|
|
|
مەکۆی کفری کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا |
|
5/24/2018 5:34:39 PM |
شهوی چوارهممه ٢٣/٥/٢٠١٨لەھۆڵی کۆبونەوەکانی مەکۆی کفری کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی قەزای کفری و بەشێک لەھەڵسوڕاوان بەرێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە چەند چرکەیەک بۆ روحی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا بە بێ دەنگی وەستان و پاشان باژێروانی مەکۆ سوپاسی ئەمەک و دڵسۆزی ھەڵسوراوان و دەنگدەرانی گۆڕانی کرد سەرەڕای دزی و فێڵی یەکێتی و پارتی ماندوونەناسانە کارەکانیان ئەنجام داوە بۆ سەرخستنی پەیامی گۆڕان.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ھاوپەیمانی چوار ھێزە دەنگ دزراوەکە و دواتر ڕای سەرجەم ھەڵسوراوان وەرگیرا لەسەر بەشداری گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق ھەلسوراوان راو سەرنجی خۆیان دا و پاشان بەرنامەی تۆکمەو چڕ دانرا بۆ ئامادەکاری ھەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەمانی کوردستان. |
|
|
|