|
دەزگاى هەڵبژاردنى چوار لایەنەکە و کۆمیسیۆن کۆدەبنەوە |
8/17/2018 7:01:51 PM |
نیوەڕۆى پێنجشەممە، بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى چوار لایەنە سیاسییەکەى هەرێم (بزوتنەوەى گۆڕان، کۆمەڵى ئیسلامى، هاوپەیمانى بۆ دیموکراسى و دادپەروەرى و یەکگرتوى ئیسلامى ) لەگەڵ فەرمانگەى هەڵبژاردن کۆببنەوە بە ئامانجى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد.
زمناکۆ جەلال، رێکخەرى ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان زانیارییەکانى بۆ (سبەى) پشتڕاستکردەوە و لەوبارەیەوە وتى: "لەگەڵ فەرمانگەى هەڵبژاردنى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسى هەرێم کۆدەبینەوە لەبارەى پرسى تۆمارى دەنگدەران و تێبینیەکانمان دەخەینەڕو".
ئاماژەى بەوەشکرد کۆبونەوەکە بە ئامانجى ئەوەیە هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد لە هەرێم کۆببنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە لە (30)ى ئەیلول هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆن سەرقاڵى رێکارەکانە و دوێنێ ناوى کاندیدەکانى پەسەند کرد، بزوتنەوەى گۆڕان بە لیستى ژمارە (148) بەشدارى هەڵبژاردنەکە دەکات. |
|
|