|
|
|
به‌لژیكا؛ كۆنفرانسی ئه‌وروپای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت |
|
4/8/2018 3:16:44 AM |
كۆنفرانسی بازنه‌كانی ئه‌وروپای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌لژیكا ده‌ستی پێكرد، تیایدا كار بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی بازنه‌كان و خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت.
له‌ژێر ناوی (ره‌وه‌ندی كوردی له ستراتیژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) كۆنفرانسی بازنه‌و ڕایه‌ڵه‌كانی گۆڕان له ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چن، نێردراوی KNN له‌ناو كۆنفرانسه‌كه رایگه‌یاند: ئامانج له كۆنفرانسه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی بازنه‌كانی گۆڕانه له ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها باس له چۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وتیشی: كۆنفرانسه‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، ته‌وه‌ری ئه‌مڕۆش تایبه‌ت بوو به باس و خواس له‌سه‌ر ئه‌جێنداكانی كۆنفرانس و له‌كۆتاییشدا ڕێنمایی و ئه‌نجامه‌كانی كۆنفرانس ده‌خرێنه‌وه به‌رده‌ستی جڤاتی نیشتیمانی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ریان.
. |
|
|
|