستیان کردوە.

ئەو راگەیەندراوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەکاتێکدایە، کە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان درێژە بە کودەتاکانی دەدات و بەپێی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی و یەکگرتو تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان درێژدەکرێتەوە.