Print WWW.GORRAN.NET
 هەولێر؛ كاندیدان پەیام و كارنامەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ خەڵك رووندەكەنەوە
9/15/2018 8:15:02 PM
گۆڕانخوازانی هەولێر: لە رێگەی سندوقەكانی دەنگدانەوە دەتوانرێت سزای گەندەڵكاران بدرێت

ژمارەیەك لە كاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر سەردانی ناو بازاڕو كاسبكاران دەكەن و پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ خەڵك روندەكەنەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێك لە كاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی ناو بازاڕو شوێنی كاركردنی كاسبكارانیان كردو بەرنامەی لیستی 148یان رونكردەوە.

هاوڵاتیانی هەولێریش دوپاتی دەكەنەوە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا دەسەڵاتدارانی هەرێم زۆرترین گەندەڵی و ستەمیان كردوەو رۆژی 30 ئەیلول لە رێگەی سندوقەكانی دەنگدانەوە سزای ئەو لایەن و كەسانە دەدەن، كە چارەنوسی هەرێمیان بەم رۆژە گەیاند







.