Print WWW.GORRAN.NET
 به‌لژیكا؛ دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئه‌وروپای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
4/8/2018 10:06:45 PM
كۆنفرانسی بازنه‌كانی ئه‌وروپای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ به‌لژیكا بۆ دووه‌م رۆژ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

له‌ژێر ناوی (ره‌وه‌ندی كوردی له‌ ستراتیژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) كۆنفرانسی بازنه‌و رایه‌ڵه‌كانی گۆڕان بۆ دووه‌م رۆژ له‌ ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ ده‌چن.

ئامانج له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی كارو چالاكی بازنه‌كانی گۆڕانه‌ له‌ ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها باس له‌ چۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت.

كۆنفرانسه‌كه‌ دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، ته‌وه‌ری ئه‌مڕۆش ته‌رخان ده‌كرێت به‌ ئه‌جێنداكانی كۆنفرانس.