|
بزوتنەوەی گۆڕان لە دروستبونیەوە هەوڵی بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی داوە |
9/15/2018 8:01:06 PM |
گۆڕان ئەو هێزەبو، كە توانیویەتی روبەڕوی هەردو حیزبی دەسەڵات ببێتەوە و پشتیوانێكی بەهێزیش بوە بۆ ناڕەزایی و چالاكیەكانی شەقام تا بتوانن داوای مافەكانی خۆیان بكەن.
گۆڕان ئەو هێزەیە، كە لە چركساتی دروستبونیەوە پڕۆژە و ئامانجی بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسییە.
لە پێناوی پڕۆژەكانیدا، كە گرنگترینیان چەسپاندنی یاسا و هێنانەدی دادپەروەرییە بۆ هاوڵاتیان باجی گەورەی بۆ داوە و سازشی نەكردوە.
قۆناغێكی تری پڕۆژە و كارەكانی بزوتنەوەی گۆڕان رێگریكردن بوە لە قۆرخكاری و رەخساندنی كەشێكی ئارام لە چوارچێوەی یاسا و بنەماكانی دیموكراسیدا.
گۆڕان ئەو هێزەبو، كە توانیویهتی روبەڕوی هەردو حیزبی دەسەڵات ببێتەوە و بو بە پشتیوانێكی بەهێزیش بۆ ناڕەزایی و چالاكیەكانی شەقام تا بتوانن داوای مافەكانی خۆیان بكەن.
بەشێكی تر لە پرۆژەكانی گۆڕان، كە لە كاتی بەشداریكردنی لە كابینەی (8)دا هەوڵیدا بۆ جێبەجێكردنیان بە نیشتمانیكردنی هێزی پێشمەرگە، كە ئێستا لەلایەن ئەمهریكا و بەریتانیا و ئەڵمانیاوە وەك پرۆژەیەكی درێژخایەن كاری لەسەر دەكرێت.
بەشێك لە ئامانجە دیموكراتییەكانی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان (2018)
- پتەوكردنی پرەنسیپەكانی سیستمی دیموكراتی و چەسپاندنی چەمكی هاوڵاتیبون و كاراكردنی خەباتی پەرلەمانی و جیاكردنەوەی ئەركی حیزبی لە فەرمانی حكومی.
- چەسپاندنی پرەنسیپی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانی (یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری)، رێزگرتن لەسەربەخۆیی دادگا و دامەزراوەكان.
- كاراكردنەوەی لیژنەی ئامادەكردنەوەی پڕۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان.
- گۆڕینی سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان بۆ سیستەمی پەرلەمانی و چەسپاندنی ئەم سیستەمە لە پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستاندا. |
|
|