مستەفا سەڵاحەدین: خزمەتکاری سەرجەم دەنگ و رەنگی خەڵکی کوردستان دەبین
کاندیدی ژمارە (17)ی لیستی ژمارە (148)ی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و پەرلەمان دەکاتەوە و بەڵێنیش دەدات؛ خزمەتکاری سەرجەم دەنگ و رەنگی خەڵکی کوردستان بێت.
مستەفا سەڵاحەدین، کاندیدی ژمارە (17)ی لیستی ژمارە (148)ی بزوتنەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڵێن دەدات کە "جێبەجێکارێکی سەرسەختی بەرنامەو دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و رێبازی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بم، بە پاڵپشتی وزەو توانای گەنجان و ئەزمونی لەبن نەهاتوی بەتەمەنەکان".
کاندیدی ژمارە (17)ی لیستی ژمارە (148)ی بزوتنەوەی گۆڕان داوا لە دەنگدەران دەکات، متمانەی پێ ببەخشن و دەڵێت: "بەڵێن دەدەین کە لەگەڵ هاوڕێکانمان کار دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان، خزمەتکاری سەرجەم دەنگ و رەنگی خەڵکی کوردستان دەبین، خودا شاهیدەو ئێوەش چاودێرمان بن".