عه‌لی حه‌مه ساڵح: کاتی ئەوەیە بە دەنگەکانتان وەڵامی دەسەڵاتی شکستخواردو بدەنەوە
په‌یامی عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی لیستی گۆڕان ژماره (148) بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان:
هاوڵاتیانی به‌ڕێز ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه به ده‌گه‌كانتان وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌نه‌وه كه (27) ساڵه برسێتی و نه‌هامه‌تی و نادادی به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا ده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌مكاری و گه‌نده‌ڵی و نادادی، پێویستمان به ده‌نگه‌كانتانه، ده‌نگه‌كانتان پشتیوانێكی به‌هێزه بۆ ئێمه.
ئێمه به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌وه ده‌چینه په‌رله‌مانی كوردستان بۆ جێگیركردنی سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سیسته‌می موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابوری وڵات، بۆ دروستكردنی ده‌رفه‌تی كار له كه‌رتی گشتی و كه‌رستی تایبه‌ت، به‌هیوام ده‌سه‌ڵات نه‌توانێ بێئومێدتان بكات له رۆیشتن بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان. دانیشتنی ئێوه له ماڵه‌وه نه‌ك هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت، به‌ڵكو هاوكاری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له مانه‌وه و زوڵم و سته‌مكاری.
به‌هیوام ده‌نگ بده‌ن به لیستی ژماره (148)ی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.