
سه‌یدسادق؛ كۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو
به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌قه‌زاكه و به ئاماده‌بوونی سكرتێری چڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌كه، له مه‌كۆی سه‌یدسادق كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو.
گفتۆگۆكانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت بوون به پرسه گرنگه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و به‌بڕوای هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، خستنه‌ڕووی پێشنیاره‌كانیان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بۆچونه‌كان گرنگی خۆی هه‌یه و ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ش له‌م كاته‌دا گرنگی و كاریگه‌ری تایبه‌تی له‌سه‌ر به‌رچاوڕونی و ئاماده‌كاری پێویست بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێت.
.