نێچیرڤان بارزانی: لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی و گۆڕان پێكدێت
نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕان بڕیاریانداوه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان پێكبهێنن و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیش بۆ دانوستانی لایه‌نه كوردیه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق به باش ده‌زانن.
له‌لێدوانێكیدا بۆ (KNN)، نێچیرڤان بارزانی رونیكرده‌وه، ئه‌و كارانه‌ی له‌به‌غدا ده‌كرێن په‌یوه‌ندی به هه‌مو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه ده‌خوازێت كه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم له به‌غدا یه‌كڕیزو ته‌با بن.
نێچیرڤان بارزانی هیواشی خواست لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بایكۆت نه‌كه‌ن، چونكه هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیه و بایكۆتكردنی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان نیه.