بزوتنەوەی گۆڕان بە لیستی ژمارە (148) و بە دروشمی "بەرەو هەرێمێکی دادپەروەر و خزمەتگوزار"، کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەست پێ‌کرد.
ئێوارەی دوشەممە، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كودستان ئه‌نجامدا و پاش گفتوگۆی ئه‌ندامان، بڕیار درا كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات كه بڕیاره له رۆژی (30)ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت و لەنیوەشەوی رابردوشەوە بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ست پێ‌کرد.
بەپێی بڕیار و رێکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی، سەعات (12)ی شەوی رابردو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دروشمی "به‌ره‌و هه‌رێمێكی دادپه‌روه‌ر و خزمه‌تگوزار" كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێكرد.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به (100) كاندیدی به توانا و دڵسۆز و به‌لیستی ژماره (148) به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان جەخت دەکەنەوە کە به هه‌مو توانایانه‌وه به‌شداریی كه‌مپه‌ینه‌كه ده‌كه‌ن و دەیسەلمێنن كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ته‌زویر بوه و قەبارەی راسته‌قینه‌ی بزوتنەوەی گۆڕان نه‌بوە، بۆیە لەم هەڵبژاردنەدا بزوتنەوەی گۆڕان، وەک هێزی گۆڕانکاریی، خەڵک متمانەی خۆی پێدەبەخشێتەوە، بەوپێیەی تاکە بەدیلی بزوتنەوەی گۆڕان، هەر بزوتنەوەی گۆڕانە.
کاندیدانی لیستی گۆڕان (148) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان