1. ئه‌م لیسته بۆ؟ (زه‌مینه‌و پێناس)
خواستی گۆڕان، تا ئه‌م چركه‌یه، چاوه‌ڕوانییه‌كی بێ ئاكام‌و داواكارییه‌كی بێ وه‌ڵامی خه‌ڵكی كوردستان بووه، چرپه‌یه‌كی شه‌رمن بووه به‌ر دیواری بێده‌نگیی‌و بێباكیی ده‌سه‌ڵاتی حزب‌و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كه‌مان كه‌وتووه.
هه‌ژده ساڵه هاوڵاتیانی ئه‌م نیشتمانه خه‌ون به داموده‌زگای یاسایی‌و دیموكراتیی راسته‌قینه‌وه ده‌بینن، به شوێن ده‌رفه‌تی شارستانیدا ده‌گه‌ڕێن بۆ گوزارشتكردن له خهمو ناڕهزاییو ئاهیان به‌رامبه‌ر ناهه‌قیی، بێدادیی، قه‌یرانی خزمه‌تگوزاریی، پاوانكاریی، تێكه‌ڵكردن‌و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كان، پێشێلكردنی ئازادیی‌و مافه مهدهنیو سیاسییه‌كان. رۆژگارێكی درێژه هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه به‌شێوازی نا سیاسیی، به كه‌ناڵی نا یاسایی، كه زۆر جار بێبه‌ری نه‌بووه له پێشێلكردنی ئاكاری شارستانی، گوزارشتیان له ناڕهزاییو بێزاریی كردووه، له‌ناو ماڵ، له‌ناو پاس، له‌سه‌ر ئیش‌و له دانیشتنه تایبه‌ته‌كاندا، له ناو ژووره داخراوه‌كان، هه‌ندێك جاریش له‌سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، هه‌ڵوێستی ناڕه‌زاییان نواندووه.
له ساڵانی رابردوودا، سیمبول‌و ده‌سته‌بژێری سیاسییه گۆڕانخوازه‌كان، رۆشنبیره فیكر ئازاد‌و رۆژنامه‌نوسه بوێره‌كان، هه‌ڵسوڕاوانی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانییو هاوڵاتییه هه‌ق بێژه‌كان، چ له‌ناو كوردستان‌و چ له هه‌نده‌ران، رۆڵێكی پڕبایه‌خ‌و رۆشنگهرانهیان بینیوه له رووناككردنه‌وه‌ی زهینو ئازادكردنی ئیراده‌ی خه‌ڵكدا، له چاندنی تۆوی ئومێد‌و ئه‌فراندنی زه‌مینه‌ی گۆڕاندا.
ئیدی ئه‌م چركه‌یه ساته‌وه‌ختی بهرجهستهبوونو یه‌كگرتنی ئه‌و ئیراده پهرتانهیه، كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و كۆشش‌و خولیا‌و ئومێدانه، پێكه‌وه، له جووڵه‌یه‌كی شارستانییو سیاسیی‌و نیشتمانیی گه‌وره‌دا، به‌ده‌نگێكی بیستراو بێنه‌گۆ، له‌پێناو گۆڕانێكی راسته‌قینه‌دا له زه‌ینیه‌تی دهسهڵاتو میكانیزمی فه‌رمانڕه‌وایی كوردستاندا، له‌پێناو ناونانی پێشێلكارییه‌كان‌و نوێنه‌رایه‌تیكردنی ناڕه‌زایی خه‌ڵك له‌ناو پارله‌مان، ئه‌نجوومه‌نه‌كان، دادگا‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیدا.
دواخستنی ئه‌م جووڵه‌یه، نه‌ك هه‌ر مه‌ترسیی بۆ سه‌ر هاوڵاتیانو چاره‌نووسی گهنجو منداڵ‌و نه‌وه‌كانی داهاتوومان دروست ده‌كات، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌شه بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی نیشتمانیمان، كه به ده‌ریایه‌ك خوێن‌و فرمێسك‌و ئاره‌قه‌ی نه‌وه سه‌ربه‌رزه‌كان، له مێژووی دوور‌و نزیكی گه‌له‌كه‌ماندا، بنیات نراوه. دواخستنی ئه‌م جووڵه‌یه واده‌كات تۆوی ناڕه‌زایی به‌شێوازی توندوتیژو ناشارستانی له ناخی هاوڵاتیاندا چه‌كه‌ره بكات، له كاتێكدا گه‌لی كوردستان، پاش چه‌ندین سه‌ده‌ی داگیركاریی، ساڵانێكی درێژی شه‌ڕی ناوخۆ‌و ململانێی ناشارستانی، چیتر به‌رگه‌ی توندوتیژی ناگرێت‌و پێویستی به پشووه، پێویستی به چاندنی تۆوی خۆشه‌ویستی، ئومێد، پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه، لێبوردهییو رێزگرتنی هاوبه‌شی نێوان دهسهڵاتو خه‌ڵكه. ئیدی گه‌لی ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دنیای شارستانیی شایسته‌ی ژیانێكی باشتر‌و دادپه‌روه‌رانه‌تره، مافی خۆیه‌تی به‌شێوازی دیموكراتی‌و ئاشتییانه چاكسازیی له ژیانی خۆی‌و سیستمی وڵات‌و فه‌رمانڕه‌واییدا بكات.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م ده‌سپێكه، له‌پاش ژان‌و گینگڵی ساڵانێكی درێژی گه‌له‌كه‌مان، كه هه‌میشه له شكست‌و قهیرانو نائومێدییه گهورهكانیشدا، هه‌رگیز تروسكه‌ی ئومێد له ناخیدا خامۆش نه‌بووه، لیستی گۆڕان لهدایكدهبێتو چاو هه‌ڵدێنێت. لیستی گۆڕان به فه‌لسه‌فه‌و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی نوێوه دێتهزمانو ده‌كه‌وێته جووڵه، به‌ئومێدی پشتیوانییه‌كی به‌رفراوانی گه‌له‌كه‌مان كامپێنی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات، به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی موژده‌به‌خش، كه له سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ده‌زووله‌ی تیشكه زێڕینه‌كانی په‌رشده‌بنه‌وه.
لیستی گۆڕان چاوه‌ڕێی پشتیوانیی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌ون به كوردستانێكی جوانتره‌وه ده‌بینن، چاوه‌ڕێی هه‌ڵمه‌تێكی پشتیوانیی به‌رفراوانه له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌و گوند‌و ئۆردوگاو ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كان، چاوه‌ڕێی پشتیوانیی ئه‌و دایك‌و باوكانه‌یه كه به هیوای سبه‌ینێیه‌كی گه‌شتره‌وه منداڵ‌و جگه‌رگۆشه‌كانیان په‌روه‌رده دهكهنو ئاماده‌یان ده‌كه‌ن بۆ ئاینده، ئاینده‌یه‌ك كه دادپهروهرییو ئازادیی زیاتر‌و جیاكارییو ناهه‌قیی كه‌متر بێت. لیستی گۆڕان چاوه‌ڕێی به‌شداریی كاریگه‌رترین توێژی گه‌له‌كه‌مانه، توێژی گهنجانو كوڕ‌و كچه تازه پێگه‌یشتووه‌كان، ئه‌وانه‌ی هه‌میشه پهراوێزخراونو گه‌نجێتییان زه‌وتكراوه، غروریان شكێنراوه‌و ڕێگه‌یان نه‌دراوه وه‌ك گه‌نجانی وڵاتانی شارستانی گه‌نجێتی خۆیان بژین‌و خه‌ون ببینن، رێگه‌یان نه‌دراوه وه‌ك خۆیان بیر له به‌شداریی سیاسیی‌و مهدهنیو بنیاتنانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه. كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موان پێكه‌وه، له فێستیڤاڵێكی جه‌ماوه‌ریی شارستانیدا، له جووڵه‌یه‌كی مهزنو ئیلهام به‌خشدا، مۆمی ئومێد له ناخه تاریكه‌كاندا پێكه‌ین...، لاپه‌ڕه‌ی ژیانێكی سیاسیی‌و پارله‌مانیی نوێ، دوور له بوغزی پێشوه‌خت‌و دهمارگیرییو لایه‌نگریی به‌رته‌سك، هه‌ڵده‌ینه‌وه.
1. 1. لیستی گۆڕان قه‌واره‌یه‌كی سیاسییه، له گردبوونه‌وه‌ی كه‌سانێك پێكدێت كه ئه‌م به‌رنامه سیاسییه هاوبه‌شه به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وێكی ناوخۆ كۆیانده‌كاته‌وه، كۆشش ده‌كات له رێگه‌ی كێبڕكێی ئاشتیانه‌وه له‌سه‌ر دهسهڵاتو هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیانه‌ی ئازاد، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌و ده‌نگی هاوڵاتیانو نوێنه‌رایه‌تیكردنیان له پارله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی نوێنه‌رایه‌تیكردن له‌سه‌ر ئاستی عیراق‌و هه‌رێم، له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی له داموده‌زگاكانی فه‌رمانڕه‌واییدا.
1. 2. لیستی گۆڕان بڕوای به شه‌رعیه‌تی یاسایی، دیموكراتی‌و پارله‌مانی هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌و هاوڵاتیبوونو پابه‌ندبوون به یاساوه، هه‌موو جۆره شه‌رعیه‌تی نایاسایی‌و نادیموكرات بۆ فهرمانڕهواییو جیاكاریی نێوان هاوڵاتیان ره‌تده‌كاته‌وه، وه‌ك داتاشینی شه‌رعیه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پێشینی شۆڕشگێڕیی، پێشینی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پاوانكردنی پیرۆزییه‌كان.
1. 3. لیستی گۆڕان به‌ڵێن ده‌دات راستگۆ بێت له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی خۆیدا، له پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بێت یان ئۆپۆزیسیۆن، خه‌باتی پارله‌مانی‌و گوشاری شارستانی له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكدا درێژه پێبدات.
1. 4. له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانیدا، لیستی گۆڕان ئاماده‌یه، له كاتی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی هاوڵاتیاندا، له پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بێت یان ئۆپۆزیسیۆن، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی ناو پارله‌ماندا دابمه‌زرێنێت كه ئامانجی هاوبه‌ش، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا، كۆیان ده‌كاته‌وه، بێ هیچ سازشكردنێك له‌سه‌ر هێڵه گشتیی‌و ستراتیجییه‌كانی نێو ئه‌م به‌رنامه سیاسییه.
2. ته‌وه‌ری سیاسی:
2. 1. ئامانجه نیشتمانییه‌كان:
پاراستنی ئاسایشی نهتهوهییو بنیاتنانی هه‌رێمێكی به‌هێز، كه به‌رگه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان بگرێت، به ئازادكردنی تاكو چه‌سپاندنی سیستمی دیموكراتی له ناوخۆدا ده‌ستپێده‌كات. نه‌ته‌وه‌ی ئازاد به‌رهه‌می مرۆڤه ئازاده‌كانه، ئه‌وانه‌ی ئازادانه بیرده‌كه‌نه‌وه‌و ئازادانه بڕیار ده‌ده‌ن. تا بڕی هه‌ستكردنی مرۆڤ بهئازادییو دادپه‌روه‌ریی له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا زیاتر بێت، په‌یكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و قه‌واره‌ی نیشتمانی به‌هێزتره‌و توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیاتره.
ده‌مێكه، له جیهانی شارستانیدا، جادووی ئه‌و تیۆریا فاشیسته به‌تاڵ بۆته‌وه كه ده‌ڵێت بنیاتنانی قه‌واره‌ی نیشتمانی پێویستی به دواخستنی دیموكراسی‌و له قاڵبدانی ئازادییه‌كانه. ئه‌و ئه‌فسانه كلاسیكییهش له بنه‌وه هه‌ڵته‌كیوه كه پێی وایه بڕیاری چاره‌نوسساز ده‌رهاویشته‌ی ژووره داخراو‌و رێكه‌وتنه نارۆشنو ژێر بهژێرهكانه. مێژووی جیهانی شارستانی وانه‌یه‌كی به‌هادارمان فێرده‌كات كاتێك ده‌ڵێت ته‌نها ئه‌و نه‌ته‌وه‌و قه‌وارانه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست دێنن كه له ساته‌وه‌ختی قه‌یرانیشدا، هه‌روه‌ك ساته‌وه‌ختی ئارامیی، ژیانی دیموكراتی‌و پرنسیپی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا دهپارێزنو گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیی نێوان نه‌وه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
وه‌فاداریی بۆ رهنجو قوربانیدان‌و گیانبه‌خشینی گه‌له‌كه‌مان له مێژووی دوور‌و نزیكدا، ئه‌وه ده‌خوازێت كه به‌ری ئه‌و رهنجو قوربانیدان‌و گیانبه‌خشینه، به‌یه‌كسانی، به‌سه‌ر هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستاندا دابه‌ش بكرێت‌و هیچ كهسو لایه‌نێك بۆی نه‌بێت به‌ته‌نها خۆی بكاته خاوه‌نیان. پاوانكردنی به‌رهه‌می سه‌روه‌رییه‌كانی رابردوو، پاوانكردنی پیرۆزییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، له لایه‌ن هه‌ر هێزو كهسو خێزان‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه بێت، دژی سه‌ره‌تاكانی دیموكراسی‌و ئه‌لفبێی هاوڵاتیبوونو نیشتمانپه‌روه‌رییه. ئه‌م لیسته، له‌ڕێگه‌ی گوشاری پارله‌مانی‌و یاسایی‌و مه‌ده‌نییه‌وه، به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره پاوانكارییهكی له‌و جۆره ده‌داته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راستییه‌ی كه هه‌موو هاوڵاتیان، هه‌موو نه‌وه‌كان، بڕێك له پریشكی سهروهرییهكانو بڕێك له به‌رپرسیارێتیی هه‌ڵه‌كانی رابردوویان به‌رده‌كه‌وێت.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی مێژویه‌كی تاڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌ریتی پاوانكردنی نیشتمانپهروهرییو به‌شینه‌وه‌ی خیانهتو تۆمه‌ت له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كاندا، ئه‌م نه‌ریته هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ بووه، هۆكاری پێكدادانی نێوان ئه‌و پارت‌و هێزانه بووه كه ئاسایشی نهتهوهییو ئاسایشی حزبییان تێكه‌ڵكردووه، هۆكاری لێكترازانی په‌یكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و لاوازبوونی هوشیاریی نیشتمانیی بووه. لیستی گۆڕان پێشنیاری چاره‌سه‌رێكی دیموكراتانه ده‌كات بۆ ئه‌م گرفته‌و بۆ به‌رگرتنی پێشوه‌خت له پاشهاته ترسناكه‌كانی، پێشنیار ده‌كات گوتاری پاوانكردنی نیشتمانپهروهرییو به‌شینه‌وه‌ی تۆمه‌تی خیانه‌ت، له لایه‌ن هه‌ر كهسو هێزو لایه‌نه‌كه‌وه بێت، به‌یاسا ته‌حریم بكرێت. ده‌بێت پارله‌مان تاكه مه‌رجه‌عی نیشتمانیی‌و یاسایی بێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه گشتییه هه‌ستیاره‌كان، له بابه‌تی چاره‌نوسی سیاسیی، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا، په‌یوه‌ندیی نێوان ههرێمو وڵاتانی دراوسێ‌و جیهانی ده‌ره‌وه به‌گشتی. لیستی گۆڕان بڕوای وایه، جگه له پارله‌مان، ده‌بێت هاوڵاتیانو رای گشتی‌و هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانیش له پرسه هه‌ستیاره‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه‌و به‌شدارییان پێبكرێت له هه‌ڵبژاردنی دروسترینو شیاوترین رێگادا، كه ئینتمایه‌كی هاوبه‌شی هه‌موان بۆ نیشتمانه‌كه‌یان دروست بكات.
لیستی گۆڕان هوشیاره له‌ئاست ئه‌و په‌یوه‌ندییه تێكڕژاوو ئاڵۆزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه به وڵاتانی درواسێوه، له‌ئاست ئه‌و واقعه جیۆپۆلیتیكییهی كه هه‌رێمی كوردستانی خستۆته به‌رده‌م دوو ئه‌ركی جیاواز، له لایه‌كه‌وه ده‌بێت پابه‌ندی خزمایهتییو هاوسۆزی نه‌ته‌وه‌یی بێت له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردی دابه‌شبوو به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا، له لایه‌كیشه‌وه ده‌بێت، وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ر به كۆماری عیراقی فیدراڵ، پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت‌و رێز له سنور‌و سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاتانه بگرێت. بۆ ده‌ربازبوون له‌م كێشه‌یه لیستی گۆڕان بڕوای وایه گه‌شه‌دان به داموده‌زگا دیموكرات‌و سیاسیی‌و كولتوریی‌و نیشتمانییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم، هاوكات له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسێیه‌تی هاوبهشو به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، دوور له به‌كارهێنانی زمانی رووپامایی ساخته یان هه‌ڕه‌شه‌و دروستكردنی گوشاری وه‌همیی، زه‌مانه‌تێكی سیاسیی‌و یاساییه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه سه‌باره‌ت به ئاشتیخوازیی قه‌واره‌ی هه‌رێم، له هه‌مان كاتیش‌دا ئیلهام ده‌به‌خشێته كوردانی ئه‌و وڵاتانه تا خه‌باتی دیموكراتی، دوور له توندوتیژیی‌و زمانی چه‌ك، له‌پێناو هاتنه‌دیی ئامانجه‌كانیاندا پێڕه‌و بكه‌ن به‌و جۆره‌ی خۆیان بڕیاری له‌سه‌ر دهدهنو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی وڵاته‌كانیاندا له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون، بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق مافی دهستێوهردانو بڕیاردانی له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت.
2. 1. 1. ناونانی ئاسایشی نهتهوهییو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان به شێوه‌یه‌كی رۆشن (شه‌فاف) له پارله‌مان‌و ده‌زگا فه‌رمییه‌كاندا، دوور له زمانی موزایهدو پاوانكردنی به‌ها نیشتمانییه‌كان، دوور له گوێرایه‌ڵیی به‌رته‌سك بۆ تاكه سه‌ركرده، تاكه حزب، تاكه گروپ‌و تاكه بیروباوه‌ڕ.
2. 1. 2. كوردستانیبوون پێناسێكه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوون دامه‌زراوه، هه‌موو دانیشتوان ده‌گرێته‌وه، سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه ئاین‌و مهزههبو بیروباوه‌ڕێكی سیاسی‌و ناسیاسی بن.
2. 1. 3. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر گوتار‌و ره‌فتارو ئاكارێكی شۆڤێنی‌و ناشارستانیی ده‌رهه‌ق به توركمان، عه‌ره‌ب، كلدۆئاشوریو هاوڵاتیانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كانی تر له كوردستاندا.
2. 1. 4. سه‌لماندنی مافه سیاسیی‌و كارگێڕیی‌و كولتوریی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی توركمان، عهرهبو كلدۆئاشورییهكان، دابینكردنی قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به‌زمانی دایك بۆ منداڵ‌و نه‌وه نوێیه‌كانیان.
2. 1. 5. په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی، پێكه‌وه‌ژیان‌و گفتوگۆی ئاشتییانه له‌نێوان هێزه سیاسییه كوردستانییه‌كان، له‌نێوان ناسیۆنالیست‌و چهپو ئیسلامی‌و لیبراڵ‌و دیموكراته‌كاندا، له‌نێوان كورد‌و توركمان‌و عهرهبو كلدۆئاشووریدا، له‌نێوان موسڵمان‌و مهسیحیو ئێزدی‌و شهبهكدا، له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌دا، له‌نێوان گروپه مهدهنیو رۆشنبیرییه جیاوازه‌كاندا، له‌نێوان خاوه‌ن بیروباوه‌ڕه بهكۆمهڵهكانو خاوه‌ن بیروباوه‌ڕه فیكری‌و دنیایی‌و شه‌خسییه تایبه‌ته‌كاندا.
2. 1. 6. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و دیارده‌و ئاكارانه‌ی كه رۆحی نیشتمانپه‌روه‌ریی لاوازده‌كه‌ن، وه‌ك تاكڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاتدا، نارۆشنی له وه‌رگرتنی بڕیاری چاره‌نوسسازدا، ناوچه‌گه‌ریی، خێڵگه‌ریی، گه‌نده‌ڵی، بێدادیی له دابه‌شكردنی سامانی نیشتمانی‌و پۆست‌و به‌ركه‌وتی هاوڵاتیاندا، له‌نێوان به‌ركه‌وتی شار‌و شارۆچكه‌و گوند‌و ناوچه جیاوازه‌كاندا.
2. 1. 7. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و دیارده‌و ئاكارانه‌ی كه جیاكاریی له‌نێوان هاوڵاتیانی كوردستاندا دروستده‌كه‌ن، وه‌ك جیاكاری له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی، حزبی، پێشینی شۆڕشگێڕیی، ناوچه‌یی، ئاینی، مه‌زهه‌بی، ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار، گوندییو شاریی، نێر‌و مێ، هاوڵاتیانی ناخۆو ره‌وه‌ندی هه‌نده‌ران، نه‌وه‌ی كۆن‌و نه‌وه‌ی نوێ.
2. 1. 8. پابه‌ندبوون به هه‌ر بڕیارێكی نیشتمانییه‌وه كه كۆی هێزه كوردستانیه‌كان‌و نوێنه‌رانی گه‌ل له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون له‌ئاست كێشه چاره‌نوسسازه‌كاندا.
2. 1. 9. ده‌ست وه‌رنه‌دان له‌و رێكه‌وتن‌و لێكگهیشتنانهی كه له‌نێوان هێزه سیاسییه كوردستانییه‌كاندا پێشتر، به‌دوو قۆڵی یان چه‌ند قۆڵی، هه‌بوون، یان پاشتر دێنه‌ئاراوه.
2. 1. 10. رێزگرتن له رێكه‌وتن‌و گرێبه‌سته‌كانی پێشوتری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كاندا. پێداچوونه‌وه به‌و رێكه‌وتن‌و گرێبه‌ستانه‌دا كاتێك به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ده‌یخوازێت، له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستوری عیراق‌و یاسا پهیوهندیدارهكانو ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل.
2. 1. 11. په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم به ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای رۆشنیی، له ڕێی كه‌ناڵه یاسایی‌و ده‌ستورییه‌كانه‌وه، به رهزمهندیی پارله‌مان‌و ئاگاداریی رای گشتیی بنیات ده‌نرێن. یه‌كخستنی گوتاری فه‌رمی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا، جیاكردنه‌وه‌ی گوتاری حزبی‌و دیدیی شه‌خسیی سه‌ركرده‌كان له گوتاری فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێم.
2. 2. ئامانجه دیموكراتییه گشتییه‌كان:
2. 2. 1. پارله‌مان‌و حكومه‌ت به‌رپرسن له پاراستن‌و په‌ره‌دان به سیستمی دیموكراتی، رێزگرتن له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان‌و جێبهجێكردنو دادوه‌ریی، جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی حزبی له فه‌رمانی حكومیی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی، ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكان. دابهشكردنو وردكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته كارگێڕی‌و ناوچه‌ییه‌كان.
2. 2. 2. پارله‌مان‌و حكومه‌ت به‌رپرسن له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و رێزگرتن له سه‌روه‌ریی یاسا كه به‌سه‌ر هه‌مواندا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان جێبه‌جێ ببێت. پێڕه‌وكردنی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بێ جیاوازی له پله‌و پایه‌ی حكومی، بێ جیاوازیی له ئینتمای حزبی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
2. 2. 3. رێزگرتن‌و پاراستنی ئازادیی‌و مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كان، ماف‌و ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان، ئازادیی نیشته‌جێبوون، ئازادی ویژدان‌و رادهربڕینو بیروباوه‌ڕ، ئازادیی ئاینداریی.
2. 2. 4. په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی دیموكراتی، هه‌ڵبژاردن، كاراكردنی ژیانی پارله‌مانی، كاراكردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا‌و وردكردنهوهیان له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كان.
2. 2. 5. په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی به‌رهه‌ڵستكاریی مه‌ده‌نی، ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی‌و رۆشنبیریی، ره‌خنه‌گرتن وه‌ك مافێك كه دیوی دووه‌می به‌رپرسیارێتییه.
2. 2. 6. دانانی سیستمێكی هه‌ڵبژاردنی رۆشن‌و شارستانی له‌سه‌ر بنه‌مای بازنه‌یی بۆ هه‌موو ده‌زگاو ئه‌نجوومه‌نه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی، سیستمێك هه‌موو پێوه‌ره یاسایی‌و نێودهوڵهتیو ته‌كنیكییه‌كان له‌خۆبگرێت بۆ رێگریی له پێشێلكاریی‌و ساخته‌كاریی له پرۆسه‌كانی ده‌نگداندا.
2. 2. 7. په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی په‌سه‌ندكردنی جیاوازی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیریی، په‌سه‌ندكردنی شكست له هه‌ڵبژاردندا، ململانێی ئاشتیانه‌و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر هه‌موو ئاسته سیاسییه‌كان، ده‌ستاوده‌ستكردنی به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر ئاستی كارگێڕیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌نێوان كه‌سه شیاوهكاندا، له‌نێوان ره‌گه‌زو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا.
2. 3. 8. بهرچهرچدانهوهی هه‌ر ره‌فتارو ئاكارو هزرێكی توندڕهوو تیرۆریستانه، له‌ژێر هه‌ر ناو‌و هه‌ر پاساوێكدا بێت.
2. 2. 9. زه‌مینه‌سازیی بۆ ئه‌وه‌ی له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا زمانی دایه‌لۆگی رۆشن‌و ناونانی به‌رژوه‌ندییه‌كان جێگه‌ی زمانی دورشمو موزایه‌ده‌و گوتاری لاستیكیی بگرێـته‌وه.
2. 2. 10. چه‌سپاندنی چه‌مكی هاوڵاتیبوونو ئاماده‌كردنی هاوڵاتی وه‌ك كه‌سێكی ئازاد، یه‌كسان به‌وانی تر، به‌رپرس، خاوه‌ن ماف‌و ئه‌رك.
2. 2. 11. پابه‌ندبوون به هه‌موو ماده‌و به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و رێگریی له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك دژی ئه‌و به‌ندانه.
2. 2. 12. كاراكردنی رۆڵی سیاسیی، شارستانیی، كارگێڕیی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نوێنه‌رایه‌تیی ئافرهتانو گه‌نجان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كان.
2. 3. په‌یوه‌ندیی نێوان ههرێمو حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ:
له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه، سه‌ركردایه‌تی كوردستان به هه‌موو قورسایی خۆیه‌وه له به‌غدا ئاماده‌یه، چه‌ندین پۆستی سیادییو وه‌زاریی هه‌ستیاری حكومه‌تی عیراقی فیدراڵی وه‌رگرتووه، كه‌چی كارنامه‌ی نیشتمانیی كوردستان له قه‌یرانی به‌رده‌وامدایه، هاوپه‌یمانی هێزه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كاندا له پاشه‌كشه‌و ئاڵۆزبووندایه. لایه‌نی كوردیی له به‌غدا نه‌یتوانیوه شه‌راكه‌تی سیاسیی رۆشن له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كاندا بنیات بنێت، نه‌یتوانیوه گوشار به‌ئاراسته‌ی چهسپاندنو جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده دهستووریانهدا دروست بكات كه مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌سه‌لمێنن، ئه‌و مادانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به:
- گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا سه‌ركردایه‌تی كورد به‌ڵێنی به خه‌ڵكی كوردستان دابوو له 31/12/2007دا ئه‌و دۆزه چاره‌سه‌ربكات.
- سه‌لماندنی زمانی كوردی وه‌ك زمانی پله یه‌كی فه‌رمی له عیراقدا، وه‌ك له ماده‌ی (4)ی ده‌ستوری عیراقدا هاتووه.
- به‌شداریپێكردنی سه‌ربازو پله‌دارانی گه‌لی كوردستان له هێزه چهكدارهكانو سوپای فیدراڵ‌دا بۆ راگرتنی هاوسه‌نگیی به‌قازانجی پێكهاته‌ی گه‌لی كوردستان وه‌ك له ماده‌ی (9)دا هاتووه.
- ده‌ركردنی یاسا فیدراڵییهكانو دامه‌زراندنی "ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ" وه‌ك له هه‌ردوو ماده‌ی (58و 62)دا هاتووه.
- خستنه‌گه‌ڕو كاراكردنی دادگای فیدراڵی باڵا، بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، وه‌ك له ماده‌كانی (89، 90و 91)دا هاتووه.
- دامهزراندنو خستنه‌گه‌ڕی ده‌سته‌ی گشتیی چاودێریی داهاتی فیدراڵ‌و ده‌سته‌ی راژه‌ی فیدراڵ، بۆ به‌رگریكردن له به‌ركه‌وتی دارایی‌و كارگێڕیی خه‌ڵكی كوردستان، وه‌ك له هه‌ردوو ماده‌ی (103و 104)دا هاتووه.
- دامه‌زراندنی نوسینگه‌كانی هه‌رێم له باڵوێزخانه‌كانی عیراقدا به‌جۆرێك نوێنه‌رایه‌تیی قه‌واره‌ی نیشتمانیی هه‌رێم بكه‌ن، نه‌ك حزبه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان، وه‌ك له ماده‌ی (117)دا هاتووه.
- دامه‌زراندنی له‌شكری یه‌كگرتووی پاسه‌وانی هه‌رێم، وه‌ك قه‌ڵغانی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان، دوور له هه‌ر ئیعتبارێكی حزبی‌و میلیشیایی، وه‌ك له هه‌مان ماده‌ی ده‌ستوری عیراقی فیدراڵ‌دا هاتووه.
له كاتێكدا لیستی گۆڕان به‌ڕێزو ستایشه‌وه ماندووبوون‌و هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ك له بهرپرسو پارله‌مانتارانی گه‌لی كوردستان له به‌غدا ده‌نرخێنێت له به‌رگریكردن له مافه ره‌واكانی كوردستان، به‌ڵام پێیوایه ئه‌و كۆششانه زیاتر به‌رهه‌می دڵسۆزیی‌و كۆششی شه‌خسیی بوون‌و له كارنامه‌ی سیاسیی لایه‌نی كوردیدا به‌رچاوڕوونی‌و ئه‌جندایه‌كی ستراتیجیی رۆشن له‌ئارادا نه‌بووه، كه رۆحی تیم بپارێزێت‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی زاڵ بكات به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی شهخسیو حزبیی به‌رته‌سكدا.
له‌بری ئه‌وه‌ی لایه‌نی كوردیی گوشار‌و ململانێكانی به ئاراسته‌ی ئه‌و بابه‌ته ههڵپهسێردراوانهدا بخاته‌گه‌ڕ كه په‌یوه‌ندیدارن به مافی نهتهوهییو خاك‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیجی گه‌لی كوردستانه‌وه، زۆربه‌ی ململانێكانی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی نه‌وتی، بودجه‌و وه‌رگرتنی پۆستی باڵا بووه. لایه‌نی كوردیی له‌و ململانێیه‌دا، له‌سه‌ر گرێبهستو بودجه‌و وه‌رگرتنی پۆستی باڵا، نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌ت به لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكات له به‌غدا سه‌باره‌ت به ره‌وایه‌تیی داواكانی، بگره نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك‌و رای گشتیی كوردستانیش بێنێت كه له‌سه‌ر مافی ئه‌وان ئه‌و ململانێیه ده‌كات. دواجار ئه‌م بێبه‌رنامه‌ییه له ئه‌دای سیاسی‌و دیبلۆماتی‌و نیشتمانیدا هه‌ر به زیان به‌سه‌ر هیزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستاندا نه‌شكاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو زیانی به كۆی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان گه‌یاندووه، كه پێویسته هه‌موومان به‌شداری بكه‌ین له‌سه‌ر له‌نوێ نۆژهنكردنهوهیدا، له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی ئه‌دای سیاسی‌و دیبلۆماتی‌و دامه‌زراندنی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندیی نوێوه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا، له‌نێوان هێزه كوردستانییهكانو هێزه عیراقییه‌كاندا، له‌نێوان گه‌لی كورد‌و گه‌لانی عهرهبو توركمان‌و كلدۆئاشوریو هه‌موو پێكهاته‌كانی تری عیراقدا، كه هاوسێیه‌تی جوگرافی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌پاڵ مێژوویه‌كی هاوبه‌شدا، هه‌موان كۆده‌كاته‌وه.
2. 3. 1. پابه‌ندبوون به ده‌ستوری عیراقی فیدراڵه‌وه، كه گه‌لی كوردستان له ریفراندۆمدا ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌و په‌سه‌ندی كردووه.
2. 3. 2. دیاریكردنی سنور‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوان ههرێمو حكومه‌تی فیدراڵ‌دا، رێزگرتن له ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ، رێگریی له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم به‌و جۆره‌ی ده‌ستور بڕیاری له‌سه‌ر داوه.
2. 3. 3. دامه‌زراندنی دایه‌لۆگی شهفافو راشكاو‌و دۆستانه، له‌نێوان نوێنه‌رانی كوردستان‌و نوێنه‌رانی توركمان‌و عهرهبو كلدۆئاشوریی له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتمای هاوبه‌ش بۆ نیشتمان، هاوسێیه‌تی له جوگرافیا‌و مێژوودا، شهراكهتو به‌رژه‌وه‌ندیی یهكتهواوكار، دوور له ده‌مارگیریی، دوور له هه‌ر جۆره گوتارێك كه بۆنی شۆڤێنیزم‌و توندڕه‌ویی لێبێت.
2. 3. 4. سپاردنی دۆسییه‌ی گرێبه‌سته ستراتیجییه‌كانی هه‌رێم، كه په‌یوه‌ندیدارن به چاره‌نوس، شه‌ڕو ئاشتی‌و سامانی نیشتمانییه‌وه، به پارله‌مان. پارله‌مان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر بدات، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بیانخاته ریفراندۆمه‌وه، به‌و جۆره‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان بێت‌و خزمه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ههرێمو حكومه‌تی فیدراڵ بكات.
2. 3. 5. دیاریكردنی سنوری جوگرافیی هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان سه‌باره‌ت به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان‌و چاره‌نوسی ناوچه جێناكۆكان له‌به‌ر رۆشنایی راستییه مێژوییهكانو ماده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌ستوری عیراق.
2. 3. 6. دامه‌زراندنی شه‌راكه‌تی سیاسی‌و ئابوریی‌و فه‌رهه‌نگیی له‌نێوان ههرێمو پێكهاته‌كانی تری عیراقدا، له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی هاوبهشو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش. هاندانی په‌یوه‌ندیی سیاسیی له‌نێوان هێزه كوردستانییهكانو هه‌موو هێزه نیشتمانی‌و ناسیۆنالیست‌و ئیسلامی‌و لیبراڵ‌و دیموكراته‌كانی تری عیراق، دوور له ده‌ستوه‌ردان له ململانێی ناوخۆی هێزه عیراقییه‌كان.
2. 3. 7. سوودوه‌رگرتن له ده‌زگا فیدراڵییه‌كان، به‌تایبه‌تیی دادگای فیدراڵی عیراق، به مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ههرێمو رێگریی له گهندهڵیو خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر ئاستی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان.
2. 3. 8. به‌شداریكردن له بنیاتنانی عیراقێكی دیموكرات‌و فیدراڵ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان.
2. 3. 9. هاندانی پهیڤینو په‌یوه‌ندیی گۆڕینه‌وه له‌نێوان ده‌سته‌بژێره سیاسیی‌و رۆشنبیریی‌و ئه‌كادیمی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ههرێمو ناوچه‌كانی تری عیراق، له‌نێوان ده‌زگا حكومییهكانو ده‌زگاكانی نوێنه‌رایه‌تیدا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان.
2. 3. 10. ئاخاوتن به زمانی په‌یڤینی شارستانی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارلهمانتارانو نوێنه‌رانی حكومهتو هێزو ده‌سته‌بژێره عیراقییه‌كاندا، دوور له زمانی دهمارگیرییو دروستكردنی بارگرژیی، دوور له زمانی رووپامایی ساخته.
3. ته‌وه‌ری یاسایی، ئابوریی، چاكسازیی‌و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵیی:
یه‌كێك له كۆسپه‌كانی به‌رده‌م چاكسازی‌و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستاندا، كه به‌گوێره‌ی پێوه‌ره زانستی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كێكه له هه‌ره ناوچه پڕ گه‌نده‌ڵییه‌كانی جیهان، بێسهروبهرییو نارۆشنیی سیستمی یاسایی‌و ئابورییه. له‌پاڵ ئه‌و بێسهروبهرییو ناڕۆشنییهدا، پاره‌ی گشتی‌و سامانی نیشتمانیی ئه‌م وڵاته پاواندهكرێتو به‌فیڕۆ ده‌درێت، ورده‌كارییه‌كانی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌شاردرێته‌وه‌و ون ده‌كرێت، چه‌ندین تۆڕی گهندهڵگار، له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له تاریكی‌دا كاردهكهنو به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كدی، ژێر به‌ژێر، ده‌پارێزن. یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی پارله‌مانی داهاتووی كوردستان، كه قابلی دواخستن نییه، لێپێچینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ئه‌م دۆزه ترسناكه‌یه. لیستی گۆڕان بڕوای وایه پێویسته دۆسییه‌ی ئابوریی‌و چاكسازیی‌و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی، به‌ر له هه‌ر لایه‌نێك بسپێردرێته پارله‌مانێكی كارا‌و چالاك، كه متمانه‌ی له هه‌ناوی ئازار‌و خه‌می كه‌ڵه‌كه‌بووی هاوڵاتیانی كوردستانه‌وه به‌ده‌ست هێنابێت. مێژووی ساڵانێكی فه‌رمانڕه‌وایی حكومه‌تی خۆماڵی ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی گهندهڵییو كه‌ڵه‌كه‌بوونی بێدادییو پێشلكاریی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناڕۆشنییو بێسه‌روبه‌ریی سیستمی سیاسی‌و یاسایی‌و ئابوریی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سستی‌و ناكارامه‌یی پارله‌مان كه توانای بهدواداچوونو لێپێچینه‌وه‌و سزای پارله‌مانیی نییه، توانای تێپه‌ڕاندنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌كته‌ب سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی نییه. زۆرینه‌ی ئه‌ندام پارله‌مانه‌كان، له‌بری ئه‌وه‌ی به متمانه‌وه خۆیان به نوێنه‌ری خه‌ڵكیی بزانن، زۆرجار خۆیان به چاوبه‌ره‌وژێری هێزه سیاسییه‌كان بینیوه. نه‌ریتێكی پارله‌مانیی خراپ كه خه‌ریكه له كوردستاندا بڵاوده‌بێته‌وه ئه‌و نه‌ریته‌یه كه ئه‌ندامێتی پارله‌مان وه‌ك ئیمتیازێك بۆ ئه‌ندام پارله‌مان ته‌ماشا ده‌كات. له كاتێكدا ئه‌ندامێتی پارله‌مان قورسترینو سه‌ختترین به‌رپرسیارێتییه، كه‌سی پارله‌مانتار به‌رپرسیار ده‌كات له‌به‌رده‌م گهلو ویژدان‌و ئه‌و سوێنده‌ی كه به خوای گه‌وره‌و پیرۆزییه‌كان خواردوویه‌تی.
لیستی گۆڕان، له كاتێكدا به‌ڕێزه‌وه، ستایشی ماندووبوون‌و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی ژماره‌یه‌ك له خانم‌و پیاوه پارله‌مانتاره‌كانی خوله‌كانی رابردووی پارله‌مانی كوردستان ده‌كات، ئاگاداره له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه تاكه‌كه‌سیی بوون‌و تا ئێستا هاوپه‌یمانییه‌كی فراكسیۆنیی راسته‌قینه دروست نه‌بووه بۆ دروستكردنی گوشاری پارله‌مانیی به‌ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و چاكسازیی راسته‌قینه‌و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵیی. دواخستنی ئه‌ركێكی له‌مجۆره نه‌ك هه‌ر متمانه‌ی هاوڵاتیان له‌ئاست راستگۆیی ئه‌ندام پارلهمانهكاندا لاواز‌و ده‌كات، به‌ڵكو متمانه‌یان له‌ئاست كۆی ده‌زگای نوێنهرایهتیكردنیدا له‌ق دهكاتو به‌كاره‌سات به‌سه‌ر كۆی ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی كوردستاندا ده‌شكێته‌وه.
3. 1. ئامانجه یاساییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان:
3. 1. 1. ئاماده‌كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به‌شێوازێك كه سیستمی سیاسیی هه‌رێم سیستمێكی پارله‌مانی بێت، پارله‌مان باڵاترین ده‌سه‌ڵات بێت بۆ ناونان‌و دیاریكردن‌و ره‌وایه‌تی به‌خشین به ده‌سه‌ڵاتی جێبهجێكردنو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
3. 1. 2. هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌و یاساكان به شێوه‌یه‌كی دیموكرات‌و شارستانی، دوور له هه‌ر ئاوازێكی دیكتاتۆریی‌و تاكڕه‌ویی‌و جیاكاریی. جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و زه‌مانه‌ته ده‌ستووریانه‌ی واده‌كه‌ن پابه‌ندبوون به قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌وه پابه‌ندبوونێك بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی‌و نه-ناوه‌ندێتی دامه‌زرابێت، نه‌ك سهپاندنو زۆره‌ملێ، ئه‌و زه‌مانه‌تانه‌ی رێده‌گرن له تاكڕهوهیی، چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، پۆست، خزمهتگوزارییو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له چه‌قێكی دیاریكراودا.
3. 1. 3. كاركردن به‌و بنه‌ما یاساییه‌ی كه ده‌ڵێت: "له هه‌ر شوێنێك به‌رپرسیارێتی هه‌بوو لێپرسینه‌وه‌ش هه‌یه"، واته تا پله‌ی به‌رپرسیارێتی به‌رزتر بێته‌وه باری لێپرسینه‌وه‌ی پارلهمانییش له‌سه‌ر كه‌سی به‌رپرس قورس‌تر ده‌بێت.
3. 1. 4. كاراكردنی یاسای سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌ڕووی كارگێریی، دارایی‌و وه‌زیفییه‌وه.
3. 1. 5. كاراكردنی رۆڵی دادگاكان‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ چاودێریكردنی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبهجێكردنو یاسادانان، به‌جۆرێك بۆیان هه‌بێت بڕیار‌و یاسا نادهستورییهكان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
3. 1. 6. پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی حهسانهت ده‌به‌خشنه به‌پرسه سیاسی، حزبی، سهربازییو ئهمنییهكانو كه‌سه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان به‌گشتی.
3. 1. 7. وه‌رگرتنی سزا سه‌باره‌ت به هه‌ر پێشێلكارییه‌كی سیاسی، حزبی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نهێنی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان.
3. 1. 8. هاندان‌و هاوكاریكردنی ده‌زگای دادوهرییو دادگاكان بۆ پاككردنه‌وه‌ی بنیاتی خۆیان له هه‌ر جۆره دیارده‌و ئاكارێكی مه‌ترسیدار، وه‌ك گهندهڵیو خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی دادوهریو به‌رتیلخۆری‌و ملكه‌چبوون بۆ گوشاره سیاسی‌و حزبی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌ره‌كییه‌كان.
3. 1. 9. كاراكردنی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی‌و دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی پێویست، وه‌ك دادگای كارگێڕیی‌و ده‌سته‌ی نه‌زاهه، بۆ بهدواداچوونو ناونان‌و سزادانی گه‌نده‌ڵكاران. سپاردنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك به‌و ده‌ستانه تا بۆیان هه‌بێت، به‌پێی یاسا، له هه‌موو كهسو بهرپرسو لایه‌نێك بپرسنه‌وه، داوای ئاشكراكردنی پاره‌و ماڵ‌و موڵكی هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن كه بیانه‌وێـت، بۆیان هه‌بێت سزا‌و رێوشوێنی یاسایی پێویست بگرنه‌به‌ر.
3. 1. 10. سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی به‌و جۆره‌ی له سیستمی دیموكراتیی دنیای شارستانیدا هه‌یه، بۆ به‌رگریكردن له مافی گشتی خه‌ڵك له‌ئاست پێشێلكاریی‌و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته سیاسیی‌و كۆمهڵایهتییو كارگێڕیی‌و حزبییه‌كاندا.
3. 2. سامان، بودجه‌و رۆشنیی (شه‌فافیه‌ت):
3. 2. 1. بودجه‌ی هه‌رێم، كه له داهاتی سامان‌و باج‌و بوودجه‌ی فیدراڵی پێكدێت، موڵكی هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه بێ جیاوازیی. هه‌ر هاوڵاتییه‌ك، له ده‌سه‌ڵاتدا بێت یان به‌رهه‌ڵستكار، حزبیی بیێت یان سه‌ربه‌خۆ، مافی خۆیه‌تی له بودجه‌و ورده‌كارییه‌كانی بپرسێته‌وه، مافی خۆیه‌تی له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیه‌وه له پارله‌مان، ئاگاداری هه‌موو ورده‌كاریه‌كانی بێت‌و قه‌ناعه‌ت بكات كه به‌ركه‌وتی خۆی‌و خێزان‌و منداڵه‌كانی پارێزراوه.
3. 2. 2. پارله‌مان تاكه ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌رعییه بڕیار له‌سه‌ر بوودجه دهداتو حكومه‌ت به‌رپرسیار ده‌كات له جێبه‌جێكردنی هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی.
3. 2. 3. بوودجه‌ی هه‌رێم به شێویه‌كی رۆشن بۆ رای گشتی بڵاوده‌كرێـته‌وه سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌و چه‌ندایه‌تی داهات، چۆنیه‌تی خه‌رج، دابه‌شكردنی به‌سه‌ر كه‌رت‌و ناوچه‌كاندا.
3. 2. 4. رۆشنیی (شه‌فافیه‌ت) له‌سه‌ر گفتوگۆی سیاسی، دارایی، سه‌ربازیی له‌نێوان ههرێمو حكومه‌تی فیدراڵ. له‌نێوان ههرێمو لایهنو كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه.
3. 2. 5. رۆشنیی له‌سه‌ر بازاڕ، ئاشكراكردنی هۆكاری پاوانكاریی، خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، پاشاگهردانیو گرانیی خۆراك‌و كهلوپهلو قه‌یرانی كۆنترۆڵی كوالیتی.
3. 2. 6. رۆشنیی له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی ئاوهدانیو خزمه‌تگوزاریی، هۆكانی دواكه‌وتن‌و خراپ جێبه‌جێكردنیان، گهڕانو دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره داوه‌كانی گهندهڵییو قه‌یرانه ئابوریهكانو بڵاوكردنه‌وه‌یان بۆ رای گشتی له كاتی یاسایی خۆیدا.
3. 2. 7. رۆشنیی له‌سه‌ر تهندهرو كۆنتهراتو گرێبه‌ستی نێوان حكومهتو دهوڵهتانو كۆمپانیاكان.
3. 2. 8. لێپێچینه‌وه له سه‌رپێچیی دارایی‌و كارگێڕیی‌و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌و سامانی هه‌رێم به‌شێوازی نایاسایی.
3. 2. 9. ئازادكردنی كه‌رتی تایبه‌ت به‌گوێره‌ی یاسا، رێگریی له هه‌ر پاوانكارییهكی بازاڕ‌و پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن كهسو لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه.
3. 2. 10. بهدواداچوونو سزادانی ئه‌و كهسو لایه‌نانه‌ی هه‌وڵی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ده‌ن، ده‌ركردن‌و كاراكردنی یاسای پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
3. 2. 11. حكومهتو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لایهنو شه‌ریك نین له بازاڕدا. حكومه‌ت بۆی هه‌یه چاودێریی بازاڕ بكات بۆ پاراستنی كوالیتی شمهكو ئاسایشی ئابوریی، بۆ راگرتنی هاوسهنگیو رێگریی له پاوانكاریی.
3. 2. 12. سیستمی باج بۆ قه‌به‌كردنی دارایی حكومه‌ت پێڕه‌و ناكرێت، به‌ڵكو بۆ راگرتنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگهپارێزییو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاوڵاتیان به ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژارانه‌وه.
3. 2. 13. دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی ئامار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌و پیشه‌یی بۆ چاودێریكردن، پێوانه‌كردنی دیارده‌كان‌و پێشبینیی پێشوه‌ختی ته‌نگژه ئابورییه‌كان، سه‌باره‌ت به راده‌ی هه‌نارده‌و هاورده، ههڵاوسانو بێكاریی، راده‌ی گه‌شه‌و پاشه‌كشه، وه‌ك ئامرازێك بۆ داڕاشتنی سیاسه‌تی ئابوریی به‌گوێره‌ی داتا‌و پلان‌و پێشبینییه‌كان.
3. 3. پارله‌مان‌و حكومه‌ت:
3. 3. 1. دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی كارا، بچووكردنهوهو ته‌رشیقكردنی وهزارهتو داموده‌زگاكانی له‌سه‌ر بنه‌مای چوستی نه‌ك قه‌به‌یی، دوور له بیرۆكراسیو هه‌ڵاوسانی كارگێڕیی. هانگاونان به‌ره‌و خێراكردن، نه-ناوه‌ندێتی، به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی په‌یوه‌ندییه كارگێڕییه‌كان، رزگاركردنی هاوڵاتی له به‌شێكی زۆری مهسرهفو ماندووبوونی هاتوچۆی نێوان فهرمانگهكانو هاتوچۆی نێوان پایتهختو مه‌ڵبه‌ندی شار‌و ناوچه جیاوازه‌كان.
3. 3. 2. لێپێچینه‌وه‌و پرسیاركاریی پارله‌مانی له هه‌موو به‌رپرسه‌كان، له سه‌رۆكی ههرێمو سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه تا وه‌زیرو هه‌موو پله‌داره‌كانی به‌رپرسیارێتی، سزادان‌و سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێیان له كاتی سه‌رپێچیی دهستورییو یاساییدا.
3. 3. 3. دیاریكردنی راده‌ی باڵای نه‌سرییه‌و ژماره‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسه‌كان به‌پێی یاسا، له سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه تا بچووكترین به‌رپرس، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ نه‌ریتی دنیای شارستانیدا بگونجێت‌و ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه هه‌رێمی كوردستان له باری ئه‌منیی ئاسایی‌دا دهژێتو متمانه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هاوڵاتیو به‌رپرسدا هه‌یه‌و ئاساییش بۆ هه‌موانه نه‌ك بۆ به‌رپرسه‌كان به ته‌نها.
3. 3. 4. كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی پارله‌مانیی تایبه‌ت به لیسته‌كه‌مان له هه‌موو پارێزگا‌و ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستاندا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سكاڵای هاوڵاتیان له‌سه‌ر بێدادیی، سته‌م، خراپ به‌كارهێنانی دهسهڵاتو دزین‌و به‌فیڕۆدانی پاره‌و سامانی نیشتمانی. خستنه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و سكاڵانه له‌ناو پارلهمانداو لێپێچینه‌وه‌و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی پێویست له باره‌یانه‌وه.
3. 3. 5. رێگریی له هه‌ر ئیمتیازێكی نوێ بۆ ئه‌ندام پارله‌مان‌و وه‌زیرو به‌رپرسه باڵاكان، چاوخشندنهوه به ئیمتیازه كۆنه‌كاندا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیار‌و یاسایانه‌ی كه ئه‌ندام پارله‌مان‌و وه‌زیرو به‌رپرسی باڵا به مووچه‌ی به‌رز، به‌ر له پیربوون‌و واده‌ی یاسایی، خانه‌نشین ده‌كه‌ن.
3. 3. 6. ئه‌ركی حكومه‌ت ته‌نها دامه‌زراندنی هاوڵاتیان نییه له كه‌رتی گشتیدا، به‌ڵكو دروستكردنی هه‌لی كاره له هه‌موو بواره گشتی‌و تایبهتو تێكهڵهكانیشدا، تا كوردستان له هه‌رێمێكی به‌رخۆره‌وه ببێته هه‌رێمێكی به‌رهه‌مهێن. ئه‌ركی حكومه‌ته قه‌رزی درێژخایه‌ن بداته هاوڵاتیان به مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی پرۆژه بهههمهێنهكانو كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی بێكاریی.
3. 3. 7. پۆستی به‌رپرسیارێتی له پله به‌رزو نزمه‌كاندا موڵكی كه‌س نییه. به‌رپرس، به‌پێی یاسایه‌كی رۆشن، بۆی هه‌یه ته‌نها ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له پۆست‌دا بمێنێته‌وه. به‌رپرس له‌ئاست خراپ به‌كارهێنانی بهرپرسیارێتیو قۆستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی، یان به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی‌و ده‌سته‌گه‌ریی ژێربه‌ژێر، سزاده‌درێت.
3. 4. پرۆژه‌ی ستراتیجی:
3. 4. 1. دانانی پلانێكی هه‌رێمیی هه‌مه‌لایه‌ن، له‌به‌ر رۆشنایی پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی‌و كارنامه‌یه‌كی حكومیی رۆشندا، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌رامه‌تی تاكه‌كه‌س‌و ده‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا.
3. 4. 2. جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیجیی له بواره‌كانی رێگه‌وبان، هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، كاره‌با، نهوتو گاز، ئاو، ئاوه‌ڕۆ، به‌نداو، ئاودێریی، كارگه‌ی به‌هه‌مهێنی كشتوكاڵی‌و پیشهسازییو گه‌شه‌دان به كه‌رتی گه‌شتوگوزارو هه‌موو بواره‌كانی ژێرخانی ده‌وڵه‌تێكی شارستانیی مۆدێرن. چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خزمهتگوزارییو پێداویستییه ژیانییه‌كانی هاوڵاتیان، وه‌ك ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌و دابینكردنی كاره‌با بۆ هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كان، به‌گوێره‌ی سه‌قفێكی زه‌مه‌نیی كه قۆناغی كۆتایی له پێنج ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات.
3. 4. 3. جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیجیی له بواری بنیاتنانی كامپی گه‌وره‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كاندا، به هه‌موو پێداویستی‌و خزمه‌تگوزارییه شارستانییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیانی بێ‌ماڵ، به كرێی گونجاو یان قه‌رزی درێژخایه‌ن، به‌گوێره‌ی پله‌به‌ندییه‌كی دادپه‌روه‌رانه دوور له ئیعتباری سیاسی‌و ومهحسووبیهت، به ره‌چاوكردنی ئاستی مووچه‌و ده‌رامه‌تی خێزان.
3. 4. 4. ته‌رخانكردنی 5% بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ههژارییو بێكاری له‌سه‌ر ئاستی خێزان‌و تاكه‌كه‌س‌و ناوچه زه‌ره‌رمه‌نده‌كان، له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌رامه‌تی تاكو بوژاندنه‌وه‌ی باری دارایی‌و بژێویی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن، له‌پێناو دابینكردنی ده‌رفه‌تی كاری راسته‌قینه بۆ ئه‌وانه‌ی توانای كاریان هه‌یه‌و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی توانا‌و ده‌رفه‌تی كاریان نییه. پێڕه‌وكردنی پێوه‌ره ئابوورییه زانستییه‌كان بۆ ناونانی كهسو خێزانی هه‌ژار.
3. 4. 5. دابه‌شكردنی پرۆژه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگیی هه‌رێمیی. بایه‌خدانی تایبه‌ت به ناوچه پهراوێزخراوهكانو ئه‌و ناوچانه‌ی خاوه‌ن سامانی سروشتیی ده‌وڵه‌مه‌ندن.
3. 4. 6. رێگریی له‌وه‌ی حزب‌و هێزو كۆمپانیای پاوانكار پرۆژه ستراتیجییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی قۆرخ بكات، یان له جێیه‌كی دیاریكراودا چڕیان بكاته‌وه.
3. 5. سنوری چلاكیی حزب:
3. 5. 1. دیاریكردنی سنوری دهسهڵاتو چالاكیی حزب وه‌ك رێكخراوی سیاسیی په‌تی، كه بۆی نه‌بێت هێزی چهكدارو ده‌زگای نهێنیی تایبه‌تی هه‌بێت.
3. 5. 2. حزبه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات بۆیان هه‌یه كابینه‌ی وه‌زاریی دابمهزرێننو كارنامه‌ی حكومیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی مافی پاوانكردنی دارایی وڵات‌و به‌كارهێنانی پوستی گشتییان هه‌بێت بۆ كه‌سبی سیاسیی، كڕینی ویژدان، ترساندن‌و جیاكاریی نێوان هاوڵاتیان.
3. 5. 3. ئاشكراكردنی پاره‌و موڵك‌و عهقارو به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوریی‌و كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی حزب. رێگریی له هه‌ر پاوانكارییهكی حزبی بۆ سه‌ر بازاڕ‌و تهندهرو كه‌رتی تایبه‌ت.
3. 5. 4. حزبه‌كان بڕێك له بوودجه‌یان به‌گوێره‌ی یاسا له حكومه‌ته‌وه بۆ ده‌بڕدرێته‌وه به‌پێی قه‌واره‌یان له ئه‌نجوومه‌نه‌كانی نوێنه‌رایه‌تیكردندا دوور له هه‌ر ئیعتبارێكی پێشینی شۆڕشگێڕیی.
4. ته‌وه‌ری ئه‌منی:
هێزه چه‌كداره‌كان، داموده‌زگانی ئاسایش‌و هه‌واڵگریی، گرنگترین‌و ترسناكترین رۆڵده‌بینن له هه‌ر وڵات‌و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی‌دا. گرنگترین رۆڵ ده‌بینن كاتێك ده‌بنه هێزی به‌رگریكردن له خاك‌و قه‌واره‌و دابینكردنی ئاسایشی هاوڵاتیان، ترسناكترین رۆڵیش ده‌بینن كاتێك ده‌بنه داموده‌زگای سه‌ركوتكردن‌و میلیشیایی، ئامرازی نهێنیی حزب‌و ده‌سته‌گه‌ریی به‌رته‌سك، ئامێری به‌خشینه‌وه‌ی ترس، ده‌ستكاریكردنی نه‌خشه‌ی سیاسی‌و پاكتاوكردنی ململانێ‌و جیاوازیی ناوخۆیی.
سه‌رباری گیانبهخشینو له‌خۆبوردویی به‌شێكی زۆری بهرپرسانو ئه‌ندامانی هێزه چهكدارو ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژده ساڵی رابردوودا، راستییه‌ك كه ناتوانین بازی به‌سه‌ردا بده‌ین ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا سیستمی ئه‌منیی كوردستان سیستمێكی نادیموكرات‌و نارۆشنو ناشارستانییه، تا ئێستا هێزی چهكدارو ده‌زگای نهێنی، له بری ئینتما بۆ نیشتمان‌و گه‌ل، ئینتمایان بۆ حزب، له‌ناو حزبیشدا ئینتمایان بۆ ده‌سته‌و گروپی نهێنی، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا ئینتمایان بۆ كه‌سی دهشتڕیشتوو هه‌یه. تا ئێستا دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی هێزی چهكدارو ئاسایش له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌و خێڵ‌و لایه‌نگیریی به‌رته‌سكه.
لیستی گۆڕان له‌و بڕوایه‌دایه دڵسۆزیی بۆ نیشتمان، قه‌واره‌ی نهتهوهییو ئاسایشی نیشتمانی، به موزایه‌ده‌و هاتو هاوارو به‌شینه‌وه‌ی تۆمهتو ترس به‌سه‌ر به‌رهه‌ڵستكارانی سیاسی‌دا مه‌یسه‌ر نابێت، به‌ڵكو پێویستی به گۆڕینی ریشه‌یی سیستمی هێزه چهكدارهكانو داموده‌زگاكانی ئاسایشه. پێویستی به‌سه‌رله‌نوێ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و دامودهزگاو هێزانه‌یه به جۆرێك ببنه قه‌ڵغانی پاراستنی قه‌واره‌ی نیشتمانی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی‌و ده‌وڵه‌تی یاسا‌و سیستمی دیموكراتی، پاكبكرێنه‌وه له هه‌ر جۆره ئینتمایه‌كی حزبی، ناوچه‌یی، خێڵه‌كی‌و شه‌خسیی به‌رته‌سك. ئه‌گه‌ر نا، ئایندهی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسیی پهرتبوونو دروستبوونی چه‌ندین كانتۆنی ناشارستانی، چونكه ئه‌و رووبه‌ره ئاسایشه‌ی كه تا ئێستا دڵسۆزیی خه‌ڵك‌و هوشیاریی به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی هێزه چهكدارو ئه‌منییه‌كان رایانگرتووه، به‌رده‌وام نابێت‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌وه، كه به زیان به‌سه‌ر هه‌مووماندا، به زیان به‌سه‌ر ئهزموونهكهماندا، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئایندهی ئه‌و هیزه سیاسیانه‌شدا دهشكێـتهوه كه خاوه‌نی میلیشیاو هێزی ئاسایش‌و ههواڵگرییو چهكو جبه‌خانه‌ی تایبه‌ت به خۆیانن.
4. 1. پاسه‌وانی هه‌رێم:
4. 1. 1. پێكهێنانی هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم، به سوودوه‌رگرتن له ماده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌ستوری عیراق، به‌شێوازێكی نیزامیی مۆدێرن، به‌سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێستا. موتوربه‌كردنی ئه‌و هێزه به نه‌وه‌ی نوێ‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆبه‌خشین، دوور له لایه‌نگریی سیاسیی، حزبیی، ناوچه‌یی، خێڵه‌كی.
4. 1. 2. ئاماده‌كردنی ئه‌فسه‌رو دهرهجهدارو سه‌ربازه‌كانی ئه‌و هێزه له‌سه‌ر ئاستی مهعنهوییو پابه‌ندیی نیشتمانی، پاككردنه‌وه‌ی دهروونو بیریان، له هه‌ر بوغز‌و كینه‌و لایه‌نگرییه‌كی پێشوه‌خت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێشتر ژیانی میلیشیایی ژیاون، له‌رێگه‌ی خولی ئاماده‌كاریی تایبه‌ته‌وه، به ئهزموونوهرگرتن له وڵاتانی جیهانی شارستانی.
4. 1. 3. قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنی حزبی‌و سیاسی له‌ناو هێزی پاسه‌وانی هه‌رێمدا.
4. 1. 4. سه‌رپه‌رشتیكردنی خول‌و په‌یمانگاو كۆلیجه‌كانی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و یاسا‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌چنه خزمه‌تی ئه‌م پرۆسه‌یه.
4. 1. 5. موتوربه‌كردنی پرۆگرامی خول‌و په‌یمانگاو كۆلیجه په‌یوه‌ندیداره‌كان به وانه‌كانی مافی مرۆڤ، هونه‌رو ئاكاری شارشتانی.
4. 1. 6. ئامادهكردنو رێكخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و میلیشیاو هێزه چه‌كدارانه‌ی كه ئینتمایان بۆ حزب‌و گروپ‌و تاكه‌كه‌س هه‌یه، سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنیان له هێزی پاسه‌وانی هه‌رێمدا، یان خانه‌نشینكردنیان به ئاستێكی دارایی شیاو، یان دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاری نوێ بۆیان‌و دابینكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوریی بۆ خۆیان‌و خێزانه‌كانیان.
4. 1. 7. دابهشكردنو جێگۆڕكێی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم به‌سه‌ر ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كاندا، به‌ئاگاداریی پێشوه‌ختی پارله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بری ئینتما بۆ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو ئینتمایان بۆ كوردستان ههبێتو له لایه‌نگیریی لۆكاڵیدا گیر نه‌خۆن.
4. 2. پۆلیس، ئاسایش‌و هه‌واڵگریی:
4. 2. 1. چاكسازیی‌و سه‌رله‌نوێ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش‌و پۆلیس‌و هه‌واڵگری به شێوازێكی شارستانیی مۆدێرن، دوور له لایه‌نگریی سیاسیی، حزبیی، ناوچهییو خێڵه‌كی.
4. 2. 2. ئاماده‌كردنی ئه‌فسه‌رو دهرهجهدارو پۆلیس‌و ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌زگایانه له‌سه‌ر ئاستی مهعنهوییو پابه‌ندیی نیشتمانی، پاككردنه‌وه‌ی دهروونو بیریان، له هه‌ر بوغز‌و كینه‌و لایه‌نگرییه‌كی پێشوه‌خت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێشتر ژیانی میلیشیایی یان موخابه‌راتیی به‌رته‌سك ژیاون، له‌رێگه‌ی خولی ئاماده‌كاریی تایبه‌ته‌وه، به ئه‌زموون وه‌رگرتن له وڵاتانی جیهانی شارستانیی.
4. 2. 3. موتوربه‌كردنی پرۆگرامی خول‌و په‌یمانگاو كۆلیجه په‌یوه‌ندیداره‌كان به وانه‌كانی مافی مرۆڤ، دیموكراسی، هاوڵاتیبوون، هونه‌رو ئاكاری شارستانی.
4. 2. 4. قه‌ڵاچۆكردنی هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی كه دژی مافه‌كانی مرۆڤ له‌و ده‌زگایانه‌دا پێڕهودهكرێن، وه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌دانی جهستهییو ده‌روونی، سزادانی سیاسی، زیندانی نهێنیو شوێنی لێپێچینه‌وه‌ی نایاسایی، به‌ندكردن‌و هێشتنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ریی.
4. 2. 5. رێگه به هیچ حزب‌و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نادرێت خاوه‌نی ده‌زگای هه‌واڵگریی نهێنیو زیندان‌و شوێنی سزادانی تایبه‌ت بێت.
4. 2. 6. قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنی حزبیی‌و سیاسیی له‌ناو ئاسایش‌و هه‌واڵگریدا.
4. 2. 7. پۆلیسی هاتوچۆ هێمای یاسایه له سه‌ر شه‌قام، ئه‌ركی حكومه‌ته پێداویسته مادیی‌و شارستانییه‌كانی بۆ دابین بكات. ئه‌ركی به‌رپرسه باڵاكانی ده‌وڵه‌ته رێز له پۆلیسی هاتوچۆ بگرن. حكومه‌ت پشتیوانیی پۆلیسی هاتوچۆ ده‌كات بۆ پێشخستنی ئامرازه‌كانی چاودێریی‌و به‌دواداچوون، بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا به‌یه‌ك چاوو یه‌ك پێوه‌ر به‌سه‌ر هه‌مواندا بێ جیاوازیی.
5. سامانی مرۆیی:
مرۆڤـ، وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مهعنهوییو خواستی جه‌سته‌یی، به‌ردی بناغه‌و یه‌كه‌ی پێكهینه‌ری هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و قه‌واره‌یه‌كی سیاسییه. گه‌ر حكومه‌ت مرۆڤ وه‌ك گرنگترین سامانی نیشتمانی ته‌ماشا نه‌كات، گه‌ر هه‌موو پلان‌و كارنامه‌ی خۆی بۆ گه‌شه‌دانی نه‌وعیی به‌و سامانه، بێ جیاوازیی تاكو گروپه‌كانی، ته‌رخان نه‌كات، به‌رپرسیار ده‌بێت له‌ئاست هه‌موو قهیرانو كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئابورییه‌كاندا كه رووبه‌ڕووی وڵات‌و نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌بنه‌وه. خراپیی كارنامه‌ی حكومهتو ده‌زگاكانی نوێنهرایهتیو به‌ڕێوه‌بردن ته‌نها كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر سامانی مرۆیی دروست ناكات له كاتی خۆیدا، به‌ڵكو كاریگه‌ریی كاره‌ساتبار له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی داهاتووش جێدێڵێت.
بایه‌خدان به سامانی مرۆیی پێویستی به هه‌ستی مێژوویی‌و ئه‌قڵی ستراتیجی‌و پلاندانانه، پێویستی به‌و كه‌سانه‌یه كه له نوێنهرایهتیكردنو فه‌رمانڕه‌واییدا سازش له‌سه‌ر ماف‌و ئازادییه‌كانی مرۆڤ ناكه‌ن، ئاماده‌ن له‌پێناو پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی ئێستا‌و ئاینده‌دا ململانێی شارستانی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هێزانه‌دا بكه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نگرو كه‌سی نزیك‌و خێزانه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه. گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی پێویستی به سوودوه‌رگرتن هه‌یه له ئه‌زموونی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، نه‌ك له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆیاندا، به‌ڵكو له‌و قۆناغانه‌شدا كه توانیویانه وه‌رچه‌رخانی مێژوویی گه‌وره به‌ره‌و چاكسازیی‌و ئاوهدانیو بنیاتنانی شارستانی تۆمار بكه‌ن.
به‌ڵام به هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به‌رپرسن له گهندهڵكردنو خراپ به‌گه‌ڕخستنی سامانی مرۆیی، هاوڵاتیان خۆشیان به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه متمانه‌یان پێده‌به‌خشن‌و ئه‌ركی ئاماده‌كردنی نه‌وه‌كانی داهاتوویان پێده‌سپێرن. ئێستا له كوردستاندا هه‌موو ئامار‌و داتا‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پهرهوهردهییو ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه سامانی مرۆیی ئه‌م وڵاته له‌به‌رده‌م بێبهرنامهییهكی مه‌ترسیدارو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌دایه.
هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕووی سامانی سروشتییو ئابورییه‌وه، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانیدا، یه‌كێكه له ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان، كه‌چی له‌ڕووی سامانی مرۆییه‌وه به ده‌ست قه‌یرانی مه‌ترسیدارو بێبهرنامهییو بێپلانیی كوشنده‌وه ده‌ناڵێنێت. له‌ڕووی خزمهتگوزارییو پێداویستییه ژیانییه زۆر ساناكانهوه هاوڵاتیان گیرۆده‌ی ده‌ستی چه‌ندین كێشه‌ن كه ساڵانه كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ن، كه‌چی ساڵه‌كان تێدهپهڕنو به‌ڵێنه‌كانیش جێبه‌جێ نابن.
له كاتێكدا لیستی گۆڕان هه‌ست به‌و بێدادییه گه‌وره‌یه ده‌كات كه له‌نێوان كه‌رته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستاندا هه‌یه، له‌نێوان هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند، نێر‌و مێ، ده‌سه‌ڵاتدارو بێده‌سه‌ڵات، گوندییو شارییو خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌و ئه‌و ناوچه‌یه..، بڕوای به‌سه‌رله‌نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پاره‌و سامان‌و داهاتی كوردستان هه‌یه به‌شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه‌تر، بڕوای وایه سامان‌و دارایی گشتی ئه‌مانه‌تێكه له‌لای حكومه‌ت كه ده‌بێت بیداته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ی. لیستی گۆڕان له پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بێت یان ئۆپۆزیسیۆن خه‌باتی دیموكراتی درێژه پێده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و كهسو خێزانانه‌ی كه له دۆخی ههژارییو بێ حاڵ‌و ماڵیدان، بۆ چالاككردنی تۆڕی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زیادكردنی بڕه بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و تۆڕه.
منداڵان‌و نهوجهوانانو گه‌نجانی وڵاتی ئێمه، به‌شێوه‌یه‌كی كارهستبار په‌روه‌رده‌و ئاماده ده‌كرێن، بگره زۆرجار بێباكانه پشتگوێ دهخرێنو وه‌ك بارێكی قورس به‌سه‌ر شانی حكومه‌ته‌وه ته‌ماشاده‌كرێن. ده‌زگا سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پهروهردهییو فێركارییه‌كان رۆڵی پێویستی خۆیان ناگێڕن له دابینكردنی پێداویستییه جهستهییو مه‌عنه‌وییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ‌دا، لهئامادهكردنیان وه‌ك بوونه‌وه‌ری ئازاد‌و به‌رپرس، خاوه‌ن ئهركو ماف، وه‌ك كه‌سانی خاوه‌ن لێهاتووییو شاره‌زا به زانیاریی‌و ته‌كنه‌لۆجیای سهردهمو زمان‌و كولتوری میلله‌تان.
5. 1. په‌روه‌رده‌ی منداڵان‌و نهوجهوانانو قوتابیان:
5. 1. 1. به‌دابینكردنی لانی كه‌می دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، حكوومه‌ت باوك‌و دایك، یان سه‌رۆكی خێزان، به‌رپرس ده‌كات له‌ئاست خراپ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌ناو خێزاندا، له‌ئاست هه‌ر ئازارێكی دهروونیو جه‌سته‌یی كه دووچاری ببێته‌وه. وه‌رگرتنی رێوشوێنی پێویست له‌و پێناوه‌دا.
5. 1. 2. ته‌رخانكردنی به‌شێكی گه‌وره‌تری بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌روه‌رده‌و پێگهیاندنو خوێندنی ته‌وزیمی، گه‌شه‌دان به باخچه‌كانی منداڵان‌و پێشخستنی قوتابخانه سهرهتاییو ناوهندییو ئاماده‌ییه‌كان.
5. 1. 3. بچووكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی پۆلی خوێندن له‌ڕووی ژماره‌ی قوتابیان، گه‌وره‌كردنیان له‌ڕووی رووبه‌رو كه‌ره‌سته‌كانی دابینكردنی ئارامیی جهستهییو مه‌عنه‌وییه‌وه.
5. 1. 4. دابینكردنی پێداویستییه مادیی‌و دهروونیو ژیانییه‌كان بۆ مامۆستایان‌و قوتابیان، له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌و گوند‌و ناوچه‌كانی كوردستان بێ جیاوازی.
5. 1. 5. نههێشتنو به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی جیاوازیی له‌نێوان ئاستی خزمهتگوزارییو خوێندن، له‌نێوان قوتابخانه‌كانی گوند‌و شاردا، له‌نێوان ئاستی قوتابخانه نمونهییهكانو قوتابخانه ئاساییه‌كاندا.
5. 1. 6. لێپێچینه‌وه‌و سزادان سه‌باره‌ت به هه‌ر جیاكارییه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی منداڵ‌و هه‌رزه‌كار، رهنگو جه‌سته، پێشینی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی باوك‌و خێزان، دهوڵهمهندییو هه‌ژاریی، ده‌ره‌هه‌ق به قوتابیان بكرێت.
5. 1. 7. پێڕه‌وكردنی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی نوێ كه منداڵ، چ له ڕووی ره‌گه‌زو چ له ڕووی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وه‌ییه‌وه، وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ئازاد، خاوه‌ن ماف‌و ئه‌رك، دڵسۆزی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی په‌روه‌رده بكات.
5. 1. 8. پێڕه‌وكردنی به‌رنامه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی قوتابیان‌و ئاشناكردنیان به زمانه‌كانی عهرهبیو ئینگلیزی له‌پاڵ زمانی كوردیدا.
5. 1. 9. ئاماده‌كردنی قوتابی به‌وه‌ی ته‌نها بوونه‌وه‌رێكی وه‌رگرو پاسڤ نه‌بێـت، به‌ڵكو تاكێكی بیركهرهوهش بێت، پرسیار‌و قسه‌ی هه‌بێت سه‌باره‌ت به بواری گشتی، له سیستمی خێزان‌و قوتابخانه‌وه تا سیستمی سیاسی‌و فه‌رمانڕه‌وایی.
5. 1. 10. بایه‌خدان به كتێبخانه، فێركاریی ئه‌لیكترۆنی، تاقیگه، شوێنی ئهزموونكردنو به‌رفراوانكردنی بیر‌و هۆشی نه‌وه‌ی نوێ.
5. 1. 11. بایه‌خدان به هونه‌ری شێوه‌كاری، مۆزیك‌و شانۆ له قوتابخانه‌كاندا، وه‌ك وانه‌ی سه‌ره‌كی‌و دابینكردنی پێداویستییه‌كان له‌و پێناوه‌دا.
5. 1. 12. بایه‌خدان به وه‌رزش، په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی، گه‌شتی زانستی‌و مێژویی‌و حه‌وانه‌وه‌ی ده‌روونیی منداڵان‌و نهوجهوانانو قوتابیان.
5. 1. 13. هاندانی رۆشنبیریی‌و چاپه‌مه‌نیی منداڵان‌و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی تایبه‌ت به كارتۆنو پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ به وێنه‌ی رهنگینو زمانی كوردیی پاراو.
5. 1. 14. قه‌ده‌غه‌كردنی كارپێكردنی سهختو بهسوخرهگرتنو سواڵكردن به منداڵ. گرتنه‌به‌ری سزا‌و رێوشوێنی پێویست له‌و پێناوه‌دا.
5. 2. گه‌نجان:
تا ئێستا ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی كوردستان نه‌یتوانیوه گه‌نج وه‌ك هاوڵاتیی پێبگه‌یه‌نێت‌و ئاماده بكات، نه‌یتوانیوه وێنه‌ی نیشتمان لای گه‌نجان جوان بكات‌و ئه‌ركی نیشتمانپهرهوریی به‌جۆرێك پێناسه بكات كه یه‌كسان نه‌بێت به وهلاو گوێرایه‌ڵیی بۆ كاربه‌ده‌ستان. ئه‌و سه‌رزه‌نشته‌ی نه‌وه‌ی كۆنی سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئاراسته‌ی هاوڵاتیان بهگشتیو گه‌نجان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ن، گوایا بێوهفاو بهدنمهكنو سه‌روه‌ریی شۆڕش‌و قارهمانێـتی نه‌وه‌ی كۆنی سیاسییه‌كان بهرچاوناگرن، سه‌رزه‌نشتێكی ناههقو بێبناغه‌یه، چونكه هه‌موو میلله‌ته ئازاد‌و زیندووه‌كانی جیهان به‌چاوی رێزه‌وه ته‌ماشای سه‌ركرده‌و سه‌روه‌رییه‌كانی رابردوویان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام كاتێك دڵسۆزیی بۆ نیشتمان یه‌كسان ده‌بێته‌وه به دڵسۆزی بۆ تاكه سه‌ركرده‌یه‌ك یان تاكه گروپێكی باڵاده‌ست، ئه‌وا گه‌نج مافی خۆیه‌تی مل نه‌دات بۆ ئه‌و پێناسه‌یه‌ی نیشتمانپهروهرییو گومانی لێبكات. كه‌س رازی نابێت گروپێك له كاربه‌ده‌ستانی نه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌موو سه‌روه‌رییه‌كانی رابردوو بۆ خۆیان قۆرخ بكهنو رۆژانه بیده‌نه‌وه به‌ڕووی خه‌ڵك‌و گهنجو نه‌وه‌ی نوێ‌دا، بیكه‌نه چه‌كی منهتو تۆقاندن، تا دهسهڵاتو ئابوری وڵاتی پێ پاوان بكه‌ن.
چه‌ندین قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت به‌گه‌نجان، تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی روون نه‌خراونه‌ته كارنامه‌ی حكومهتو پارله‌مانی كوردستانه‌وه. تا ئێستا پرسیاری جدی نه‌كراوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی كانگای ئومێد‌و خه‌ونبینین لای گه‌نجانی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و وشكبوون ده‌ڕوات؟ بۆچی ئاسۆی روانینی ئاینده‌یان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك لێڵه كه تاكه ئومێدی زۆربه‌یان جێهێشتنی ئه‌م هه‌رێمه‌یه؟ تا ئێستا پرسیاری جدیی نه‌كراوه سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی دیارده‌ی ره‌به‌نی، ژن نه‌هێنان، شوونه‌كردن، توندوتیژیی خێزانیی، بلاَوبوونهوهی ماده سڕكه‌ره‌كان‌و دیارده‌ی داڕمانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. یه‌كێك له خه‌مه سه‌ره‌كییه‌كانی لیستی گۆڕان دواندنو دروستكردنی كه‌شێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، رۆشنبیریی‌و په‌روه‌رده‌یی له‌باره بۆ گه‌نجان تا خۆیان، به‌زمانی خۆیان، له‌كێشه‌كانیان بدوێن‌و خۆزگه‌و ئومێد‌و پرۆژه تایبه‌ته‌كانیان پێشنیاربكه‌ن.
5. 2. 1. به‌دواداچوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی گه‌نجان، دواندنو كردنه‌وه‌ی ۆرك شۆپ‌و راپرسی زانستی له هه‌موو ناوچه‌كاندا سه‌باره‌ت به هۆكاری لاوازبوونی به‌شدارییان له كاروباری سیاسی‌و كارگێڕیی‌و بواری گشتیدا، كێشه‌ی ره‌به‌نی، قه‌یرانی بێباكی‌و بێئومێدیی.
5. 2. 2. ئاماده‌كردنی گه‌نجان له‌ڕووی كه‌سایه‌تیی مهعنهوییو په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ییه‌وه.
5. 2. 3. رێگریی له‌و كۆششه سیاسی‌و حزبیانه‌ی ده‌خرێنه‌گه‌ڕ بۆ خراپ په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجان به كڕینی ویژدانیان، داماڵینی سهربهخۆییو ئیراده‌ی ئازادیان، ده‌ستوه‌ردان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گهنجانو خوێندكاران‌و سه‌پاندنی ویستی كه‌سه دهسڕۆیشتوهكانی حزب به‌سه‌ر گه‌نجاندا.
5. 2. 4. ته‌رخانكردنی بڕێكی زۆرتری بوودجه‌ی هه‌رێم بۆ گه‌شه‌دان به‌كه‌رتی وهرزشو په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی، بۆ دروستكردنی شار‌و گوندی وه‌رزشی له هه‌موو ناوچه جیاوازه‌كاندا.
5. 2. 5. رێگریی له‌و كۆششه سیاسی‌و حزبیانه‌ی ده‌خرێنه‌گه‌ڕ له كاروباری وهرزشو لیژنه‌ی ئۆڵمپیو هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان‌و ده‌سته‌ی یانه‌كاندا.
5. 2. 6. به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانیی، كۆمهڵایهتییو ئاینیدا، سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ره‌به‌نی، هۆكاره‌كانی سهرههڵدانو ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی، گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری گونجاو‌دا.
5. 2. 7. پێشخستن‌و كاراكردنی سیستمی پێشینی دارایی هاوسه‌رگیریی، پرۆژه‌كانی بنیاتنانی باڵه‌خانه‌و كامپی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی بڕیاری هاوسه‌رگیریی ده‌ده‌ن.
5. 2. 8. بایه‌خدان به توانا‌و به‌هره‌ی هونهرییو ئهدهبیو رۆشنبیریی گه‌نجان، دامه‌زراندنی داموده‌زگای پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
5. 2. 9. دامه‌زراندنی سیستمێكی بانكیی بۆ به‌خشینی قه‌رزی درێژخایه‌ن به‌و گه‌نجانه‌ی كه پرۆژه‌ی هه‌ره‌وه‌زیی هاوبه‌ش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له بواری بهرههمهێنانو داهێناندا.
5. 3. قه‌یرانی خوێندكاران‌و ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان
وه‌ك به‌شێك له قه‌یرانی ئه‌كادیمی‌و پلانسازیی هه‌رێم:
زۆرینه‌ی خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان متمانه‌یان به كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم له ده‌ستداوه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنیان، دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار‌و ژیانێكی شیاو بۆیان له ئاینده‌دا. چه‌ند ساڵێكه خوێندكاران سه‌رگه‌رمی رێكخستنی خۆپیشاندان، مانگرتن‌و دروستكردنی گوشاری شارستانیین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران، به‌ڵام هه‌میشه داواكانیان به‌ر دیواری بێدهنگیو بێباكیی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێت. هه‌میشه به‌ڵێنی قه‌به‌یان پێدهدرێتو سه‌ره‌نجام هیچ كهسو لایه‌نێكی به‌رپرس خۆی ناكاته خاوه‌نی به‌ڵێنه‌كان.
كوڕ‌و كچانی تازه پێگه‌یشتوو، خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی ئه‌م نیشتمانه، كه ساڵانێكی دوور‌و درێژ كۆشش ده‌كه‌ن، رێگه‌ی درێژی مه‌كته‌بی سهرهتاییو ناوهندییو ئاماده‌یی ده‌بڕن، به‌رگه‌ی سه‌رماو گه‌رماو نه‌داریی ده‌گرن، باوك‌و دایكانیان لهپارووی خۆیان ده‌گرنه‌وه‌و خه‌ون به‌و رۆژه‌وه ده‌بینن كه بیاننێرنه زانكۆ‌و په‌یمانگاكان، له‌بری حكومه‌ت مه‌سره‌فی رێگه‌و بان‌و جل‌و به‌رگیان دهكێشنو پاره‌ی گیرفانیان بۆ دابین ده‌كه‌ن.. پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی رهنجو ماندووبوون‌و خۆزگه‌و چاوه‌ڕوانی، كاربه‌ده‌ستان زۆر بێباكانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌مه به چاره‌نووسی بووكهڵهو بوونه‌وه‌ری بێ‌گیان بكه‌ن، له ده‌ره‌فه‌تی كار‌و دامه‌زراندن بێبه‌شیان ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ دهرفهتو ئومێدێكی تریان له ده‌روه‌ی كه‌رتی گشتی بۆ بڕه‌خسێنن.
5. 3. 1. به‌دواداچوونی كێشه‌ی هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له ساڵانی رابردوودا له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان دهرچوونو له كار‌و ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن بێبه‌شكراون. كردنه‌وه‌ی ئۆفێسێكی تایبه‌ت بۆ سهرژمێركردنو وه‌رگرتنی زانیاریی پێویست له‌باره‌یانه‌وه تا له ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا به‌گوێره‌ی پسپۆڕییو لێهاتووییان كاریان له حكومه‌ت، كه‌رتی تایبه‌ت، پرۆژه‌كانی داهێنانی گه‌نجان، سهرمایهگوزراییو كۆمپانیاكانی ئاوه‌دانیدا بۆ بدۆزرێته‌وه.
5. 3. 2. هاوئاهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانان‌و وه‌زاره‌ته‌كانی ههرێمو زانكۆ‌و په‌یمانگاو نێوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆ گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی له ئێستا‌و ئاینده‌دا.
5. 3. 3. كردنه‌وه‌ی زانكۆ‌و به‌شه زانستییه‌كان، وه‌رگرتنی خوێندكاران به‌گوێره‌ی زه‌مینه‌و پلانی پێشوه‌خت.
5. 3. 4. ئاماده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ به‌شێوازێكی مۆدێرن، چه‌كدار به زانیاریی ئهلیكترۆنیو ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م، له‌پێناو به‌شداری پێكردنیان له دروستكردنی حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنیی پێشكه‌وتوودا.
5. 3. 5. پێداچوونه‌وه به پرۆگرامی هه‌موو به‌شه زانستییه‌كاندا له زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا، پێداچوونه‌وه به رێژه‌ی وهرگرتنو ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌ندێك بهشو كۆلیج، به‌جۆرێك به‌شی زۆری كادیرانی نه‌وه‌ی نوێ به‌گوێره‌ی پێداویستییه حكومی‌و نیشتمانییه‌كان‌و پلانی پێشوه‌خت ئاماده‌بكرێن.
5. 3. 6. كاراكردن‌و هاندانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌دا، به‌جۆرێك بچێته خزمه‌تی پلانی ستراتیجی هه‌رێم، خزمه‌تی لایه‌نی رۆشنبیریی‌و زانستی‌و ته‌كنیكیی هاوڵاتیان.
5. 3. 7. چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریی له خوێندندا، به‌تایبه‌تی له وه‌رگرتنی قوتابیانی خوێندنی باڵا، دوور له هه‌ر ئیعتبارێكی حزبی‌و سیاسی‌و ناوچه‌یی، دوور له هه‌ر جۆره گهندهڵیو ناهه‌قییه‌ك. دادپه‌روه‌ریی له دامه‌زراندنی مامۆستایان، سه‌رۆك به‌ش، راگر، سه‌رۆك زانكۆ‌و سه‌رۆك په‌یمانگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی زانستی دوور له هه‌ر ئیعتبارێكی سیاسی‌و حزبی.
5. 3. 8. لێپێچینه‌وه له هه‌ر پێشێلكارییه‌كی زانستی‌و كارگێڕیی‌و ئاكاریی له زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا.
5. 3. 9. گۆڕانكاریی له سیستمی زانكۆییدا، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ گیانی سهردهمو پێداویستی‌و پلانی ستراتیجیی هه‌رێمدا بگونجێت. سودوه‌رگرتن له ئهزمونو میتۆدی زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا، تا زانكۆكانی كوردستانیش وه‌ك زۆربه‌ی زانكۆكانی جیهان ئاگاداری تازهترینو گرنگترین به‌رهه‌می فیكریی‌و تهكنیكیو زانستی بن.
5. 3. 10. پاككردنه‌وه‌ی زانكۆ له فیكر‌و ئاكاری تاكڕه‌وی، شۆڤێنیزم‌و دۆگماتیزم، به‌تایبه‌تی له به‌شه مرۆییه‌كاندا، وه‌ك مێژوو، یاسا، سیاسه‌ت، هونه‌ر، ئهدهبیاتو راگهیاندنو زانسته كۆمهلایهتییهكانو تیۆلۆجیا. به‌گه‌ڕخستنی ئه‌م زانستانه تا خزمه‌تی هه‌قیقه‌تی مه‌عریفیی، بیركردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، پهیڤینو گوتاری ره‌خنه‌یی بكه‌ن، نه‌ك خزمه‌تی گوتاری باڵادهستو به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتداران.
5. 3. 11. ئازادكردنی بازاڕ‌و ئابووریی وڵات، وه‌ك ئامانجێكی ئابوریی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یه، ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ كاری ئازادی گهنجانو ده‌رچوان ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ په‌یداكردنی ده‌رفه‌تی كار له كۆمپانیاكان‌و كه‌رتی تایبه‌تدا، له‌پاڵ كه‌رتی گشتی‌و حكومیدا.
5. 3. 12. بایه‌خدان به گه‌شتی زانستی، سروشتناسی، ئاسهوراناسی، ئه‌تنۆگرافی، گه‌شتوگوزاریی خوێندكاران به‌گوێره‌ی پسپۆڕییان له زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا.
5. 4. ئافره‌تان:
له كاتێكدا لیستی گۆڕان، به هوشیارییه‌وه، له پێگه‌و رۆڵی ئافره‌ت ده‌گات بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی‌و ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌ڵام ئه‌و مافه ناداته خۆی دۆزی ئافره‌تان وه‌ك دروشمێكی په‌تی بۆ چهواشهكارییو موزایه‌ده‌ی دیموكراتی به‌كاربێنێت. لیستی گۆڕان بڕوای وایه خه‌باتی شارستانی بۆ ئازادكردنی ئافره‌ت، به‌شێكی دانه‌بڕاوه له ئه‌ڵقه‌یه‌كی گه‌وره‌تری خه‌بات بۆ ئازادكردنی كۆمه‌ڵگه به‌گشتی، بۆ رزگاركردنی هاوڵاتیان، به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه، له ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆریی‌و هه‌مه‌جییه ناشارستانییه‌كان. ئافره‌تان مه‌حاڵه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ئازاد بن كه پیاوه‌كان كۆیله‌و ئه‌ڵقه له‌گوێی ده‌سه‌ڵاته سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه نادیموكراته‌كان بن. مافه سیاسی‌و مهدهنیو یاساییه‌كانی ئافره‌ت، به‌بێ بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه لانی كه‌می دادی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌رفه‌تی ژیانی هاوبه‌شی دابین كردبێت، بێ بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه پێشتر فێری قسهكردنو بهرههڵستكارییو ره‌خنه‌گرتن بووبێت، وه‌ك مافگه‌لێكی تیۆریی په‌تی ده‌مێننه‌وه كه زۆرجار ناچنه باری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ره‌گه‌زی مێینه له‌ناو هه‌موو توێژ‌و تهمهنو كه‌رتێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بوونی هه‌یه، له‌ناو منداڵان، گه‌نجان، خوێندكاران، فه‌رمانبه‌ران، كرێكاران، پیشه‌وه‌ران، بێكارو خاوه‌ن قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. پرۆژه‌كانی بایه‌خدان به‌هه‌موو ئه‌و كه‌رتانه پێكه‌وه، دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار‌و خۆپێگهیاندنو دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌مووان بێ جیاوازی، كه ئامانجی ستراتیجیی ئه‌م لیسته‌یه، ده‌چێته‌وه خزمه‌تی ره‌گه‌زی مێینه‌ش.
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و قه‌ڵاچۆكردنی دیارده‌ی میلیشیایی، دۆخێكی ئارامترو پڕ ئاسایشتر بۆ پێشكه‌وتن‌و خۆپێگه‌یاندنی ئافره‌تان ده‌ڕه‌خسێنێت. دیارده‌ی كوشتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنان، كه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا به ترسناكی ته‌شه‌نه‌ی كردووه، به‌شێكه له قه‌یرانێكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌تر، كه تیایدا هێشتا حكومه‌تی یاسا دانه‌مه‌زراوه‌و هێشتا دیارده‌ی بهمیلیشیاكردنی كه‌رته نه‌ریتییه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌رده‌وامه. لیستی گۆڕان، له‌پاڵ چاكسازییه تیۆریی‌و یاساییه‌كاندا، به‌كرده‌وه كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نی ئابورییه‌كانی ئافره‌ت ده‌كات، كار بۆ دروستكردنی هوشیارییه‌كی گشتی ده‌كات كه له سایه‌یدا ئافره‌تان وه‌ك مافی خۆیان، نه‌ك وه‌ك بهخشیشێك كه پیاوه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بیبه‌خشن، داوای ماف‌و ئازادییهكانو به‌ركه‌وتی ئابوریی‌و به‌رپرسیارێتی بكه‌ن.
له كاتێكدا لیستی گۆڕان خه‌بات بۆ هه‌ڵگرتنی جیاكاریی جێنده‌ری ده‌كات، هوشیاره له‌ئاست جۆرێكی تر له جیاكاریدا كه له‌نێوان خودی ئافره‌تاندا، له لایه‌ن ئه‌و پیاوه ده‌سه‌ڵاتدارنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه به‌پێی پێشینی حزبی، ئینتمای ده‌سته‌گه‌ریی به‌رته‌سك، یان به‌گوێره‌ی پێگه‌ی خێزان‌و بنه‌ماڵه‌ی ره‌گه‌زی مێینه، هه‌ندێك ئافره‌ت ده‌به‌نه پێشێ‌و هه‌ندێكیان په‌راوێزده‌خه‌ن، بگره هه‌ندێك جار له‌سه‌ر بنه‌مای رواڵه‌ت‌و بۆ مه‌رامی دوور له ئاكار ئه‌و جیاكارییه ده‌رهه‌ق به ئافره‌تان ده‌كه‌ن.
5. 4. 1. خستنه‌گه‌ڕی گوشار‌و كۆششی پارله‌مانی‌و شارستانی به‌رده‌وام بۆ قه‌ڵاچۆكردنی هه‌موو ئهوبڕیارو دیارده‌و ئاكارانه‌ی كه جیاكاریی له‌نێوان دوو ره‌گه‌زه‌كه‌دا دروستده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، ئابوریی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كارگێڕی، یاسایی، مه‌ده‌نی، خێزانی، پهروهردهییو رۆشنبیریی.
5. 4. 2. خستنه‌گه‌ڕی گوشار‌و كۆششی پارله‌مانی‌و شارستانیی به‌رده‌وام بۆ قه‌ڵاچۆكردنی هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژیی جهستهییو رۆحی دژی ره‌گه‌زی مێینه، له خێزانه‌وه بۆ كۆمهڵگاو نێوه‌نده‌كانی خوێندن‌و كارگێڕی تا داموده‌زگا باڵاكانی ده‌وڵه‌ت. حكومه‌ت ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی دارایی، ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌و ئافره‌تانه ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ كه دووچاری توندوتیژیی‌و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانی ده‌بنه‌وه.
5. 4. 3. به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تێكی پارله‌مانی، شارستانیی، رۆشنبیریی، ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراواندا بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌كان سه‌باره‌ت به بایه‌خی ئازادیی‌و مافه مهدهنیو سیاسیه‌كانی ئافره‌تان، سه‌باره‌ت به بایه‌خیی به‌شدارییان له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی شارستانی مۆدێرن‌و به‌رهه‌مهێندا.
5. 4. 4. قه‌ده‌غه‌كردن‌و به‌په‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ههراسانكردنێكی سێكسی ده‌رهه‌ق ره‌گه‌زی مێینه. سزادانی توندی ئه‌و به‌رپرسه سیاسی‌و حكومی‌و حزبیانه‌ی كه پۆسته‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌رامه به‌كاردێنن.
5. 4. 5. ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی، مووچه‌و بیمه‌ی دایك له قۆناغی دووگیانی، زهیستانیو به‌خێوكردنی منداڵدا.
5. 4. 6. پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دارایی، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، كردنه‌وه‌ی خولی راهێنانو دابینكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ ئافره‌ته به‌رهه‌مهێنه‌كانی ناو ماڵ، وه‌ك به‌رگدروو، فهرشچنو خانمه دهستڕهنگینهكان به‌گشتی.
5. 4. 7. به‌رگریكردن له ته‌رخانكردنی رێژه‌ی شارستانیی شیاو بۆ ئافره‌تان له هه‌موو داموده‌زگانی دهوڵهتو فه‌رمانگه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی نوێنهرایهتیكردنو كارگێڕیدا. پێڕه‌وكردنی بیرۆكه‌ی "جیاكاریی پۆزه‌تیڤ" وه‌ك له هه‌ندێك وڵاتی پێشكه‌وتوودا كاری پێده‌كرێت، به‌و مانایه‌ی گه‌ر پیاوو ئافره‌تێك، به‌هه‌مان توانا‌و لێهاتوییه‌وه، بۆ پۆستێك پاڵێوران ئافره‌ته‌كه پێشده‌خرێت.
5. 5. پێشمه‌رگه‌و قوربانییه زیندووهكان:
5. 5. 1. پێشمه‌رگه، كهسو كاری شه‌هیدان، قوربانیانی ئهنفالو كیمیاباران، زیندانییه سیاسییه‌كان، قوربانیانی جه‌نگه‌كانی سه‌رده‌می داگیركردن، قوربانیانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌پای كوردستانیبوون سته‌میان لێكراوه، گیان‌و ئه‌ندامی جه‌سته‌یان له‌ده‌ست داوه، ماڵ‌و ئارامیی رۆحییان به‌خشیوه... ئه‌و توێژه رێزدارهن، كه بێگوێدانه پێشینی سیاسی‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و جوگرافییان، له كارنامه‌ی پارله‌ماندا به‌رگری له مافه‌كانیان دهكرێتو كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان ده‌كرێت.
5. 5. 2. كاراكردنی سیستمی موچه، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی، دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوونی شارستانی بۆ پێشمه‌رگه‌و قوربانییه زیندووه‌كانی كوردستان.
5. 6. فهرمانبهرانو مامۆستایان:
5. 6. 1. پێداچوونه‌وه به سیستمی مووچه‌و راژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا، بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی خۆیان‌و خێزانه‌كانیان، بۆ راگرتنی ئاستێك له دادپه‌روه‌ریی شیاو له‌نێوان پله‌كانی مووچه‌دا.
5. 6. 2. پێداچوونه‌وه به مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌راندا به‌جۆرێك ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن شایه‌نی ماندووبوون‌و كۆششیان بێت له بنیاتنتانی وڵات‌و ئاماده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ‌دا.
5. 6. 3. دانانی سیستمێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ پاداشت‌و كاری ئۆڤه‌ر تایم، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پاداشتی به‌رهه‌می باش له به‌رهه‌می ناوهنجیو خراپ.
5. 6. 4. سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆ، ده‌ره‌وه‌ی شار، كاری مه‌ترسیدار، به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌روو ئه‌و بڕه‌وه بێت كه ئێستا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌فای حكومه‌ت به‌رامبه‌ر هاوڵاتیی بهرههمهێنو له‌خۆبردوو ده‌ربخات.
5. 6. 5. دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ره خێزاندارو كرێچییه‌كان.
5. 7. كارگوزارو فه‌رمانبه‌رانی پله‌كانی خواره‌وه:
5. 7. 1. ئه‌ركی حكومه‌ته كه‌شێكی دادپه‌روه‌رانه له فه‌رمانگه‌و شوێنه‌كانی كاردا بۆ كارگوزارو فه‌رمانبه‌رانی پله‌كانی خواره‌وه دابین بكات، چ له ڕووی دارایی‌و چ له رووی ئاكاری كاره‌وه.
5. 7. 2. ئه‌ركی حكومه‌ته رێگه‌بگرێت له خراپ به‌كارهێنانی كارگوزارو فه‌رمانبه‌رانی پله‌كانی خواره‌وه بۆ كاری ناشایسته‌و شه‌خسیی به‌رپرسه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی كاری فه‌رمی.
5. 8. كرێكاران‌و جوتیاران:
5. 8. 1. هاندانی هێزی كاری كوردستانی له پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بهرههمهێنانو خزمه‌تگوزاریدا.
5. 8. 2. كاراكردن‌و پشتیوانیكردنی سه‌ندیكاكانی كرێكاران‌و جووتیاران به‌جۆرێك گوزارشت له خهمو داواكاریی ئه‌و دوو چینه بكهنو نه‌چنه ژێر كاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه.
5. 8. 3. بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خانه‌نشینی بۆ ئه‌و كرێكار‌و جوتیارانه‌ی كه له كاتی كار‌و به‌رهه‌مهێناندا دووچاری گیان له‌ده‌ستدان، كه‌مئه‌ندامی، نهخۆشیو جۆره‌كانی تری مه‌ترسی ده‌بنه‌وه، خانه‌نشینكردنی به‌ساڵاچوان له‌سه‌روو ته‌مه‌نی شهستو پێنج ساڵییه‌وه. به‌رپرسكردنی حكوومه‌ت له ژیاندنو پێگه‌یاندنی خۆیان‌و منداڵه ناكامه‌كانیان.
5. 9. خهنهنیشنان:
5. 9. 1. كاراكردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به خانه‌نیشینی، به‌جۆرێك شایسته‌ی ته‌مه‌نی خزمهتو ماندووبوونی مرۆڤی به‌رهه‌مهێن بێت.
5. 9. 2. پێداچوونه‌وه به هه‌موو ئه‌و بڕیاره تایبه‌تانه‌ی كه بۆ خانه‌نشینكردنی هه‌ندێك كه‌س، به مووچه‌ی به‌رزه‌وه، دانراوه. به‌جۆرێك ته‌نها یه‌ك یاسای خانه‌نشینی به‌سه‌ر هه‌مواندا، بێ جیاوازی، جێبه‌جێ ببێت.
5. 10. خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان:
5. 10. 1. ئه‌ركی حكوومه‌ته پشتیوانیی مادیی‌و مهعنهوییو پهروهردهییو فێركاریی پێشكه‌ش هه‌موو خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بكات. ئه‌وانه‌ی بهزكماك یان به‌هۆی رووداوه‌وه ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان له ده‌ستداوه. ئه‌ركی حكومه‌ته كه وه‌ك هه‌موو هاوڵاتینی تر ئاماده‌یان بكات‌و له كۆمه‌ڵگه‌و حكوومه‌تدا جێگه‌یان بكاته‌وه.
5. 10. 2. داڕشتنه‌وه‌ی هه‌موو یاسا‌و رێنماییه‌كان سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده، هاتوچۆ، كارگێڕیی، هونه‌رو راگه‌یاندن، به‌جۆرێك جێگه‌ی خواستی خاوه‌ن پێداویستییه تایبهتهكانییان تێدا ببێته‌وه.
5. 10. 3. دامهزراندنو كاراكردنی رێكخراو‌و داموده‌زگای تهندروستیو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و قوتابخانه‌ی تایبه‌ت بۆ پشتیوانی مادیی‌و مه‌عنه‌ویی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.
5. 10. 4. دۆزینه‌وه‌ی شوێن‌و ده‌رفه‌تی كاری تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانیان هه‌یه. بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆ ئه‌وانه‌ی توانای كاریان نییه.
5. 11. په‌ككه‌وته‌و به‌ساڵاچوان:
په‌ككه‌وته‌و به‌ساڵاچووان توێژێكی په‌راوێزخراوی ئه‌م وڵاته‌ن. جگه له ده‌زگا نه‌ریتییه‌كانی خێزان‌و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خزمایه‌تی، تا ئێستا داموده‌زگای یاسایی‌و تهندروستیو شارستانیی رۆڵێكی راسته‌قینه‌ی نه‌بینیوه له ئاوڕدانه‌وه له ئازار‌و گۆشه‌گیریی ئه‌م توێژه، كه نه‌ك هه‌ر مافیان یه‌كسانه به مافی هاوڵاتییانی تر، به‌ڵكو خاوه‌ن مافی زیاتر‌و پێداویستیی زیاترن.
5. 11. 1. كاراكردن‌و چاكسازیی‌و له داموده‌زگاكانی چاودێریی په‌ككه‌وته‌و به‌ساڵاچواندا به دابینكردنی شوێن‌و كه‌شی ژیانی له‌بار بۆیان له‌ڕووی جهستهییو ده‌روونییه‌وه.
5. 11. 2. حكوومه‌ت پشتیوانیی دارایی پێشكه‌ش به‌و خێزانه نه‌دارانه ده‌كات كه ئه‌ركی چاودێریی بهساڵاچووانو په‌ككه‌وته ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
5. 12. بازرگان‌و كاسبكاران:
5. 12. 1. مافی بازرگانی، خاوهندارێتیو قازانج بۆ هه‌موو كه‌س، به‌پێی یاسا، پارێزراوه. رێگریی له‌هه‌ر جیاكارییه‌ك كه له‌نێوان بازرگاناندا ده‌كرێت، رێگریی له كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رفه‌تی كار‌و قازانج له‌به‌رده‌م هه‌ندێك بازرگاندا به‌قازانجی هه‌ندێكی تر، كه به‌هۆی خزمایه‌تی، ئینتمای سیاسی، مهحسوبیهتو به‌رژه‌وه‌ندیی ژێربهژێروه ئه‌نجام ده‌درێت.
5. 12. 2. هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌و كهندو كۆسپه بیرۆكراتییانهی كاسبكار، دوكاندار، خاوه‌ن پێشانگا، وه‌ستاو پیشه‌وه‌ره‌كان هه‌راسان ده‌كه‌ن. دابه‌شكردنی خزمهتگوزارییو پێداویستییه شارستانییه‌كان بۆ گه‌شه‌دان به‌بازاڕ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی.
5. 12. 3. شۆفێره گشتییه‌كانی نێو شار‌و هێڵه‌كانی ده‌ره‌وه، ئه‌و توێژه‌ن كه به‌شێكی گرنگ له بهرپرسیارێتیو راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌و وڵاتیان له‌سه‌ر شانه. ئه‌ركی حكومه‌ته كه‌شێكی ده‌روونی له‌باریان بۆ دابین بكات‌و رێگه نه‌دات مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێـت. ئه‌ركی حكومه‌ته ئۆتۆمبێل‌و قه‌رزی درێژخایه‌نیان بۆ دابین بكات، له كاتی رووداو‌و لێقه‌وماندا به هانایانه‌وه بچێت‌و پێداویستیی تهندروستیو بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ دابین بكات، له‌كاتی پیربوون‌و په‌ككه‌وتندا مووچه‌ی خانه‌نشینییان بۆ ببڕێته‌وه.
5. 12. 4. فرۆشیاره ده‌سگێڕه‌كان، كتێب فرۆش‌و شمه‌ك فرۆشه‌كانی سه‌ر جاده، هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن، باری ئابوریی خراپ‌و ئه‌ركی بژێوی خێزان‌و منداڵه‌كانیان ناچاری كردوون ئه‌و جۆره كاسبییه هه‌ڵبژێرن. ئه‌ركی حكومه‌ته، به‌ر له‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاریان له شوێنه گشتییه‌كاندا به‌رته‌سك بكاته‌وه، شوێنی كاری شیاویان بۆ دابین بكات. ئه‌ركی حكومه‌ته بیمه‌ی كۆمهڵایهتییو تهندروستییو مووچه‌ی خانه‌نشینییان بۆ دابین بكات.
5. 13. قوربانیانی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابورییه‌كان:
5. 13. 1. چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێماڵیو كرێچێتیو جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گه‌وره له بواری نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیاندا له پێشه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ته.
5. 13. 2. چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاریی‌و دابینكردنی بیمه‌ی بێكاریی بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه له پێشه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی حكوومه‌ت‌و پارلهماندایه. لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده‌یه، دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی پێویست له‌و پێناوه‌دا.
5. 13. 3. گه‌ڕان به‌دوای هۆكاره‌كانی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دیارده‌ی ماده سڕكه‌ره‌كان، گه‌ڕان به‌شوێن بانده‌كانی فرۆشتن‌و بازرگانی‌و ئاودیوكردنی ئه‌و مادانه له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا. دروستكردنی لیژنه‌ی هاوكاریی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا له‌و پێناوه‌دا.
5. 13. 4. زیندانییه‌كان قوربانیی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئابورییهكانن. ئه‌ركی حكومه‌ته كه‌شێكی مرۆڤانه‌یان له‌ڕووی جهستهییو مهعنهوییو فێركارییه‌وه بۆ دابین بكات‌و پاش ته‌واوكردنی ماوه‌ی یاساییان له زینداندا له‌ناو كۆمهڵگاو داموده‌زگاكانی وڵات‌دا جێگه‌یان بكاته‌وه.
5. 13. 5. بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی كه‌سانی بێحاڵو ماڵ، دێوانهكانی سه‌ر جاده، دیارده‌ی سواڵكهریی به‌تایبه‌تی له‌نێو منداڵاندا، بهسوخرهگرتنی منداڵ‌و نه‌وجه‌وانان به‌رامبه‌ر كرێیه‌كی كه‌م، بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی له‌شفرۆشی..، ئه‌و دیارده ترسناكانهن كه هه‌ڕه‌شه له ماناكانی هاوسۆزیی كۆمه‌ڵایه‌تی دهكهنو په‌یكه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی لاوازده‌كه‌ن. چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو هۆكارو ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و دیاردانه ئه‌ركی حكومه‌ته.
5. 13. 6. رێزگرتنی پهناههندهكانو دابینكردنی كامپو شوێنی ژیانی شیاو بۆیان، رێزگرتنی كرێكاره بیانییه‌كان كه له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا كارده‌كه‌ن. به‌دواداچوونی كێشه‌ی زوڵملێكردنو خراپ به‌كارهێنایان ئه‌ركی حكوومه‌ته.
5. 14. كه‌رتی ته‌ندروستی له خزمه‌تی سامانی مرۆیی‌دا:
به‌گوێره‌ی پێوه‌ره جیهانییه‌كان، دۆخی ته‌ندروستی له كوردستاندا دۆخێكی مه‌ترسیداره‌و تێكڕای ته‌مه‌ن له‌ئاستێكی زۆر نزمدایه. تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ دابین بكات به‌جۆرێك له كاتی نهخۆشیو قه‌یرانی ته‌ندوستیی كتوپڕدا فریای ژیانی بكهوێتو ناچاری نه‌كات ته‌واوی ماڵ‌و موڵكی خۆی‌و خێزانی هه‌ڕاج بكات. ئه‌و یارمه‌تییه‌ی كه هه‌ندێك جار حزب‌و كه‌سه سیاسییه‌كان ده‌یده‌نه نهخۆشو لێقه‌وماوه‌كان، یان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان ده‌كه‌ن، زۆرجار له پای لایه‌نگریی سیاسی، خزمایه‌تی، مهحسوبیهتو واسته‌كاریی ده‌به‌خشرێت، زۆرجاریش كه‌سی لێقه‌وماو ناچار ده‌كات تا هه‌تایه چاوبه‌ره‌وژێری ئه‌و كهسو لایه‌نانه بێت‌و ژیانی خۆی وه‌ك پاداشتێك ببینێت كه ئه‌وان پێیان به‌خشیوه‌ته‌وه.
تا ئێستا روون نییه كه‌رتی ته‌ندروستی له كوردستاندا به‌گوێره‌ی چ سیستمێكی كارگێڕی- ئابوریی كارده‌كات، به‌گوێره‌ی سیستمی كه‌رتی گشتی، یان كه‌رتی تایبه‌ت، یان تێكه‌ڵ؟ له كاتێكدا حكوومه‌ت بوودجه‌یه‌كی شیاوی بۆ كه‌رتی گشتیی ته‌ندروستیی دابین كردووه كه‌چی به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان ناچارن له كاتی نهخۆشیو قه‌یرانی ته‌ندروستیدا، به‌پاره‌ی تایبه‌تی خۆیان له كلینیكی تایبهتو زۆرجاریش له خه‌سته‌خانه‌ی تایبه‌تدا یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ر وه‌رگرن. حكوومه‌ت ده‌بێت به‌سه‌رله‌به‌ری ئه‌م سیستمه‌دا بچێته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌و پاره‌یه‌ی خه‌رج ده‌كرێت ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر باشكردنی ته‌ندروستیی هاوڵاتیان هه‌بێت، له كارگێڕیی پهتیو هێنانو بردنی بێرۆكراتیدا وون نه‌بێت.
5. 14. 1. دامه‌زراندنی ژێرخانی كه‌رتێكی ته‌ندروستی تۆكمه به‌گوێره‌ی ستاندارده جهانییه‌كان، به‌سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دراوسێ. راپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه‌یه له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیدا كه له پێنج ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات.
5. 14. 2. پێڕه‌وكردنی سیستمێكی نوێ بۆ ته‌ندروستی، كه ته‌نها حكومه‌ت پاره له كه‌رتی گشتیی ته‌ندروستیدا سه‌رف نه‌كات، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی پێویست خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی له كه‌رتی تایبه‌ت بكڕێت‌و بێبه‌رامبه‌ر یان به‌رامبه‌ر نرخێكی ره‌مزیی بیداته‌وه به هاوڵاتیان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئاستی بژێوییان نزمه‌و دووچاری نه‌خۆشیی سه‌خت ده‌بنه‌وه.
5. 14. 3. بایه‌خدان به نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن وه‌ك به‌شێك له كه‌رتی ته‌ندروستیی گشتی، كه ده‌بێت بێبه‌رامبه‌ر به‌هانای هاوڵاتیانه‌وه بچن. دابه‌شكردنی شاره گه‌وره‌كان به‌سه‌ر چه‌ند كه‌رتێكدا كه هه‌ر كه‌رته‌و نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی تایبهتو ژماره‌یه‌كی گونجاو ئۆتۆمبێلی ئه‌مبولانسی هه‌بێت.
5. 14. 4. چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی بێرۆكراتیو پله‌به‌ندیی له نێوه‌نده ته‌ندروستییه‌كاندا به‌جۆرێك كه‌شێكی دادپه‌روه‌رانه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا، له‌نێوان پزیشك‌و به‌رپرس، پزیشك‌و كارمه‌ند، كادێری تهندروستیو نه‌خۆشدا بێته‌ئاراوه. لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی‌و دادوه‌ریی له هه‌ر كهمتهرخهمیو تاوانێك كه ده‌رهه‌ق به ژیان‌و ته‌ندروستیی هاوڵاتیان ئه‌نجام بدرێت.
5. 14. 5. بایه‌خدان به پزیشك‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی‌و پیشه‌ییان، كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆیان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه. پێڕه‌وكردنی فێركاریی پزیشكیی به‌رده‌وام CME بۆ گشت پزیشكان‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌گوێره‌ی پێوه‌ره جیهانییه‌كان.
5. 14. 6. رێگریی له هه‌ر پاوانكارییهكی كه‌رتی ته‌ندروستی، چ له ناو حكومهتو چ له‌ناو بازاڕدا. زه‌مینه‌سازیی بۆ نه‌وه‌ی نوێی پزیشك‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی تا به‌شداریی له بنیاتنان‌و خزمه‌تگوزرایی كه‌رتی ته‌ندروستیدا بكه‌ن.
5. 14. 7. دانانی پلانی زانستی بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری پزیشكیی له پسپۆڕییه ورده‌كاندا له شاره گهورهكانو لقی هاریكار له شارۆچكه‌و ناوچه كهنارییهكاندا. گه‌شه‌دان به خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی له شارۆچكه‌و گوند‌و ناوچه دووردهستهكاندا، دابینكردنی ئۆتۆمبێلی ئه‌مبولانس بۆ گه‌یاندنی نه‌خۆشی ئه‌و ناوچانه بهسهنتهره نزیكه‌كانی ته‌ندروستی.
5. 14. 8. بایه‌خدان‌و هاندانی كه‌رتی تایبه‌تی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه. دانانی ده‌سته‌یه‌كی پسپۆڕ بۆ سهرپهرشتیو چاودێریكردنی نه‌خۆشخانه ئههلییهكانو به‌خشینی پله‌به‌ندیی پێیان به‌گوێره‌ی ستاندارد‌و پێوه‌ره جیهانییه‌كان. ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له پله‌یه‌كی لاوازدا ده‌مێننه‌وه داده‌خرێن.
5. 14. 9. پێڕه‌وكردنی سیستمی بیمه‌ی تایبه‌ت بۆ هه‌ژارو لێقه‌وماو خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.
5. 14. 10. بایه‌خدان به پزیشكیی كۆمه‌ڵكا، چاودێریكردنی جۆری ده‌رمان، رۆشنبیریی تهندروستیو پرنسیپی خۆپاراستنی پێشوه‌خت له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگا.
5. 15. ره‌وه‌ندی كوردستان له هه‌نده‌ران:
كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له وڵاته‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا، وڵاتانی دراوسێ‌و كیشوه‌ره‌كانی تری جیهان، سامانێكی مرۆیی به‌نرخی ئه‌م هه‌رێمه‌ن، بهشَێكی زۆریان هه‌ڵگری ئه‌زموونی فیكریی، شارستانیی، تهكنیكیو لێهاتوویی زمانه‌وانیی ئه‌وتۆن كه ده‌كرێت خزمه‌تی گه‌وره به ههرێمو ئه‌زموونی حوكمڕانی‌و رۆشنبیریی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیی ناوخۆ بكه‌ن. لیستی گۆڕان بڕوای وایه كه پێویسته هه‌موو كۆششێك بخرێته‌گه‌ڕ له‌پێناو دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندیی به‌هێز له نێوان حكومه‌تی ههرێمو ره‌وه‌ندی هه‌نده‌ران، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و ئاكاره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بێرۆكراتیانه هه‌ڵبگیردرێن كه كۆسپ بۆ به‌شداریی ئه‌وان له بنیاتنانی وڵاته‌كه‌یاندا دروستده‌كه‌ن. پێویسته نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ههرێمو حكومه‌تی فیدراڵ به كه‌سه لێهاتووه‌كانی ده‌ره‌وه موتوربه بكرێن، دوور له لایهنگیرییو ئیعتباری سیاسی‌و خێزانیی به‌رته‌سك. پێویسته كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی تایبه‌ت دابمه‌زرێندرێن بۆ سوودوه‌رگرتن له ئهزموونو شاره‌زایی زانا‌و رۆشنبیر‌و ئه‌كادیمی‌و ته‌كنیكاره‌كانی ده‌ره‌وه، زه‌مینه‌ی مادیی‌و مه‌عنه‌ویی ته‌واویش بڕه‌خسێندرێت بۆ ئه‌وانه‌ی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه ده‌ده‌ن، به‌ڕێزه‌وه له وڵاتی خۆیاندا پێشوازییان لێبكرێت‌و له حكومهتو كۆمه‌ڵگه‌و زانكۆكاندا جێگه‌یان بكرێته‌وه.
5. 15. 1. پێداچوونه‌وه به هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و رێنمایی‌و ئاكاره بێرۆكراتیانهی كه هانده‌ر نین بۆ به‌شدرایی ره‌وه‌ندی ده‌ره‌وه له بواری رۆشنبیریی، سیاسیی، زانستی‌و ته‌كنۆكراتی له حكومهتو داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا.
5. 15. 2. كڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و وزه‌و توانا كوردییانه‌ی كه له زانكۆ جیهانیه‌كاندا، یان له نه‌خۆشخانه‌و كۆمپانیا‌و شوێنه هه‌ستیاره‌كاندا كاردهكهنو به‌گه‌ڕخستنیان له حكومهتو داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا.
5. 15. 3. بایه‌خدان به نه‌وه‌ی دووه‌می ره‌وه‌ندی كوردستان، له‌ڕووی دروستكردنی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵیانداو ئاشناكردنیان به زمان‌و فهرههنگو كه‌له‌پوری ناوخۆ.
6. ته‌وه‌ری رۆشنبیریی‌و شارستانی:
6. 1. هاندانی داهێنان:
له راپه‌ڕین به‌دواوه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر رزگاریان بووه، به‌ڵام هێشتا یه‌خسیرو گیرۆده‌ی ده‌ستی چه‌ندین چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتی مه‌ترسیدارن.. وه‌ك تاكڕه‌وی له كاروباری فه‌رمانڕه‌واییدا، ده‌سه‌ڵاتی جههلو ترس له‌ناو دڵ‌و ده‌روونی هاوڵاتیاندا، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بته ره‌مزییانه‌ی ئه‌قڵیان داگیركردووه‌و رێگه له ئازادیی ویژدان‌و بیركردنه‌وه‌و ره‌خنه‌گرتن ده‌گرن.
لیستی گۆڕان بڕوای وایه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تاریكانه ته‌نها به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی سیاسیی په‌تیی نییه، به‌ڵكو شهڕێكیو فیكریی، رۆشنبیریی، ئیستاتیكی‌و ململانێیه‌كی شارستانیشه.
تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی حزبی‌و حكومی له كوردستاندا به به‌رنامه‌یه‌كی رۆشن هانی وزه رۆشنبیریی‌و هونهرییو فیكرییه‌كانی نه‌داوه بۆ ململانێیه‌كی شارستانی له‌وجۆره. ئه‌و پرۆژه رۆشنبیریی‌و هونهرییو رۆژنامه‌و میدیا‌و ماڵپه‌ڕو كه‌ناڵانه‌ی كه له دوای راپه‌ڕینه‌وه رۆڵێكی رۆشنگهرانهیان له ئازادكردنی ئیراده‌ی مرۆڤی كورددا گێڕاوه، هه‌میشه له‌سه‌ر حسابی دهروونو ئاسایش‌و پاره‌ی گیرفانی خۆیان ئه‌و كاره‌یان كردووه، شه‌ڕی ده‌روونییان له‌گه‌ڵ كراوه، هه‌ندێك جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه‌و تۆمه‌تی بێبناغهیان بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه.
له كاتێكدا ئه‌ركی حكوومه‌ته هانی هه‌موو وزه‌و توانایه‌كی فیكریی‌و هونه‌ریی بدات، ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌رهه‌ڵستكاری حزب‌و كه‌سی ده‌سه‌ڵاتداریش بێت، كه‌چی بوودجه گه‌وره‌كان ته‌نها بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگهیاندنو پروپاگه‌نده‌ی حزب، یان نزیك له حزب، ته‌رخان كراون. ئه‌و كاتانه‌ش كه هاریكاریی دراوه‌ته ناوه‌ندێك یان رۆشنبیرێك یان هونهرمهنێدكی سه‌ربه‌خۆ ، ئه‌و یارمه‌تییه له‌پای هه‌ڵوێستێكی سیاسیی دیاریكراو، یان بێده‌نگی دراوه، یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه به بڕینی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌و سه‌ره‌نجام چاوبه‌ره‌وژێر كراوه. ئه‌ڵبه‌ته كاتێك داهێنه‌ر له ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه ئه‌تك ده‌كرێت، متمانه‌ی به خۆی نامێنێت‌و توانای داهێنانیش له‌ده‌ستده‌دات. واته زۆربه‌ی ئه‌و یارمه‌تیانه، له‌بری په‌ره‌دان به‌داهێنان، بۆ وشككردنی كانگاكانی داهێنان سه‌رف كراون.
له كاتێكدا بازاڕه‌كانی كوردستان به‌ره‌و كرانه‌وه ده‌چن، داهاتو بودجه‌ی گشتی له هه‌ڵكشاندایه، كه‌چی هێشتا بازاڕی رۆشنبیریی‌و هونه‌ریی گه‌شه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووه كه رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ندو رۆژنامه‌نوسان بتوانن خۆیان، بێ هاوكاریی ده‌وڵه‌ت، به‌رهه‌می فیكریی‌و هونه‌ریی پێشكه‌ش بكهنو به قازانجی به‌رهه‌مه‌كانیان بژین. بۆیه لیستی گۆڕان بڕوای وایه ده‌بێت بڕێك له بوودجه‌ی هه‌رێم بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی رۆشنبیریی‌و هونهرییو میدیایی ته‌رخان بكرێت، هه‌موو پێداویستییه مادیی‌و مه‌عنه‌وییه‌كان بۆ ئه‌و داهێنه‌رو هونه‌رمه‌ندانه دابین بكرێن كه خزمه‌تی كولتورو هونه‌ری كوردیی دهكهنو زانیاریی شاراوه‌و رۆشنبیریی گه‌لان به نه‌وه‌ی نوێ ده‌ناسێنن، به‌ڵام هه‌رگیز نابێت ئه‌و پشتیوانییه له‌پای هه‌ڵوێستی سیاسیی بێت‌و نا‌بێـت وه‌ك چه‌كی ئیبتزاز به‌كار بێت. ئامانجێكی ستراتیجیی ئه‌م لیسته بریتییه له هاندانی هه‌موو كۆششێك به ئاراسته‌ی كرانه‌وه‌ی ئهقڵو رووناككردنه‌وه‌ی هۆشی مرۆڤ، ئازادكردنی ئیراده‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌و ئاشناكردنیان به كولتوری بیركردنه‌وه‌و ره‌خنه‌گرتن، هاندانی رۆشنبیران‌و رۆژنامهنوسانو هونه‌رمه‌ندان بۆ ئه‌وه‌ی بهشدارییو قسه‌یان له بواری گشتیدا هه‌بێت.
6. 1. 1. حكومه‌ت به‌رپرسه له پشتیوانیكردن‌و پێشخستنی ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، كهلهپورو زمانی كوردیی، به‌رپرسه له پاراستنی ئاسه‌وارو شوێنه مێژوییه‌كان، به‌رپرسه له ئاشناكردنی هاوڵاتیان به رۆشنبیریی‌و شارستانیه‌تی گه‌لان، به‌رپرسه له پاراستن‌و هاندانی ئازادیی فیكر‌و گوزارشتو ئازادی ویژدان‌و رۆژنامه‌وانی.
6. 1. 2. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و ئاكارو ره‌فتارانه‌ی ده‌بنه هۆی پێشێلكردنی ئازادیی راده‌ربڕین، فیكر، ئایدیۆلۆجیا، بیروباوه‌ڕی ئاینی، ویژدان‌و ره‌خنه‌گرتن.
6. 1. 3. سه‌رله‌نوێ پێكهێنانه‌وه‌ی ئه‌و وهزارهتو داموده‌زگایانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به رۆشنبیریی‌و هونه‌ره‌وه، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ سیستمی دیموكراتیدا بگونجێن، دوور له لایه‌نگیرییه‌كی سیاسیی‌و ئایدیۆلۆجیی پێشوه‌خت، دوور له بێرۆكراسیهتی بێ به‌رهه‌م. سپاردنی ده‌زگا رۆشنبیریی‌و هونه‌رییه‌كان به رۆشنبیران‌و هونهرمهندانو رێگه‌گرتن له پاوانكردنی ئه‌و ده‌زگایانه له‌لایه‌ن كادر گه‌وره‌و بچوكه‌كانی حیزبه‌وه.
6. 1. 4. هاوكاریی دارایی بۆ هه‌موو پرۆژه سه‌ربه‌خۆكان له بواره جیاجیاكانی داهێناندا وه‌ك به‌شه‌كانی هونه‌ر (شێوه‌كاری، مۆزیك، سینه‌ماو شانۆ)، رۆژنامه‌وانی بینراوو بیستراوو خوێندراوه، ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی، پرۆژه فیكریه‌كان له بواری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، پرۆژه‌كانی وه‌رگێڕان، سه‌نته‌ره‌كانی فێربوونی زمان‌و ته‌كنه‌لۆجیاو زانیاریی سه‌رده‌م.
6. 1. 5. دانانی ده‌زگایه‌كی چاودێریی‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆژه‌كان، زیادكردن‌و كه‌مكردنی هاوكارییه مادییه‌كان به‌پێی سه‌ركه‌وتن یان شكست‌و پاشه‌كشێیان.
6. 1. 6. پاداشتی شیاو بۆ ئه‌و داهێنه‌رانه‌ی كه به‌رهه‌مه ئهدهبییو رۆشنبیریی‌و هونه‌رییه‌كانیان كاریگه‌ری‌و وه‌رچه‌رخان دروستده‌كه‌ن.
6. 1. 7. پێكهێنانی ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت له كه‌سانی پێشهییو پسپۆڕ له بورای داهێناندا بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن‌و هاندانی فیستیڤاڵ‌و خول‌و گردبوونه‌وه‌ی رۆشنبیریی‌و هونه‌ریی، دوور له هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی حزبی‌و سیاسی.
6. 1. 8. بڕینه‌وه‌ی مووچه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و داهێنه‌رانه‌ی كه تووشی قه‌یرانی ته‌ندروستی ده‌بن یان ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه.
6. 2. ئازادكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی:
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ئاسۆ به‌راییه‌كانی دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی (مه‌ده‌نی) له كوردستاندا ده‌ركه‌وتوون. به‌ڵام داگیركاریی‌و دیكتاتۆریه‌ت، به‌پاشكۆكردنی رێكخراوه پیشهییو مه‌ده‌نییه‌كان له‌لایه‌ن حزبی به‌عسه‌وه، زیندووكردنه‌وه‌و هاندانی نه‌ریته دواكه‌وتووه‌كان، به ملیشیاكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی‌و تێكدانی باری دێمۆگرافی له‌نێوان شار‌و گوند‌و ئۆردوگاكاندا، زنجیریهك گورزی مه‌ترسیدار بوون كه به‌ر پرۆسه‌ی به‌شارستانیبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی كه‌وتن. پاش راپه‌ڕینیش، نابووتكردنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی یاسا، له پێش هه‌مووشیانه‌وه دادگا، دروستبوونی دادگای خێڵهكییو حزبیی، شه‌ڕی ناوخۆ‌و سه‌رله‌نوێ بهمیلیشیاكردنهوهی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی، داگیركردن‌و به‌پاشكۆكردنی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له‌لایه‌ن حزبه‌وه..، كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی ترسناك بوون كه كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانییان به یه‌خسیریی هێشته‌وه.
لیستی گۆڕان بڕوای وایه ئازادكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی، ئازادكردنی سهندیكاو كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه ناحكومییهكانو به‌شداری پێكردنیان له پرۆسه‌ی گوشار‌و چاودێریكردنی داموده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كارگێڕیی‌و سیاسییه‌كاندا ئه‌ركێكی شارستانی‌و نیشتمانییه، چونكه ئهزموونو مێژووی میلله‌ته شارستانییه‌كان سه‌لماندوویانه كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانی دروستبوونی هه‌ر قهوارهیكی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز، كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی ئه‌و شوێنه‌یه كه ئینتما لۆكاڵی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رته‌سكه‌كان لاوازده‌كات‌و ئینتمایه‌كی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر ئاستی قه‌واره‌ی نیشتمانی بۆ تاكه كه‌س دروست ده‌كات. كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی، تاكه‌كه‌س به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌وه، له ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆری‌و نه‌ریتییه‌كان دهپارێزێتو ده‌یانكاته هاوڵاتیی ئازاد‌و به‌رپرس به‌رامبه‌ر ئه‌ركه گشتییه‌كان.
6. 2. 1. به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ئاراسته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی له هه‌ر پێشێلكارییه‌كی ناشارستانی‌و ناشه‌رعی له‌لایه‌ن ده‌زگا نه‌ریتی‌و حزبی‌و سیاسییه‌كانه‌وه.
6. 2. 2. هاندانی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی (سه‌ندیكا، كۆمه‌ڵه، فیدراسیۆن‌و گروپه‌كانی فشار)بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی چاودێریكردن‌و دروستكردنی گوشار له‌سه‌ر پارله‌مان‌و ده‌زگا حكومیی‌و دادوه‌رییه‌كان.
6. 2. 3. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كۆششانه‌ی كه پاره‌ی دهوڵهتو موڵكی گشتی به‌كاردێنن به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردن‌و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی سهندیكاو رێكخراوه حزبییه تایبه‌ته‌كان.
6. 2. 4. دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی فه‌رمیی سه‌ربه‌خۆ، به‌ده‌ر له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت، بۆ پشتیوانیكردنی هه‌موو رێكخراوه شارستانییه‌كان به‌گوێره‌ی كارنامه‌و چالاكی‌و قه‌باره‌یان، نه‌ك به‌گوێره‌ی ئینتمای سیاسیی ئه‌ندامه‌كانیان.
7. ژیاندنه‌وه‌ی شارۆچكه‌و گوند‌و ئۆردوگاكان:
یه‌كێك له سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی هه‌ر رژێمێكی مه‌ركه‌زیی، پهراوێزخستنو پشتگوێخستنی ناوچه كهنارییهكانه، واته چڕكردنه‌وه‌ی تهلارسازییو خزمه‌تگوزاریی له پایتهختو مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكان، له‌پاڵ بێبه‌شكردنی شارۆچكه‌و گوند‌و ناوچه دوورده‌سته‌كان له پرۆژه‌كانی گهشهكردنو داموده‌زگاكانی خزمهتگوزاریو خۆشگوزهرانیو پێگه‌یاندنی منداڵان‌و نه‌وه‌ی نوێ.
تا ئێستا سیمای مه‌ركه‌زیه‌ت، كه یه‌كێكه له میراته خراپه‌كانی رژێمی پێشووی به‌غدا، درێژبوونه‌وه‌ی له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وامه. گه‌ر به‌راورد له‌نێوان ژیانی پایتهختو شاره گه‌وره‌كانی كوردستان لهلایهكو قه‌زاو ناحییه‌و گوند‌و ئۆردوگا زۆره ملێكان، له‌لایه‌كی تره‌وه، بكه‌ین، زۆر به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه بێدادیی له دابه‌شكردنی سامان‌و خزمهتگوزارییو هۆكانی ئاسوده‌یی‌و ژیانی هاوچه‌رخدا له چ ئاستێكی ترسناكدایه. بێدادی له پرۆسه‌ی گشهسهندنی نێوان مه‌ڵبه‌ندو ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكان هاوڵاتیانی كوردستانی دابه‌شكردووه به‌سه‌ر چه‌ند كه‌رتێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، چه‌ند كه‌رتێك كه هاوسۆزیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هاونیشتمانبوونی وه‌ك یه‌كیان له‌نێواندا نییه.
گه‌شه‌كردن له هه‌ر وڵاتێكی شارستانی‌و دیموكراتدا، كه لانی كه‌می دادی كۆمه‌ڵایه‌تیی تێدا به‌رقه‌رار بێت، پێویستی به پلانێكی په‌ره‌پێدانی ئاسۆییه له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان: رێگه‌وبان، بنیاتنان، كاره‌با، ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ، پۆست‌و گه‌یاندن، سیستمی پهروهردهییو پێگه‌یاندنی زهینیو جه‌سته‌یی.
به‌درێژایی ساڵانی داگیركاریی‌و شۆڕش، دانیشتوانی شارۆچكه‌و گوند‌و ئۆدوگاكان، له‌پای كوردبوون‌و هاریكاریكردنیان بۆ پێشمه‌رگه‌و دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌یان، دووچاری ئاوه‌ره‌بوون هاتوون، ئه‌نفالكراون، گوند‌و ماڵیان خاپوركراوه، گیان‌و ئه‌ندامی جه‌سته‌یان به‌خشیوه، خێزانه‌كانیان بوونه‌ته قوربانی، ره‌زو باخیان سووتێنراووهو موڵكیان تاڵانكراوه. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئاوڕێكی جدی له‌و پرسه بدرێته‌وه، پێویسته قه‌یرانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه، كێشه‌ی بێدادییو شكستی گه‌شه‌ی مرۆیی ئاسۆیی، خاڵێكی گرنگی كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
ژیاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، ئاواكردنه‌وه‌ی گونده‌كان، كاراكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ‌و ئاژه‌ڵداریی، مه‌رجێكی گرنگه بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی‌و دروستكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی هاوڵاتی وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی چالاك‌و به‌رهه‌مهێن، نه‌ك وه‌رگرو به‌رخۆر.
7. 1. شارۆچكه‌و گونده‌كان:
7. 1. 1. دانانی نه‌خشه‌یه‌كی گشتی (ماسته‌ر پلان) بۆ شارستانیكردنی هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌كان، قه‌ڵاچۆكردنی بێدادیی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان‌و پشتگوێخستنی هه‌ندێكیان.
7. 1. 2. دامه‌زراندنی گوندی هاوچه‌رخ، وه‌ك ناوه‌ندی چه‌ند گوندێكی لێك نزیك، به هه‌موو پێداویستی‌و ئامرازه‌كانی ژیانی هاوچه‌رخه‌وه.
7. 1. 3. به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه كه‌نارییه‌كان به مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانه‌وه، لهڕێكه تۆڕی جادهوبانو پۆست‌و گه‌یاندنی هاوچه‌رخه‌وه.
7. 1. 4. زیادكردنی ده‌رماڵه‌و هاندانی ئه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له‌و ناوچانه‌دا خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
7. 1. 5. دانانی پلهبهندییو ئه‌وله‌ویه‌ت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قه‌زاو شارۆچكه‌و ناوچه كهنارییهكاندا، ئه‌وانه‌ی كه خاپورو ژه‌هرباران كراون، بخرێنه لیستی پێشه‌وه‌ی ئاوهدانیو بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكرێت.
7. 2. ئۆردوگا زۆره ملێكان:
7. 2. 1. دانانی نه‌خشه‌یه‌كی گشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئۆردوگا زۆره ملێكان، به هاندان‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ گونده‌كانیان پاش ئاواكردنو هاوچهرخكردنیان، یان به بچووكردنهوهو گۆڕینی سیمایان له ئۆردوگاوه بۆ شاری هاوچه‌رخ به هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیان‌و خۆشگوزهرانیو خزمه‌تگوزارییه‌وه.
7. 2. 2. دانانی پلهبهندییو ئه‌وله‌ویه‌ت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئۆردوگاكاندا، ئه‌وانه‌ی كه باری ژیان تیایاندا سه‌ختتره، قوربانیانی ئهنفالو شۆڕ‌شیان زیاتره، بخرێنه لیستی پێشه‌وه‌ی ئاوهدانیو بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكرێت.
8. سامانی سروشتی‌و هاندانی به‌رهه‌مهێنان:
8. 1. سامانی سروشتی:
8. 1. 1. سامانی سروشتی، چ له‌سه‌ر زه‌وی چ له ژێر زه‌وی، موڵكی هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستانه بێ جیاوازی. پارله‌مان، به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ، باڵاترین ده‌سه‌ڵاته بڕیار له‌سه‌ر شێوازی بهكارهێنانو پاراستنی ئه‌و سامانه ده‌دات.
8. 1. 2. دانانی نه‌خشه‌یه‌كی گشتی بۆ گه‌ڕان، پشكنین، دهرهێنانو شێوازی ده‌ستپێوه‌گرتنی سامانی سروشتی به‌جۆرێك له خزمه‌ت هه‌رێمی كوردستان‌و نه‌وه‌كانی داهاتوودا بێت.
8. 1. 3. ته‌رخانكردنی بڕێكی تایبه‌ت له داهاتی سامانی سروشتی (نه‌وت، گاز، كانزاو كانی ئاسن‌و.. هتد) بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه دارای ئه‌و سامانه‌ن، تا پرۆژه‌ی بوژاندنه‌وه‌و ئاوه‌دانیی زیاتریان تیادا ئه‌نجام بدرێت‌و له‌ئاست زیانی ژینگه‌ییش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
8. 1. 4. دانانی نه‌خشه‌یه‌كی گشتی بۆ پاراستنی ئاوی سهرزهویو ژێر زه‌وی، دروستكردنی به‌نداوو كه‌ناڵی تایبه‌ت به‌قازانجی پرۆژه‌كانی ئاو‌و باخدارییو ژینگه‌و كه‌رتی كشتوكاڵی.
8. 2. كه‌رتی كشتوكاڵ‌و ئاژه‌ڵداریی:
8. 2. 1. دانانی نه‌خشه‌یه‌كی گشتی بۆ زیندووكردنه‌وه‌و هاندانی كه‌رتی كشتوكاڵ، وه‌گه‌ڕخستنی هه‌موو ئه‌و پلان‌و ئامێره هاوچه‌رخانه‌ی كه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا كاریان پێده‌كرێت.
8. 2. 2. به‌خشینی پاداشت به جووتیار به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌رهه‌میكی كشتوكاڵی له بواری باخداریی، دانه‌ویڵه، سه‌وزه، رووه‌كی پیشهسازیو خانووی شووشه‌یی.
8. 2. 3. هاندانی پرۆژه كشتوكاڵییه گه‌وره‌و هه‌ره‌وه‌زییه‌كان، به ته‌رخانكردنی زهویو كاراكردنی بانكی كشتوكاڵی.
8. 2. 4. هاندان‌و پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی ئاژه‌ڵداریی، چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌سپێشخه‌ریی تاكه‌كه‌س، چ له‌سه‌ر ئاستی پرۆژه‌ی گه‌وره‌و هاوبه‌ش.
8. 3. كه‌رتی پیشه‌سازیی:
8. 3. 1. هاندانی پیشه‌سازیی سووك‌و پشتیوانیكردنی دارایی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌كه‌نه ركابه‌ری به‌رهه‌می ده‌ره‌وه.
8. 3. 2. هاندانی پیشه‌سازیی كشتوكاڵی، شیره‌مه‌نی، زه‌یت، لهقوتووگرتن، ئاوی كانزایی. پشتیوانیكردنی تایبه‌تی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێن.
8. 3. 3. هاندانی سهرمایهگوزرایی ده‌ره‌كی به‌جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیجیی هه‌رێمدا بێت.
8. 3. 4. كردنه‌وه‌ی لقی به‌رهه‌مهێنی كۆمپانیا جیهانییه‌كانی پیشه‌سازیی سووك‌و قورس، به مه‌رجێك له خزمه‌تی ژینگه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیجی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی بێكاریدا بێت.
9. ته‌وه‌ری گهشتو گوزارو ژینگه‌پارێزیی:
9. 1. كه‌رتی گه‌شتوگوزار:
9. 1. 1. ژیاندنه‌وه‌و هاوچه‌رخكردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار، هاندانی دارایی بۆ پرۆژه نوێیه‌كان.
9. 1. 2. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پاكڕاگرتنی ناوچه گهشتوگوزارییهكانو پێڕه‌وكردنی سزای دارایی له كاتی پێویستدا.
9. 1. 3. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی رێزگرتنی میوانی بیانی‌و كارلێكی شارستانیی نێوان گه‌لان.
9. 1. 4. بایه‌خدان به گه‌شتوگوزاریی ئاسهوارناسیو ئه‌تنۆگرافی.
9. 1. 5. سپاردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئوتێل‌و كامپو باخ‌و ناوچه سه‌وزو گه‌شتوگوزارییانه‌ی كه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا كراونه‌ته باره‌گای جیاوازی حزب‌و لایه‌نه‌كان به حكومهتو وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار، ئه‌ژماردیان وه‌ك موڵكی گشتیی هه‌موو هاوڵاتیان بێ جیاوازی.
9. 2. ژینگه‌پارێزیی:
9. 2. 1. بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ژینگه‌پارێزیی، پاراستن‌و ده‌سپێوه‌گرتنی ئاو، مه‌ترسییه‌كانی ئالووده‌بوونی سروشت، بهرخۆرییو پیس مه‌سره‌فی، په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما وه‌ك كێشه‌یه‌كی جیهانی.
9. 2. 2. گۆڕینی سیستمی كۆكردنه‌وه‌و فڕێدانی پاشه‌ڕۆو خاشاك به شێوه‌یه‌ك مه‌ترسیی بۆ سه‌ر سروشت‌و ته‌ندروستی گشتی‌و نه‌وه‌كانی داهاتوو دروست نه‌كات.
9. 2. 3. كه‌مكردنه‌وه‌ی ژاوه‌ژاوو زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل‌و ئامێره ئالوودهكارهكاندا، به‌تایبه‌تی له سه‌نته‌ری شاره‌كاندا.
9. 2. 4. دانانی باج له‌سه‌ر ئه‌و كارگه‌و ماشێن‌و ئامێره بزۆكو جێگیرانه‌ی كه ژینگه ئالوده ده‌كه‌ن. قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دارایی‌و ته‌ندروستی ئه‌و ناوچانه‌ی كه نزیك كارگه مه‌ترسیداره‌كانن.
9. 2. 5. پاراستنی دارستان‌و رووه‌كی سروشتی، ئاژهڵو باڵنده‌ی كێوی.
9. 2. 6. هاندان‌و پشتیوانیی دارایی بۆ سهوزكردنو باخداریی له هه‌موو ناوچه‌كاندا بێ جیاوازی.
9. 2. 7. دانانی نه‌خشه‌یه‌كی گشتی بۆ جێبه‌جێكردنی ستانداردی جیهانی سه‌باره‌ت به فراوانركدنی رووبه‌ری باخ‌و سه‌وزیی له شار‌و ئاوه‌دانییه‌كاندا.
9. 2. 8. به‌ر له‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشهسازییو كیمیایی بدرێت، به كه‌ناڵێ چاودێری‌و پێشبینیی پێشوه‌ختی ژینگه‌پارێزیدا تێده‌په‌ڕێت.
دوا په‌یڤ:
كوردستانییان بێ جیاوازی... سه‌ر به‌ر هه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كێكی نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی، مهزههبیو كۆمه‌ڵایه‌تی بن، هه‌ڵگری هه‌ر دیدێكی سیاسی‌و ئایدیۆلۆجی‌و فیكریی بن، ئاره‌زووی ژیانی تایبه‌ت بكه‌ن یان ژیانی به‌كۆمه‌ڵ... دانیشتووی هه‌رێم بن یان ره‌وه‌ندی هه‌نده‌ران بن، خه‌ڵكی هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌و گوند‌و ئۆردوگاو ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كان... منداڵان‌و نهوجهوانانو قوتابیان، گهنجانو ژنان، په‌ككه‌وته‌و به‌ساڵاچوان، دایكان‌و باوكان، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، فهرمانبهرانو مامۆستایان، قوتابیان‌و خوێندكارانی په‌یمانگاو زانكۆكان... جوتیاران‌و كرێكاران‌و كاسبكاران، بازرگان‌و پزیشك‌و ئه‌ندازیاران، زانایان‌و رۆشنبیران‌و رۆژنامه‌نوسان، مامۆستایانی ئاینی‌و پیاوماقووڵان... هه‌ڵسوڕاوانی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی، پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئاسایش‌و پاسه‌وانه‌كان، كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌ندامانی حزبه‌كان، به‌تاڵه‌و گرفتارو بێده‌ره‌تانه‌كان....
.... هه‌موو هاوڵاتیی پله یه‌كی ئه‌م وڵاته‌ن.. مافی خۆیانه داوای ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ خۆیان خێزانه‌كانیان بكه‌ن.. مافی خۆیانه له چاره‌نووسی خۆیان‌و ئایندهی منداڵ‌و نه‌وه‌كانی داهاتوویان بپرسنه‌وه... مافی خۆیانه داوای ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ خۆپێگهیاندنو كار‌و دامه‌زراندن بكه‌ن.. مافی خۆیانه داوای دادپه‌روه‌ریی بكه‌ن له دابه‌شكردنی پاره‌و پۆست‌و زهویو شوێنی نیشتهجێبوونو هه‌موو جۆره‌كانی تری ئیمتیازدا... مافی خۆیانه له ئاسایش‌و ئارامیدا بژین‌و كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی ئاسایشیان لێنه‌كات... مافی خۆیانه له كاتی كێشه‌و لێقه‌وماندا حكومه‌ت به هانایانه‌وه بچێت‌و هه‌موو بیمه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستییان بۆ دابین بكات... مافی خۆیانه داوای به‌ركه‌وتی خۆیان له بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن... مافی خۆیانه له نوێنه‌رو كاربه‌ده‌ستان بپرسنه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سهروهتو سامانی ئه‌م هه‌رێمه چه‌نده؟ چۆن خه‌رج ده‌كرێت؟ چی به‌سه‌ر دێت؟ مافی خۆیانه ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن له‌پای بێده‌نگبوونیان نهبێـتو هه‌ره‌شه‌ی نان بڕینیان لێنه‌كرێت.. له‌پای سازشكردنیان نه‌بێت له دیدو ئینتمای سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایدیۆلۆجی‌و ئاینییان... مافی خۆیانه رێگه نه‌ده‌ن پاره‌ی وڵات‌و موڵكی گشتی وه‌ك ئامرازی هه‌ڕه‌شه‌و ئهتككردنو كڕینی ویژدان به‌كار بێت... مافی خۆیانه له كاتی وه‌رگرتنی هه‌ر مافێكدا خۆیان به بچووك‌و چاوبه‌ره‌وژێری كه‌س نه‌زانن.. مافی خۆیانه له ده‌سه‌ڵاتی ترس رزگاریان بێت‌و ژیانێكی ئازادانه‌تر، ئاسووده‌ترو سه‌ربه‌رزتر، له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا بژین.