
راگەیەندراوی کۆتایی کۆنفرانسی ئەنجومەنەکانی رێکخستنی بزوتنەوەی گۆڕان لە وڵاتانی ئەوروپا

کۆنفرانسی ئەنجومەنەکانی رێکخستنی بزوتنەوەی گۆڕان لە وڵاتانی ئەوروپا کۆتایی هات کە ماوەی دو رۆژی خایاند و تێیدا جەختکراتیەوە لە گرنگی و کاریگەری رۆڵی رەوەندی کورد لە ستراتیژی بزوتنەوەی گۆڕان.
لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان خوێندرایەوە کە تێیدا جەختی لە گرنگی و کاریگەری رۆڵی رەوەندی کورد لە ستراتیژی گۆڕان کردەوە و بە پشتیوانێکی گەورە بۆ گەلی کورد و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان پێناسەی کرد.
تەوەرە گرنگەکانی کۆنفرانسەکە بریتی بون لە بواری رێکخراوەیی گۆڕان لە دەرەوە، پەیوەندیەکان، راگەیاندن و هەڵبژاردەنکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بۆ ئەو تەوەرانەش کۆنفرانسەکە سێ ۆرک شۆپی تایبەتی پێکهێنا، لەو دو رۆژەدا بە چروپری گفتوگۆ لە سەر تەوەرەکان کرا، لە بواری رێکخراوەییدا جەخت کرا لە سەر گۆرانکاری لە جومگەکانی رێکخستنەکان بە مەبەستی چالاکترکردن و گەشەپێدانییان لە ناو رەوەندی کوردی و بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان، هاوکاتیش چەندین راسپاردە پەسند کران تا جڤاتی نیشتمانی بە هەماهەنگی لە گەڵ ژوری رەوەندی کوردی بریاریان لە سەر بدەن.
دەرباری راگەیاندن و میدیای گۆڕان جەخت کرایەوە لەوەی دەزگاکانی راگەیاندنی بزوتنەوەکە هەر وەک کاری هەمیشەییان بەدەربڕی دەنگی زوڵالی گۆڕان لە کارەکانیان بەردەوام بن.
بۆ هەڵبژاردنەکانیش تاوتوێی پلانێکی تۆکمە کرا تا زۆرترین ژمارەی رەوەندی کوردی بەشداری پرۆسەکە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بکرێت کارئاسانیەکان بۆ پرۆسەکە لە دەرەوە بەرفراوان بکەن.
دەقی راگەیاندنی کۆتایی کۆنفرانسی ئەنجومەنەکانی رێکخستنی بزوتنەوەی گۆڕان لە وڵاتانی ئەوروپا
لە رۆژانی ٧ و ٨ نیسانی ٢٠١٨ یەکەم کۆنفرانسی ئەنجومەنەکانی رێکخستنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە وڵاتانی ئەوروپا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسوراوانی رێکخستنەکان لەژێر دروشمی (ڕەوەندی کورد لە ستراتیژی بزوتنەوەی گؤڕاندا) بەرێوەچو.
پاش کردنەوەی کۆنفرانسەکە پەیامی بەرێز رێکخەری گشتی خوێندرایەوە کە تێیدا جەختی لە گرنگی و کاریگەری رۆڵی رەوەندی کورد لە ستراتیژی گۆڕان کردەوە و بە پشتیوانێکی گەورە بۆ گەلی کورد و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان پێناسەی کرد.
تەوەرە گرنگەکانی کۆنفرانسەکە بریتی بون لە بواری رێکخراوەیی گۆڕان لە دەرەوە، پەیوەندیەکان، راگەیاندن و هەڵبژاردەنکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بۆ ئەو تەوەرانەش کۆنفرانسەکە سێ ۆرک شؤپی تایبەتی پێکهێنا، لەو دو رۆژەدا بە چروپری گڤتوگۆ لە سەر تەوەرەکان کرا، لە بواری رێکخراوەییدا جەخت کرا لە سەر گۆرانکاری لە جومگەکانی رێکخستنەکان بە مەبەستی چالاکترکردن و گەشەپێدانییان لە ناو رەوەندی کوردی و بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان، هاوکاتیش چەندین راسپاردە پەسند کران تا جڤاتی نیشتمانی بە هەماهەنگی لە گەڵ ژوری رەوەندی کوردی بریاریان لە سەر بدەن.
هەروەها لە تەوەری پەیوەندیەکاندا کۆمەڵێک راسپاردە وپێشنیاز پەسند کران تا شێوازی پەیوەندیەکان باشتر و کاریگەرتر بە دامەزراوەیی بکرێن.
دەرباری راگەیاندن و میدیای گۆڕان جەخت کرایەوە لەوەی دەزگاکانی راگەیاندنی بزوتنەوەکە هەر وەک کاری هەمیشەییان بەدەربڕی دەنگی زوڵالی گۆڕان لە کارەکانیان بەردەوام بن.
بۆ هەڵبژاردنەکانیش تاوتوێی پلانێکی تۆکمە کرا تا زۆرترین ژمارەی رەوەندی کوردی بەشداری پرۆسەکە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بکرێت کارئاسانیەکان بۆ پرۆسەکە لە دەرەوە بەرفراوان بکەن.
کۆنفرانسەکە لە کەش و هەوایەکی گۆڕانخوازانەدا بە سەرکەوتویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
بروکسل
٨ ی ٤ ی ٢٠١