
بەر لە (31) ساڵ باس لە سەرهەڵدانی قەیرانی ئاو دەکات

رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەمین، (31)ساڵ لەمەوبەر لە وتارێکیدا لە مانگنامەی رێبازی نوێ: ژماره 9ی ئه‌یلولی 1987، لاپەڕەکانی (3و 4و 5)، باس لە پرۆژەی گاپ و مەترسییەکانی وشککردنی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و سوریا دەکات لەلایەن تورکیاوە، هاوکات ئاماژەی بەوەکردوە، سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئاو له کوردستاندا بۆ پاشه‌ڕۆژ گرنگیه‌کی زۆر گه‌وره‌تریان هه‌یه له پترۆڵ و سامانه سروشتیه‌کانی تر.
ئەم وتارە پێش بڵاوکردنەوەی لەم مانگنامەیە، چه‌ندین جار لە شاخ، وه‌ک محازه‌ره به کادیرانی پێشمەرگەی وتوه‌ته‌وه. تۆماری ده‌نگی هه‌مان وتار بە دورو درێژی به‌ر ده‌سته. دواتر و لە ساڵانی ١٩٩٢و ١٩٩٩ محازەرەی لەسەر هەمان بابەت وتوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ش لە کاتی دامەزراندنی کابینەی حکومەتی سلێمانی، بە تۆماری ڤیدیۆیی تیشک دەخاتە سەر گرنگی بەنداو و ئاوی کوردستان ئاگاداریان ئەکاتەوە کە لەو بوارەدا هەوڵی زۆر بدەن و دیراسەیەکی وردی بکەن، بەڵام دوای زیاتر لە (30)ساڵ، سیاسی‌و کاربەدەستانی کورد ئەو بابەتەیان بەهەند وەرنەگرت کە ئێستا مەترسییەکانی نەمان و وشککردنی سەرچاوەکانی ئاو لە ناوچەکەدا سەریهەڵداوەو رەنگە وڵاتەکەمان توشی کارەسات بکاتەوە.
تێبینی/ وتارەکە وەک خۆی تایپ کراوەتەوە
گاپ
هه‌ڕه‌شه له ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌کانی جه‌زیره ئه‌کا
یه‌کێک له گرنگترین لاوازییه جوگرافیه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌ب، ده‌وری ئاوه له بڕیاردانی جۆری دابه‌شکردنی عه‌ره‌ب دا، به‌سه‌ر جیهانی عه‌ره‌ب دا. سه‌رنجدانێکی ساده له نه‌خشه‌ی جیهانی عه‌ره‌ب پیشانی ئه‌دا که عه‌ره‌ب له دو جۆره شوێندا به چڕی دانیشتوان جێگیر بون و ئاوایان کردۆته‌وه:
یه‌کێکیان- لێواری ده‌ریاکان، لێواری ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ده‌ریای سوور، خه‌لیج...
دوه‌میان- که‌ناری رووباره‌کان، به تایبه‌تی 3 روباره گه‌وره‌که‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیل، فورات و دیجله، سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م 3 روباڕهش له ده‌ره‌وه‌ی نیشتمانی عه‌ره‌ب هه‌ڵئه‌قوڵێن، جگه له‌م مه‌ڵبه‌ندانه، ناوچه‌کانی تری سه‌ر زه‌مینی عه‌ره‌ب یا چۆڵه‌وانییه و ژیانی تیا نیه، یا به ده‌گمه‌ن مرۆڤی لێ ئه‌ژین.
له باری سه‌رنجی جیۆپۆله‌تیکییه‌وه، دابه‌ش بوونی عه‌ره‌ب به‌م جۆره له نیشتمانه‌که‌یاندا کۆبوونه‌وه‌یان به چڕی له‌هه‌ندێ شوێندا و، مانه‌وه‌ی زۆر شوێنی به چۆڵی و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی هیچ رووبارێکی گرنگ له‌و وڵاته‌که‌یاندا به لاوازییه‌کی کاریگه‌ر ئه‌ژمێردرێ.
ده‌رچونی مهوجاتی سامی له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی له چه‌رخه‌کانی جاهیلیه‌ت دا به‌ره‌و خوارووی عێراق و ناوچه‌کانی شام‌و سه‌رووی ئه‌فریقا و، دوایی تر کۆچکردنی به کۆمه‌ڵی قەبیلهکانی عه‌ره‌ب بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی ئیسلام‌و جێگیر بوونیان له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات دا، هه‌روه‌کوو مێژوو ده‌ری ئه‌خات، زۆر بوونی ژماره‌ی دانیشتوان و که‌می ئاو به‌جۆرێک که به‌شی پێویستیه‌کانی ژیانی نه‌کردوون له خواردنه‌وه‌ی خۆیان و ئاژه‌ڵ و کشتوکاڵدا، هۆی پاڵپێوه‌نه‌ریان بووه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی.
ئێسته‌ش، سه‌ره‌ڕای پێشکه‌وتنی مرۆڤ له بواری ته‌کنه‌لۆجیاو سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی عه‌ره‌ب بەهۆی دۆزینه‌وه‌ی په‌ترۆڵه‌وه، هێشتا که‌می ئاو یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین گیروگرفته‌کانی عه‌ره‌ب که بۆته کۆسپێکی کاریگه‌ر له رێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئابوری و کۆمه‌ڵایاتی ئێستای و کۆسپێکی کاریگه‌ر له رێگه‌ی دابینکردنی پێویستیه‌کانی ئه‌منی ئابوری و خوارده‌مه‌نی له پاشه‌ڕۆژی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دا، به جۆرێک که هه‌ندێ له شاره‌زا ئابوریه‌کانی عه‌ره‌ب هاواریان لێ به‌رز بۆته‌وه: که له باتی هه‌ر دڵۆپێک په‌ترۆڵی سه‌رفکراوی ئێستا پێویسته دڵۆپه ئاوێک بۆ پاشه‌ڕۆژ دابین بکرێ.
ده‌رباره‌ی رووباری فورات
یه‌کێک له‌و روباره گرنگانه‌ی له سه‌رده‌مێکی زۆر کۆندا بۆته مایه‌ی ژیان و ئاوه‌دانی له به‌شێکی جیهانی عه‌ره‌ب دا ئاوی رووباری فورات بووه، سه‌ر زه‌مینی جه‌زیره ئه‌وی یۆنانیه‌کان پێیان وتوه 'میسۆپۆتامیا' و عه‌ره‌به‌کان ناوی 'ارض الرافدین' و 'ما بین نهرین'یان لێ ناوه، وه له کۆنه‌وه ئاوه‌دانی و ژیانی تێدا بووه به هۆی رووباره‌کانی دیجله و فوراته‌وه بوه.
رووباری فورات له ناوچه‌ی کوردستانی تورکیا هه‌ڵئه‌قوڵێ، درێژاییه‌که‌ی تا قوڕنه 2350 کیلۆمه‌تره، له سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه درێژایی 455 کیلۆمه‌تره تا ئه‌گاته سنوری سیاسی تورکیا-سوریا هه‌ر به خاکی کوردستاندا رائهبورێ به درێژایی 675 کیلۆمه‌تریش به ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی سوریادا رائهبورێ تا له 'البو کمال' پێ ئه‌نێته ناو سنوری سیاسی عێراقه‌وه‌و، له‌وێشه‌وه به درێژایی 1220 کیلۆمه‌تر ئه‌پێورێ تا له‌گه‌ڵ رووباری دیجله له قوڕنه یه‌کانگیر ئه‌بن و رووباری گه‌وره‌ی 'شط العرب' یا وه‌کو ئێرانیه‌کان پێی ئه‌ڵێن 'ئه‌روه‌ند رود' پێک ئه‌هێنن. شایه‌نی باسه تا هاتنی هێزه‌کانی ئیسلام و شکانی ساسانیه‌کان، رووباری فورات سنووری سروشتی گه‌لانی ئێرانی بوه له‌گه‌ڵ رۆمانیه‌کان و بێزه‌نتیه‌کان.
ئاوی فورات تا ئێستا که‌ڵکێکی ئه‌وتۆی بۆ خه‌ڵکی کوردستان نه‌بووه چونکه ئاوه‌ڕۆکه‌ی که به ناویدا رائهبورێ له چاو ئاستی زه‌وی و زاره‌کانی ده‌وروپشتیدا له کوردستاندا ئه‌وه‌نده قوڵه به‌م شێوه ژیانه سه‌ره‌تاییه‌ی ئێستە قابیلی که‌ڵک لێ وه‌رگرتن نه‌بووه بۆ ئاوه‌ڕۆی کشتوکاڵ، یا ته‌نانه‌ت له زۆر جێگه بۆ خواردنه‌وه‌ش. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستان داگیرکراویش بووه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووه که‌ڵک له زانست و ته‌کنه‌لۆجیا وه‌ربگرێ بۆ سه‌رخستنی ئاوه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی کشتوکاڵ و خواردنه‌وه، یاخود بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با. یا بۆ هیچ مه‌به‌ستێکی گرنگی تر، به‌ڵکو چۆن هه‌زاران ساڵه به خۆڕایی ههڵئهقوڵێو هاژه‌ی دێت و ئه‌ڕوات، له‌م قهڕنهشدا هه‌روا بووه.
تورکیا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ستێکیان له‌سه‌ر دروست کردبوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با به‌ڵام کاره‌باکه‌یان ئه‌گواسته‌وه بۆ ناوچه‌کانی تورکیا و به‌شی کوردستانیان لێ نه‌ئه‌دا.
له سوریاش له‌م ساڵانه‌دا به‌ستی 'تهبگه' و گۆمی 'الاسد'یان له‌سه‌ر دروست کردووه، که هه‌م بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی کاره‌با و هه‌م بۆ به‌راو کردنی رووبه‌ڕێکی فراوانی زه‌وی دێمی سوریا و پێشخستنی کشتوکاڵ کەڵکیان لێ وه‌رئه‌گرت، شایه‌نی باسه به‌شێکی ئه‌و جوتیارانه‌ی زه‌وی و زاره‌کانیان بوو به ژێر ئاوی گۆماوی 'الاسد'ه‌وه گوێزرانه‌وه بۆ ناوچه کوردنشینه‌کانی جەزیره له‌سه‌ر سنووری سوریا و تورکیا و کردیان به بیانوو بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌شێکی 'الحزام الاخضر'. له عێراقیش له‌دوای هاتنی ئیسلامه‌وه چه‌ندین قه‌بیله‌ی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بییه‌وه هاتن و له لێواری فورات دا چه‌ندین شاریان دروست کرد، له‌وانه شاری کوفە که له‌چه‌رخه‌کانی سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ شاری به‌سرا دو بنکه جه‌نگییه گرنگه‌که‌ی هێزه‌کانی عه‌ره‌ب بوون، بۆ سه‌رکردایه‌تی له‌شکرکێشی عه‌ره‌ب له ئێران و جه‌زیره و شامدا...
ئێسته چه‌ندین محافظەی عێراقی له‌وانه رمادی، که‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، سه‌ماوه، ناسریه‌و ده‌یان شارۆچکه و گوندی تر له‌سه‌ر ئاوی فورات یا جۆگاکانی دامه‌زراون که چه‌ند ملیۆن که‌سیان تیا ئه‌ژی. ده‌ریاچه‌ی 'حبانیه'و چه‌ندین به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با و پرۆژه‌ی ئاوه‌دانی له‌سه‌ر دروست کراوه، گرنگی ئاوی رووباری فورات بۆ سوریا و عێراق له‌وه‌دایه، که له‌و ناوچانه‌ی فوراتیان پیا تێ ئه‌په‌ڕێ کانی‌و کارێزو چهمو رووباری تری لێ هه‌ڵناقوڵێ، وه له زۆربه‌ی مهڵبهندهکهشدا به ئه‌ندازه‌ی به‌شی شین بووی کشتوکاڵ بارانی لێ نابارێ، له‌به‌ر ئه‌وه تا ئێسته‌ش ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی ژیان له‌و شوێنانه هه‌ر ئاوی فوراته.
ئاو و مه‌سه‌له‌ی گوشاری سیاسی
له‌م سه‌رده‌مه‌دا که ئاو گرنگیه‌کی بێ ئه‌ندازه‌ی له ژیانی گه‌لاندا په‌یدا کردووه، ئه‌گونجێ ئاو و سه‌رچاوه‌کان وه‌کو فاکته‌رێکی کاریگه‌رو کوشنده له مه‌یدانی سیاسی‌دا بۆ به‌کارهێنانی گوشار له‌لایه‌ن گه‌لێکه‌وه دژی گه‌لێکی تر، وه بۆ زۆر لێکردن و زۆر بۆ هێنان بۆ سه‌ر پێ دانه‌واندنی ده‌وڵه‌تێک له‌لان ده‌وڵه‌تێکی تره‌وه به‌کار بهێنرێ. له مێژودا زۆر جار رووی داوه گه‌لان له‌سه‌ر ده‌س به‌سه‌راگرتنی سه‌رچاوه‌ی رووبار و چۆمه‌کان و له‌سه‌ر جۆری دابه‌شکردن و که‌ڵک لێ وه‌رگرتنی بهگژیهکا چوون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زۆر له رووباره گرنگه‌کانی دنیا که له ده‌وڵه‌تێک زیاتر که‌ڵکی لێوه‌رئه‌گرن، رێککه‌وتننامه‌ی له‌سه‌ر ساز کراوەو به‌شێکی خوێندنی یاسای ده‌وڵه‌تان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان کراوه.
دوای شۆڕشی 14ی ته‌موز، ئێران به نیازی گوشاری سیاسی بۆ سه‌ر عێراق، هه‌ندێ له جۆگه‌کانی ناوه‌ڕاستی عێراقی بڕی و زه‌ره‌ری زۆری‌دا له ناوچه‌کانی خانه‌قین و مه‌نده‌لی، هه‌ر وه‌کوو به‌ر له چه‌ند ساڵێک سوریاش به نیازی به‌کارهێنانی گوشاری سیاسی بۆ سه‌ر عێراق دوای دروست کردنی به‌ستی 'تهبگه' ئاوی فوراتی له عێراق بڕی و گیروگرفتێکی گه‌وره‌ی بۆ شار و کێڵگه و باخه‌کانی ده‌وروبه‌ری فورات دروست کرد.
ئێسته‌ش تورکیا ئه‌توانێ گیروگرفتی زۆر گه‌وره بۆ سوریا و بۆ عێراق دروست بکا له رێگه‌ی ده‌ست گرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی دیجله و فورات و جۆگهکانیا. له‌م سه‌رده‌مه‌دا که دنیا له بواری زانست و ته‌کنه‌لۆجیادا پێشکه‌ووتوه دروست کردنی به‌ست و به‌نداو و گۆم له‌سه‌ر روباره‌کان هه‌روه‌ها گۆڕینی رووی ئاوه‌ڕۆی رووباره‌کان ئه‌گه‌ر کاری ئاسان نه‌بێ، ئه‌وا زه‌حمه‌تیش نیه، هه‌ر بۆ نموونه تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی سوریا و عێراق بێ به‌ش بکا له ئاوی فورات، ئه‌توانێ ده‌یان به‌ست دروست بکا بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ی یاخود ئه‌توانێ رووی ئاوه‌ڕۆی فورات بگۆڕێ به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و به‌وه‌ش به یه‌کجاری ئاوی فورات له سوریا و عێراق ئه‌بڕێ و ئه‌و ناوچانه له مه‌ڵبه‌ندی کشتوکاڵ و ژیانه‌وه ئه‌کا به بیابانی چۆڵ و ووشک و وێران. هه‌ڵبه‌ته هه‌مان ره‌فتار له‌گه‌ڵ رووباری دیجله و جۆگه‌کانی ئه‌ویش ئه‌کرێ.
کوردستان، یه‌کێکه له‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی له ئاودا، چ سه‌رچاوه‌ی روبارو چهمو جۆگاو کانی‌و کارێز، وه چ ئاوی به‌فرو باران، وه چ ئاوی ناو زه‌وی... زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌رچه‌نده به‌هۆی داگیرکراوی و ده‌س به‌سه‌ریه‌وه هێشتا نه‌یتوانیوه خۆی که‌ڵک له سه‌رچاوه‌کانی ئاوه‌کانی خۆی وه‌ربگرێ. وه گه‌له‌کانی دراوسێی وه‌کوو تورک و عه‌ره‌ب و ئازه‌ری و فارس که‌ڵکی لێ وه‌رئه‌گرن به‌ڵام سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئاو له کوردستاندا بۆ پاشه‌ڕۆژ گرنگیه‌کی زۆر گه‌وره‌تریان هه‌یه له پترۆڵ و سامانه سروشتیه‌کانی تر، چ بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری کوردستان، وه چ وه‌کو چه‌کێکی ستراتیجی‌و سیاسی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کان له ناوچه‌که‌دا.
سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئاو له کوردستاندا بۆ پاشه‌ڕۆژ گرنگیه‌کی زۆر گه‌وره‌تریان هه‌یه له پترۆڵ و سامانه سروشتیه‌کانی تر
سیاسه‌تی ته‌قلیدی تورک به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد
ده‌وڵه‌تی تورکیا به پێی ئه‌و سیاسه‌ته ته‌قلیدییه‌ی له سه‌رده‌می مسته‌فا که‌ماله‌وه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی کورد گرتویه‌تی، کوردستانی له‌باره‌ی ئابویهوه پشت گوێ خستووه و هه‌وڵی داوه سه‌ر زه‌مینی کوردستان به دواکه‌وتی و به‌جێماوی بهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به هه‌ژاری و لاوازی بێ هێزی بمێنێته‌وه.
ئاوی فوراتیش که به‌شێکه له کوردستان ئه‌گه‌رچی توانای زۆری که‌ڵک لێ وه‌رگرتنی هه‌بووه، به‌ڵام وه‌کوو هه‌موو کوردستان به‌پێی سه‌ره‌تاکانی سیاسه‌تی ته‌قلیدی پشت گوێ خستن ئه‌ویش تا ئێستە فه‌رامۆش کراوه‌و بۆ مه‌به‌ستێکی که‌می به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با نه‌بێ که‌ڵکی لێ وه‌رنه‌گیراوه.
روخانی رژێمی شا له ئێران که بوو به هۆی تێکچونی یه‌کێک له گرنگترین بنکه‌کانی ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا له ناوچه‌که‌دا، گرنگی تورکیا له ستراتیجی جه‌نگی ئه‌مریکاو سیستمی پارێزگاری ئه‌مریکادا له جاران زۆر زیاتر کرد، تورکیا له گیروگرفتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی قووڵدا ئهگهوزا، و ده‌ردی دێرینی تهنگو چه‌ڵه‌مه‌ی ئابوری تینی بۆ هێنا بوو، بۆ ئه‌وه‌ی تورکیاش به مهرهی ئێران نه‌چێ، ئه‌مریکای ناچار کرد له جاران زیاتر بایه‌خ به هاوپه‌یمانه‌که‌ی بدا، بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گیروگرفته ئابوری. سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی... سوپا ده‌ستی به‌سه‌ر کاروبارا گرت و که‌وته هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گیروگرفته‌کان و له‌م رووه‌وه شاره‌زا ئه‌مریکییه‌کان درێخی‌یان نه‌کرد بۆ ئامۆژگاری کردن و هاوکاری کردنیان، یه‌کێک له ئامۆژگاریه‌کانی ئه‌مریکا بۆ تورکیا، هه‌وڵدان بوو بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی راده‌ی جیاوازی ئاستی ژیان و پێشکه‌وتنی ئابوری، کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگی له نێوان ویلاته کوردنشینه‌کانی رۆژههڵاتو باقی ولایه‌ته‌کانی تری تورکیا که به پێی لێکدانه‌وه‌و تێگه‌یشتنی بڕێک له شاره‌زاکانی ئه‌مریکاو تورکیا هۆی دروست بوونی گیروگرفتی نه‌ته‌وه‌یی کورده له تورکیا که تا دێت له په‌ره‌سه‌ندن و به‌هێز بون دایه، به جۆرێک که ره‌نگه له قۆناغێکی داهاتوودا ببێته مه‌ترسیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایش‌و یه‌کپارچه‌یی تورکیا و له ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌ندامه‌کانی په‌یمانی ناتۆ و تێکڕا سیسته‌می پارێزگاری وڵاتانی رۆژئاوا.
کاربه‌ده‌ستانی تورکیا، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیاوه، به ئه‌نقه‌ست ماوه‌ی گه‌شه‌کردنی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییان نه‌داوه، هه‌ندێک له سیاسیه‌کانی تورک که ئێسته به سیاسه‌تی ته‌قلیدی نێو قه‌ڕنی رابردووی تورک دا به‌رامبه‌ر به کورد ئه‌چنه‌وه، لایان وایه سیاسه‌تی پشت گوێ خستنی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی کوردستان نه‌ک هه‌ر که‌ڵکی نه‌بووه بۆ تورکیا و نه‌بۆته هۆی تواندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی تورکا، وه نه‌ک هه‌ر هه‌ستی هاونیشتمانێتی تورکی له‌بیری کوردا نه‌چه‌سپاندوه، به‌ڵکو بۆته هۆی دروست بونی ده‌لاقه‌یه‌کی گه‌وره له به‌ینی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و ده‌سه‌ڵاتی تورکیدا، وه رۆژ به رۆژ هه‌ستی جیابوونه‌وه‌خوازی له‌ناو خه‌ڵکی کوردستاندا به‌هێزتر ئه‌کا. یا به واتایه‌کی تر دواکه‌وتنی کوردستان بۆته هۆی دروست بوونی "گیروگرفتی رۆژهه‌ڵات" جا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گیروگرفتی ولایه‌ته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نه‌دۆڵ، پێویسته هه‌وڵی چاره‌سه‌کردنی دواکه‌وتن بدرێ! و هه‌وڵی که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌ی بدرێ که له‌نێوان ولایه‌ته کوردنشینه‌کانی رۆژهه‌ڵات و مه‌ڵبه‌نده‌کانی تری تورکیادا هه‌یه. بێگومان ئه‌مه‌ش گۆڕینێکی ریشه‌ییه له سیاسه‌تی ته‌قلیدی تورکیا به‌رامبه‌ر به کوردستان، که تاراده‌یه‌کی زۆر ئه‌کرێته‌وه بۆ ئامۆژگاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌مریکا، وه پڕۆژه‌یه‌کی گرنگی ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه که چه‌ند لایه‌نێکی گرنگی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ستراتیجی هه‌یه، جێبه‌جێ کردنی 'پرۆژه‌ی جنوبی شه‌رقی ئه‌نادۆڵ= گاپ'ه که له‌سه‌ر رووباری فورات ده‌ستی پێ کراوه...
گاپ چیه؟
کورتکراوه‌ی پرۆژه‌ی جنوبی شه‌رقی ئه‌نادۆڵه، بریتییه له چه‌ندین به‌ستی هایدۆئهلکتریک که چه‌ندین گۆماوی گه‌وره و بچوک له‌سه‌ر ئاوی فورات دروست ئه‌که‌ن، وه چه‌ندین تونێل و جۆگای ئاودێری کشتوکاڵ بۆ ده‌شتاییه‌کانی ولایه‌تی ئۆرفا که که‌وتۆته خواروی تورکیا و سه‌روی سوریاوه دائه‌مه‌زرێنێ...
ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌بێ به‌ر له ته‌واوبوونی ئه‌م قه‌ڕنه ته‌واو بێت و، قۆناغه‌کانی پێشه‌وه‌ی که بریتییه له به‌ستی ئه‌تاتورک و چه‌ند به‌ستێکی تر پێش ساڵی 1988 ته‌واو ئه‌بێت...
گاپ ئه‌بێ له 30بلیۆن کیلۆوات کاره‌بای هه‌زاران به‌رهه‌م بهێنێ و، 29ملیۆن دۆنم ئه‌رزی دێم ئه‌کاته زه‌وی به‌راو بۆ کشتوکاڵ و، ئیش و کار بۆ 600.000 که‌س دابین ئه‌کا.
جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه زه‌ره‌رێکی زۆر به کشتوکاڵ و به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با و ژیانی دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری فورات له سوریا و عێراق ئه‌دا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه شکات و ناڕه‌زایی خۆیان لای زۆری ده‌زگا و رێکخراوه جیهانی ده‌ربڕیوه وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک که‌وتونه‌ته گفتوگۆ به هۆی ناڕه‌زایی سوریا و عێراقه‌وه.
بانکی جیهانیو بانکه عهرهبیهکانهو بانکی گه‌شه‌کردنی ئیسلامی ئاماده نه‌بوون پاره به قه‌رز بده‌ن به‌م پڕۆژه‌یه، به‌ڵام تورکیا توانی قه‌رز له هه‌ندێ بانکه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ربگرێ، هه‌روه‌ها تورکیا توانیوێتی که‌ڵک له سه‌رمایه‌ی سویسری‌و نهمساییو ئهڵمانیو ئیتاڵی وه‌ربگرێ بۆ جێبه‌جێ کردنی قۆناغه جیاوازه‌کانی پڕۆژه‌که‌ی.
گاپ هه‌ر له ئێسته‌وه کاری کردۆته سه‌ر پڕۆهژهکانی سوریا، به‌ستی تهبگه ئێسته ناتوانێ وه‌کو جاران هه‌موو تۆرباینه‌کانی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با، که ساڵی پار کاری کردبوه سه‌ر کارهابی دمشق و هه‌ندێ شاری تر، هه‌ر وه‌کوو به‌شێکی زۆری به‌راوی به‌رده‌می گۆماوی اسد ئه‌بێ به به‌یاری بهێڵنه‌وه چونکه ئاو کافی نیه بۆ ئاوه‌دانی...
ئاوی فورات له‌باتی خوێنی سه‌ری شۆڕشگێڕانی کوردستانی تورکیا
له‌و سه‌ردانه‌دا که ئۆزالی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له مانگی ته‌مموزدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی سوریا بۆ شامی کرد، یه‌کێک له نوقته‌کانی به‌رنامه‌ی کار‌و گفتوگۆی تورک، رێ گرتن بوو، له قسه‌ی ئه‌وان له تیرۆر، واته له چالاکی هێزه شۆڕشگێڕه‌کانی کوردستانی تورکیا، گفتوگۆکانی نوێنه‌ره‌کانی هه‌ردوولا له ده‌وری 3 باس ئه‌خولانه‌وه، ئاڵوگۆڕی که‌ل و په‌لی هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ یه‌کتری، به‌ربه‌ره‌کانی تیرۆر، ئۆزال و هه‌ڤاڵه‌کانی ئه‌یانویست مه‌سه‌له‌ی دابه‌شکردنی ئاوی فورات بکه‌ن به مه‌رجێکی سیاسی به‌سه‌ر سوریا وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا له ئاوی فورات به‌شی سوریا بدات، سوریاش شۆڕشگێڕه‌کانی کوردستانی تورکیا که له سوریان، بداته‌وه ده‌ست تورکیا، یا هیچ نه‌بێ له سوریاوه ده‌ریان بکه‌ن و رێگه‌ی چالاکی و هه‌ڵسوڕانیان نه‌ده‌ن.
گاپ هه‌ر وه‌کوو پڕۆژه‌یه‌کی ئابورییه بۆ تورکیا، له‌هه‌مان کاتدا پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی- ستراتیجیه بۆ گوشاری سیاسی بۆ سه‌ر سوریا و عێراق
له راستیدا گاپ هه‌ر وه‌کوو پڕۆژه‌یه‌کی ئابورییه بۆ تورکیا، له‌هه‌مان کاتدا پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی- ستراتیجیه بۆ گوشاری سیاسی بۆ سه‌ر سوریا و عێراق، به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ر سوریا که ناکۆکی سیاسی‌و ئایدۆلۆجی قوڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ تورکیا، به‌و رێگه‌یه سوریا که وڵاتێکی کشتوکاڵی هه‌ژاره‌و به‌شێکی گرنگی ئابوری‌و ده‌رامه‌تی نیشتمانی سوریا له کشتوکاڵ و به‌روبوومی ئاوی فوراته‌وه دێت، بێ به‌ش ئه‌بێ له سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر گرنگی ژیان...
ته‌واو بوونی هه‌موو قۆناغه‌کانی گاپ، به‌و جۆره‌ی شاره‌زاکانی تورکیا و ئه‌مریکا نه‌خشه‌یان بۆ کێشاوه، هه‌ڕه‌شه له گوزه‌رانی چه‌ند ملیۆن عه‌ره‌ب ئه‌کا که له که‌نارو ده‌وروبه‌ری ئاوی فورات له سوریا و له عێراق ئه‌ژین، و ئه‌و به‌شه‌ی خاکی جه‌زیره که به درێژایی مێژوو مه‌ڵبه‌ندێکی کشتوکاڵی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، ئه‌کاته وێرانه‌یه‌کی کاکی به کاکی...
ئامادەکردنی/ جەماوەر ئەحمەد


