
جڤاتی گشتی سه‌ردانی رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌كه‌ن

رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌راندن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونه‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنیان كرد.
له دیدارێكدا ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی داوایان له رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن كرد به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و په‌یام به‌رنامانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له‌سه‌ر دروستبوه به‌تایبه‌ت له‌م هه‌لومه‌رجه سیاسیه‌دا هه‌روه‌ها كار بۆ باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك جێبه‌جێكردنی داواكاری خه‌ڵك بكه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌وله‌ویه‌ت له‌لای ئه‌وان باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیانه.