|
|
|
مەکۆی کفری تایبەت بە پرسی ئامادەکاری ھەڵبژارن کۆبووەوە |
|
4/8/2018 3:42:16 AM |
رۆژی چوارشهممه ٤/٤/٢٠١٨ ئەنجومەنی قەزای کفری تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە.
باژێروانی مەکۆ تیشکی خستە سەر پێشھاتە سیاسیەکان و ئامادەکارییەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن و سەرخستنی لیستی ١٤٢ ی بزوتنەوەی گۆڕان و لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە بەرنامەی تایبەت دانرا بۆ سەرخستنی کاندیدی گۆڕان لە ھاوپەیمانی لیستت نیشتمان لە پارێزگای دیالە.
تەوەرێکی تری تایبەت بوو بە چۆنێتی ئامادەکاریەکان و دابەش کردنی زۆنەکان و بەرێوەبردنی بانگەشەیەکی ئارام لەپێناو سەرخستنی لیستی ١٤٢ ی بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەبووانیش بە سەرنج و تێبینی و رەخنەکانیان بەشدار بوون و بەڵێنی کاری ھاوبەش و بەکۆمەڵ کارکردن درا . |
|
|
|