شاری هەولێر بۆ بزوتنەوەی گۆڕان گرنگی و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەڵبژاردنە لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتی سیاسی شکستی گەورەی هێناوە لە چەندین لاوە. قادری حاجی عەلی باسی لەوەکرد، لە ئێستادا دو بەرە دروست بوە کە بەرەیەکیان پارتی رابەرایەتی دەکات و ئەویتر بە خۆشحاڵیەوە گۆڕان رابەرایەتی دەکات، هەروەها ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان هیچ لادانێکمان نەبوە لەسەر مەبادیئو ستراتیژەکانمان.
ئەو قسەیە بەسەرچو کە دەیانگوت ئەگەر هەر حیزبێک هەمو کورسیەکانیش بباتەوە دەسەڵاتی رادەست ناکرێت
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس دەکرێت هەر پێنج حیزبەکە وەکو یەکن، رونیکردەوە، ئەوە پڕوپاگەندەی بێ بنەمایە و ئەوان وەک بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەی لە توانایاندا بوە نەوەستاون و ناوەستن، وە ئەو قسەیە بەسەرچو کە دەیانگوت ئەگەر هەر حیزبێک هەمو کورسیەکانیش بباتەوە دەسەڵاتی رادەست ناکرێت. جەختی لەوەشکردەوە، "بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام لە گەشەسەندن دابوە، ئێستاش هاوڵاتیان باشتر لە بزوتنەوەی گۆڕان تێگەیشتون بۆیە زیاتر روی تێدەکەن، ئەگەر بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان جێبەجێ کرابایە بارودۆخی کوردستان بەم دۆخەی ئێستا نەدەگەیشت". سەبارەت بە هەولێریش، قادر حاجی عەلی وتی: شاری هەولێر بۆ بزوتنەوەی گۆڕان گرنگی و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە.