ژوره‌کان
   یوسف محەمەد: هەرێم پێویستی بە حكومەتی ئینتیقالی هەیە
د.یوسف محەمەد رایدەگەیەنێت؛ مەرجیان بۆ یەكێتی و پارتی باشتركردنی ژیانی خەڵكە و بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای هەرێمیش حكومەتی ئینتیقالی بە پێویست دەزانێت.

د. یوسف محەمەد كاندیدی سەركەوتوی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بەبەشی كوردی (دەنگی ئەمەریكا)ی راگەیاند؛ بەشداری كورد لە هەر جەمسەربەندیەك لەوانەی لە عێراق هەیە دەبێت پەیوەست بێت بە چارەسەركردنی كێشەكانی بودجەی هەرێم و قوتی خەڵك و موچەو كێشەكانی پێشمەرگەو گەڕانەوەی كەركوك و چەندین داواكاری دیكەی كورد.

وتیشی: خراپی حوكمڕانی هەرێم هۆكاری سەرەكیە بۆ ئەوەی كورد پێگەی لە بەغدا لاواز بێت، چونكە كورد كاتێك لە عێراق بەهێز دەبێت كە كێشەكانی لە هەرێم چارەسەر كردبێت.

د.یوسف محەمەد بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای هەرێم حكومەتی ئینتیقالی بە پێویست دەزانێت بۆ ئەوەی چاكسازی ئەنجامبدرێت و جەختیش دەكاتەوە کە گفتوگۆ و دەرگایان بۆ سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كراوەیەو تەنها مەرجیان بۆ یەكێتی و پارتی باشبونی ژیانی خەڵكە.

08/09/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت