|
|
|
مەکۆی هەولێرمەکۆی هەولێر، سیمینارێکی بۆ دەشتی سدیق سازکرد |
|
4/10/2018 2:58:59 PM |
شارەزایەکی نێودەوڵەتی کاروباری هەڵبژاردنەکان، رایدەگەیەنێت: پرۆسەی هەڵبژاردن خەڵک دەگەیەنێتە مافەکانی خۆی و بەشداریی تاکە بۆ حوکمڕانییەکی تازەو دەستاو دەستکردنی دەسەڵات.
ئێوارەی رۆژی دوشەممە، مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان سیمینارێکی بۆ دەشتی سدیق، شارەزای هەڵبژاردن و راهێنەری نێودەوڵەتی لەبواری هەڵبژاردنەکان سازکرد بەناونیشانی (شاڕێی گۆڕانکارییەکان هەڵبژاردنە، دەنگت ئایندەیە).
لە سیمینارەکەدا، دەشتی سدیق گرنگی بەشداریی کردنی دەنگدەرانی لە هەڵبژاردنەکاندا خستەڕو کە؛ هەڵبژاردن بەشداریی تاکەکانە بۆ حکومڕانیەتی تازەو دەستاودەستی دەسەڵات و رێزگرتن لە یاسا و دیموکراسی.
جەختی کردەوە کە؛ پرۆسەی هەڵبژاردن خەڵک دەگەیەنێت بە مافەکانی خۆی.
وتیشی :"لەم سیستەمی هەڵبژاردنەدا گرنگە کە تەنها دەنگ نەدرێت بە لیست، بەڵکو دەنگ بدرێت بە کاندیدیش".
ئاماژەی بەوەدا، هەڵبژاردنی ئەمجارە ئەلیکترۆنی کاریگەری هەیە بۆ نەهێشتنی ساختەکاریی و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێک کە تاڕادەیەک بەپێی پێوەر نێودەوڵەتییەکان بێت. |
|
|
|