
ئەنجومەنی گشتی رێكخراوەكان بۆ پرسە نیشتمانییەكان سەردانی گۆڕانیان كرد

دەستەی باڵای ئەنجومەنی گشتی رێكخراوەكان بۆ پرسە نیشتمانییەكان سەردانی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنیان كرد و بە بۆنەی هەڵبژاردنیانەوە پیرۆزباییان لێكردن.
وەفدێكی دەستەی باڵای ئەنجومەنی گشتی رێكخراوەكان بۆ پرسە نیشتمانییەكان، كە پێكهاتون لە (29) تۆڕ و رێكخراوی هەرێمی كوردستان، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە سلێمانی كرد و بەبۆنەی هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن پیرۆزباییان ئاراستەكردن.
وەفدەكە ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد؛ هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، پەیوەندی تەواوی بە نیشتمانەوە هەیە و خوازیاریش بون كار بۆ چارەسەركردنی بژێوی خەڵك و تواندنەوەی بەستەڵەكی نێوان لایەنەكان بكرێت.