Print WWW.GORRAN.NET
 ئاشنا عه‌بدوڵا: (KNN) فێری‌ كردم مانه‌وه‌ له‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل ئه‌وپه‌ڕی‌ شانازیه‌
9/15/2018 8:06:26 PM
ئاشنا عه‌بدوڵا كاندیدی‌ ژماره‌ (12) له‌سه‌ر لیستی‌ ژماره‌ (148)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان فێری‌ كردم كه‌ ده‌بێت ژیانی‌ مرۆڤ بۆ داكۆكیكردن له‌ راستی‌ ته‌رخان بكرێت.

ئاشنا عه‌بدوڵا كه‌ خوێندكاری‌ ماسته‌ره‌ له‌ راگه‌یاندن و ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك وه‌ك بێژه‌ر و پێشكه‌شكار له‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ (KNN) كاری‌ كردوه‌، ده‌ڵێت: له‌(KNN)ه‌وه‌ تێگه‌یشتم كه‌ مانه‌وه‌ له‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل و نه‌خزان بۆ به‌ره‌ی‌ گه‌نده‌ڵكاران ئه‌وپه‌ڕی‌ شانازییه‌. 

ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هه‌مان دڵسۆزیی‌ رابردوی‌، ده‌یه‌وێت بۆ چوار ساڵی‌ داهاتو نوێنه‌ری‌ گه‌ل بێت بۆ داكۆكیكردن له‌ هه‌ق و سه‌نگه‌رگرتن له‌ ناهه‌ق.



.