
شۆڕش حاجی: پارتی و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك له گۆڕان نیگه‌ران بكه‌ن

د.شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: هه‌رچی له‌تواناماندا بێت، له رێكاری یاسایی، له‌گرتنه‌به‌ری شێوازی سیاسی، به‌كاری دیپلۆماسی، هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌ده‌ین. هه‌وڵێ ئه‌وه ده‌ده‌ین كه داموده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و چه‌كداره‌كانی پارتی و یه‌كێتی نه‌توانن هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك بكه‌ن، نه‌توانن خه‌ڵك ناچار بكه‌ن كه ده‌نگ به‌م و به‌و بده‌ن،
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (کەی.ئێن.ئێن)، شۆڕش حاجی رایگەیاند: پارتی و یه‌كێتی سه‌لماندویانه كه ئه‌وان بڕوایان به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام ئێمه متمانه‌مان به خه‌ڵكی كوردستانه، متمانه‌مان به ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تره، دڵنیاین له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر له كه‌شوهه‌وایه‌كی ته‌ندروست هه‌ڵبژاردن بكرێت، خه‌ڵكی كوردستان تۆڵه‌ی خۆی له‌م ده‌سه‌ڵاته قۆرخكاره ده‌كاته‌وه كه (27) ساڵه ده‌ستیان خستوه‌ته بینه‌قاقای ئه‌م میلـله‌ته و هه‌مو شتێك بۆ خۆیان و هیچ بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕانیش رایگەیاند: ئێمە جوڵانەوەیەکین پێمانوایه ئه‌گه‌ر ره‌خنه له‌ناو هه‌ر حیزبێك نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر نوێبونه‌وه له‌ناو هه‌ر حیزبێك نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی جیاجیا و بیركردنه‌وه‌ی جیاجیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ناو هه‌ر حیزبێكدا نه‌مێنێت، ئه‌و حیزبه بهمردو حساب ده‌بێت، سروشتی جوڵانه‌وه‌كه وایه كه ئازادی راده‌ربڕین و ره‌خنه‌گرتن كارێكی زۆر زۆر ئاساییه، هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌ناو خۆمان ره‌خنه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرن، پێموایه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان له سۆنگه‌ی دڵسۆزییه‌وه‌یه بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌یان، له سۆنگه‌ی پهرۆشییانهوهیه بۆ جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
* له‌ئێستادا بەشێوەیەکی گشتی خه‌ڵك نیگه‌رانه، خه‌ڵك له پرۆسه‌ی سیاسی نیگه‌رانه، له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیگه‌رانه، له‌زۆر شتی تر نیگه‌رانه، واتا سارد‌و سڕییهكی تر و بێئومێدییه‌كی تر روی له خه‌ڵك كردوه، هۆكاری ئه‌مانه چین؟
شۆڕش حاجی: بێگومان هه‌مومان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه خه‌ڵكی كوردستان نیگه‌رانن، نیگه‌رانن له پرۆسه‌ی سیاسی، له حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان، نیگه‌رانن له‌م باردۆخه ئابورییه قه‌یراناوییه‌ی كه روبه‌ڕوی بونه‌ته‌وه، له‌هه‌مو ئه‌وانه نیگه‌رانن، به‌ڵام هۆكاری نیگه‌رانیی خه‌ڵك، هه‌ست نه‌كردن به به‌رپرسیارێتی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌كێتییه له كوردستان، هۆكاره‌كه‌ی به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتن و بهپیرهوهنهچونی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پارتی و یه‌كێتی ته‌نیا شتێك كه بیری لێ بكه‌نه‌وه و به‌رنامه‌ی بۆ دابنێن و جێبه‌جێی بكه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبی و شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كانی خۆیانه، نه‌ك چاككردنی ژیانی خه‌ڵك و بژێوی خه‌ڵك و كۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
ئێمه د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه خه‌ڵك نیگه‌رانه وه خه‌ڵكیش ناهه‌قی نییه، به‌ڵام ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نیا داواكاریمان له خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان شاهیدی قه‌یرانی زۆر له‌وه‌ی ئێستا سه‌ختتر و دژوارتر بن و بڕوایان به‌خۆیان هه‌بێت و پشتیوان به‌خوا ئینجا به خه‌ڵكی كوردستان دڵنیاین ئێمه كه ئه‌م بارودۆخه‌ش تێده‌په‌ڕێنین و به قازانجی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك كۆتایی دێت.
* به‌ڵام به‌شێكی ئه‌وه‌ی كه ئێستا خه‌ڵك له پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن نیگه‌رانه، هۆكاری تاڕاده‌یه‌ك نیگهرانیهكانیهتی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، چونكه پێیوایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێیان لێ ئه‌كرد نه‌یتوانی جێبه‌جێ بكات و نه‌یتوانی خواسته‌كانی خه‌ڵك بێنێته‌دی؟
شۆڕش حاجی: بێگومان ئێمه ده‌زانین و رۆژانه ده‌یان و سه‌دان خه‌ڵك ده‌بینین و په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كه‌ین و له رێگەی ته‌له‌فۆن و دیداری روبه‌ڕو و كۆبونه‌وه‌ی فراوانه‌وه، چاك ده‌زانین كه خه‌ڵكی كوردستان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش نیگه‌رانه، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه نیگه‌ران نییه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه بزوتنه‌وه‌كه خاكی كوردستانی فرۆشتبێت یان قوتی مناڵه‌كانی ئه‌وانی بردبێت یان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بانێك و دو هه‌وا له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی بوبێت، خه‌ڵكی كوردستان له‌وه نیگه‌رانن له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی كه خه‌ڵك لێی ده‌كرد كه به زویی ئه‌و درشم و په‌یامه سیاسییه‌ی له به‌رنامه سیاسییه‌كه‌یدا هه‌یه كه بریتییه له گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیسته‌می حكومڕانی و كارگێڕیی و ئابوریی له كوردستان، ئه‌وه‌مان جێبه‌جێ نه‌كردوه، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر كه پێم خۆشه بۆ خه‌ڵكی كوردستانی رون بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه پارتی و یه‌كێتین كه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان زیاتر له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیگه‌ران بكه‌ن چونكه خۆیان (پارتی و یه‌كێتی) له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نا‌ئومێد بون به‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سازش له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی خۆی بكات، سازش له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، كاتێك كه بینییان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ژێر هیچ فشارێك و له‌هیچ هه‌لومه‌رجێكدا واز له داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ناهێنێت، واز له پره‌نسیپه‌كانی خۆی ناهێنێت، سوره و شێلگیره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و دروشمه سه‌ره‌كییه‌ی كه بریتییه له گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیسته‌می حكومڕانی و كارگێڕی و دارایی، كاتێك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نا‌ئومێد بون ئینجا ده‌یانه‌وێت له رێگەی چه‌واشه‌كاریی و له رێگەی ئه‌و ده‌زگا میدیا زه‌به‌لاحه‌ی كه هه‌یانه، خه‌ڵكی كوردستان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نا‌ئومێد بكه‌ن، به‌ڵام جارێكی تر جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نا‌ئومێد نه‌بن، چونكه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جیگای ئومێدی ئه‌وانه، ئه‌گه‌ر ئێمه سازشمان له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی ئه‌وان بكردایه، ئه‌گه‌ر ئێمه بیرمان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بكردایه‌ته‌وه، بیرمان له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و شه‌خسی بكردایه‌ته‌وه، ئێستا ئێمه‌ش وه‌كو یه‌كێتی و پارتی، وه‌كو به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، وه‌كو شه‌خس و وه‌كو حیزب له‌هیچ شتێكمان كه‌م نه‌ده‌بو، به‌ڵام ئێمه باجی خۆمان له سوربونی خۆمان له‌سه‌ر داواكارییه‌كان و پره‌نسیپه‌كانی خۆمان ده‌ده‌ین، به شانازیشه‌وه ئه‌وه قبوڵ ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ری، ئه‌م رێگایه چه‌ندێك سه‌خت بێت و هه‌رچی شتێك روبه‌ڕومان بێته‌وه، ئێمه گوێی پێ ناده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین تا گه‌یشتن به ئامانج.
* بڕیار وایه له (30/9) هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تائێستا رون نییه و هه‌رجاره و زانیارییه‌ك بڵاوده‌بێته‌وه كه گوایه هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت، ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانیش دڵنیا نین چ جای ئه‌وه‌ی بگاته خه‌ڵك، هۆكاری ئه‌م نا دڵنیاییه بۆ هه‌ڵبژاردن چییه، ئایا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به راشكاوی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت؟ یان نه‌خێر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر شاشه‌وه ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ژێر به‌ژێر خه‌ریكی كۆبونه‌وه‌یه، ئه‌مه كامیان راسته؟
شۆڕش حاجی: ئه‌وه نییه بڵێی ئێمه دو هه‌ڵوێستی جیاوازمان هه‌بێت، ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو یه‌كێك له پره‌نسیپه‌كانی خۆمان، وه‌كو بڕیاری جڤاتی نیشتمانیش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌م كه‌شوهه‌وایه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستانی پیادا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستمان ده‌گات كه ئێمه نوێنه‌رمان هه‌یه هاوشێوه‌ی نوێنه‌ری برایانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوه، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌وان پارتی و یه‌كێتی دیسان بۆ له‌باربردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر خه‌ڵك نائومێدتر بكه‌ن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، خه‌ریكی ساخته‌كاری و ته‌زویر و ئه‌وه‌ن كه تۆماری ده‌نگده‌ران به‌شێوه‌یه‌ك پاك نه‌كرێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی پارتی و یه‌كێتی بێت.
ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رچی له‌تواناماندا بێت، له رێكاری یاسایی، له‌گرتنه‌به‌ری شێوازی سیاسی، به‌كاری دبلۆماسی، به‌كاری رۆژانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌ده‌ین. هه‌وڵێ ئه‌وه ده‌ده‌ین كه داموده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و چه‌كداره‌كانی پارتی و یه‌كێتی نه‌توانن هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك بكه‌ن، نه‌توانن خه‌ڵك ناچار بكه‌ن كه ده‌نگ به‌م و به‌و بده‌ن، هه‌مو شتێك ده‌كه‌یه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران پاك بكرێته‌وه، كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌باره‌ی سیاسی بۆ كاتی هه‌ڵبژاردن بێنینه ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئومێده‌ی خه‌ڵك بگێڕینه‌وه، خه‌ڵك وا لێ بكه‌ین كه ئومێدی به پرۆسه‌ی سیاسی و به هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، چونكه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش، لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شاڕێی گۆڕانكاری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام كاتێك نه‌توانین ئه‌و رێكارانه‌ی كه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و بێگه‌رد و دور له ته‌زویر و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی ده‌زگا ههواڵگییهكانی پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌بچێت، بێگومان ئه‌وكاته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستێكی تری ده‌بێت و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش له‌كاتی خۆی راده‌گه‌یه‌نین.
* هه‌رجارێك باس له نه‌زاهه‌ت و پاكێتی تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران ده‌كرێت، به‌شێك له لێكۆڵیاران ده‌ڵێن ئه‌و بابه‌ته دولایه‌نه‌یه، لایه‌نێكی په‌یوه‌ندی به پارتی و یه‌كێتییه‌وه هه‌یه و لایه‌نه‌كه‌ی تریش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانی تریش كه‌مته‌رخه‌من، هۆكاری ئه‌م قسه‌یه چیه؟
شۆڕش حاجی: ئێمه كه‌مته‌رخه‌م نین له‌وباره‌یه‌وه، وه‌ك وتم ئێمه له رێگەی كۆمسیارهكانمان و ئه‌و كارمه‌ندانه‌وه كه له كۆمسیۆن هه‌مانن، له رێگەی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانمان و كۆبونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایەنە ناڕازییەکان كه پێشتر ئۆپۆزسیۆن بون، هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانمان داوه و زیاتریش هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌كو وتم بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد، چونكه ئێمه و خه‌ڵكی كوردستانیش باش ده‌زانین كه پارتی و یه‌كێتی بڕوایان به هاوڵاتیانی كوردستان نییه، بڕوایان به هه‌ڵبژاردن نییه، له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌ترسن، له هاوڵاتیان ده‌ترسن، له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له هه‌ڵبژاردن ناترسن ئه‌م هه‌مو ساخته‌كارییه له‌پای چی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان له كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ر و موچه‌خۆره‌كانی خۆیان ناترسن، ئه‌م هه‌مو فشاره له‌پای چی كه بهخهڵكهكانی خۆیان ده‌ڵێن ئه‌وكاته‌ی كه ده‌نگ ده‌ده‌یت ده‌بێت ره‌سمی بگریت.
پارتی و یه‌كێتی سه‌لماندویانه كه ئه‌وان بڕوایان به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام ئێمه متمانه‌مان به خه‌ڵكی كوردستانه، متمانه‌مان به ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تره، دڵنیاین له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر له كه‌شوهه‌وایه‌كی ته‌ندروست هه‌ڵبژاردن بكرێت، خه‌ڵكی كوردستان تۆڵه‌ی خۆی له‌م ده‌سه‌ڵاته قۆرخكاره ده‌كاته‌وه كه (27) ساڵه ده‌ستیان خستوه‌ته بینه‌قاقای ئه‌م میلـله‌ته و هه‌مو شتێك بۆ خۆیان و هیچ بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، رۆژ به رۆژ خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و خه‌ڵك هه‌ژارتر ده‌كه‌ن، رۆژ به‌رۆژ دوارۆژی خۆیان و بنه‌ماڵه و منداڵه‌كانیان مسۆگه‌رتر ده‌كه‌ن، دواڕۆژی خه‌ڵكی كوردستانیش نادیارتر ده‌كه‌ن.
* یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه خه‌ڵك تاڕاده‌یه‌ك بڕوای به هه‌ڵبژاردن نه‌مێنێت، ئه‌و ساخته‌كارییه بو كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوتردا كرا، به‌ڕێزیشت ئاماژه‌ت به‌وه‌كرد كه له‌ئێستادا تۆماری ده‌نگده‌ران به‌و شێوه‌یه‌یه، خه‌ڵك ئه‌گه‌ر جارێكی تر بچێته‌وه بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، گره‌نتی چییه جارێكی ئه‌و ته‌زویره گه‌وره‌یه‌ی لێ نه‌كرێته‌وه، گره‌نتی چییه كه ده‌نگه‌كانی به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌گاته شوێنی خۆی؟
شۆڕش حاجی: ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین تۆماری ده‌نگده‌ران پاك بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردن بڕه‌خسێنین، ئێمه پێشتریش به‌ڵێنمان به خه‌ڵك داوه، خه‌ڵک ده‌بێت بچێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، خه‌ڵك ده‌بێت به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی له‌م ده‌سه‌ڵاته چه‌واشه‌كار و ساخته‌كاره بكاته‌وه، ده‌نگ بدات به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن، ئێمه ته‌نیا داوامان له خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه كه متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بێت، متمانه‌یان به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بێت كه پشتیوانی سه‌رسه‌ختی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانین، به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر تۆماری ده‌نگده‌رانمان پاك كرده‌وه و ئه‌و كه‌شوهه‌وا له‌باره‌ی بێنینه كایه‌وه، ئێمه به خوێنی خۆمان، به‌خوێنی ئه‌ندامه‌كانمان و به‌هه‌رچی له‌تواناماندایه، ده‌توانین ده‌نگی هاوڵاتیانی كوردستان بپارێزین و ناهێڵین ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییه كه ساده‌ترین مافی هاوڵاتییه زه‌وت بكرێت و بۆ خه‌ڵكی كوردستانی ده‌گێڕینه‌وه.
* له‌سه‌روبه‌ندی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا سزادانی سیاسی ده‌ست پێده‌كات، سزادانی خه‌ڵكی ده‌ست پێده‌كات، سزادانی ئه‌و هاوڵاتیانەی ده‌یانه‌وێ به‌شداربن له هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كات، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا سزا بۆ ژمارەیەک ئه‌فسه‌ر و كۆمه‌ڵك كارمه‌ند و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر ده‌رچوه، چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌مانه بكرێت، ئێوه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك سزا نه‌درێت، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت گره‌نتیی ئه‌وه‌یان بده‌نێ كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و لایه‌نانه كاریگه‌رییان ناكاته سه‌ر؟
شۆڕش حاجی: له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێكرد كه پارتی و یه‌كێتی سڵ له هیچ شتێك ناكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌نگی هاوڵاتیان نه‌گاته شوێنی خۆی، ئه‌وان خه‌ڵكی كوردستان ده‌ترسێنن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆیان و مافی خۆیان له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا پیاده نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه وه‌كو وتم هه‌مو رێكارێك ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ساخته‌كاری نه‌هێڵین، بۆ ئه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران پاك بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌ینه سه‌ر پارتی و یه‌كێتی كه چیتر ئه‌و ره‌فتاره نابه‌جێیانه له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن، ئێمه خۆمان به خاوه‌نی ئه‌م هه‌رێمه ده‌زانین، ئێمه خۆمان به خاوه‌نی ئه‌م ئه‌زمونه ده‌زانین، ئێمه خۆمان به پارێزه‌ری خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هید و فرمێسكی سه‌دان هه‌زار دایكی شه‌هید و كوڕی شه‌هید و خوشكی شه‌هید و باوك كوژراو ده‌زانین، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت به رێكارێكی هێمنانه له رێگەی سندوقه‌كانی ده‌نگدان گۆڕانكاری له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، ئێمه هه‌رچی له‌تواناماندا بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ببێته شاڕێی گۆڕانكاری، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نا‌ئومێد نه‌بێت له‌م شێوازه مه‌ده‌نییه‌ی گۆڕانكاری، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له‌م كاره نا‌ئومێد بێت، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یە كه پارتی و یه‌كێتی ئه‌م كه‌شوهه‌وایه دروست ده‌كه‌ن و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و یه‌كڕیزی نیشتمانی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌وه.
* له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنتدا وه‌ك باسمان كرد هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كرێت، من ناڵێم هۆكاری ئه‌مه چیه، هۆکارهكهی دیاره، به‌ڵام ئێوه چی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه؟
شۆڕش حاجی: ئێمه به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵێین خه‌ڵكی كوردستان بارودۆخێكی زۆر له‌وه خراپتری بینیوه، له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام به پۆل رۆژانه خه‌ڵك له‌سێداره ده‌درا، ئه‌نفال كراین، كیمیاباران كراین، هیچ دێیه‌ك به‌پێوه نه‌ما، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان له به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆر وه‌ستایه‌وه، سه‌لماندیان كه ئه‌وان سورن له‌سه‌ر داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیان، من دڵنیام ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه توانی به‌رامبه‌ر زوڵمی سه‌دام و زه‌بری به‌عس و ئه‌نفال و كیمیاباران بوه‌ستێته‌وه، ئه‌م بارودۆخه‌ش زۆر به ئاسانی تێده‌په‌ڕێنێت و سزای سیاسی و نانبڕین و نه‌قڵكردن لێره و له‌وێ، كار له‌سه‌ر رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان ناكات، خه‌ڵكی كوردستان سور ده‌بێت له‌سه‌ر گۆڕانكاری، چونكه خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردوه له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له سیسته‌می حكومڕانی و كارگێڕیی و ئابوریی له كورستان بكرێت، ئه‌م خه‌ڵكانه زۆر له جاران شێلگیرانه‌تر به‌ره‌و پیری ئه‌و پره‌نسیپانه ده‌چێت و بارودۆخه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی (2018) زۆر له (2009) خراپتره، بارودۆخی دارایی و قه‌یرانی ئابوریی به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتوه، نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر له جاران خراپتره، ئه‌وكاته‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دامه‌زرا، خاكی كوردستان نهفرۆشرابو، سازش له‌سه‌ر خاكی كوردستان نه‌كرابو، ئه‌و كاته نه‌وتی كوردستان نه‌هاتبوه به‌رهه‌م، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش جگه له چه‌ند كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتی و پارتی، نه په‌رله‌مان و نه هیچ داموده‌زگایه‌ك، نه له هه‌رێمی كوردستان نه له عێراقی فیدراڵ نازانێت داهاتی ئه‌و نه‌وته چه‌نده و بۆ كوێ ده‌ڕوات و چی لێ ده‌كرێت، بۆیه ده‌ڵێم مادام بارودۆخه‌كه له جاران خراپتره، مادام پارتی و یه‌كێتی له جاران خراپتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، خه‌ڵك سورتره له‌سه‌ر گۆڕانكاری و پێموانیه ئه‌م سزای سیاسییه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری گۆڕان و له‌سه‌ر ده‌نگدان هه‌بێت له پرۆسه‌ی سیاسی، وه‌ك وتیشم ئێمه زۆر له‌وه گه‌وره‌ترین هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین كه ئه‌زمونه‌كه‌مان تێكبچێت.
* وه‌كو ئاماژەت پێ‌کرد، خەڵک سوتره له‌سه‌ر گۆڕانكاریی، به‌ڵام دیوێكی تری قسه‌كردن هه‌یه ئه‌ویش ره‌خنه ناوخۆییه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست كردوه، یان لانی كه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵسوڕاو و هه‌واداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست كردوه، ئه‌م ره‌خنه ناوخۆییانه له‌پێناوی چی و له‌پای چی؟
شۆڕش حاجی: بێگومان ئێمه حیزبێكین پێمانوایه ئه‌گه‌ر ره‌خنه له‌ناو هه‌ر حیزبێك نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر نوێبونه‌وه له‌ناو هه‌ر حیزبێك نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی جیاجیا و بیركردنه‌وه‌ی جیاجیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ناو هه‌ر حیزبێكدا نه‌مێنێت، ئه‌و حیزبه بهمردو حساب ده‌بێت.
سروشتی جوڵانه‌وه‌كه‌ی ئێمه وایه كه ئازادی راده‌ربڕین و ره‌خنه‌گرتن كارێكی زۆر زۆر ئاساییه، هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌ناو خۆمان ره‌خنه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرن، پێموایه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان له سۆنگه‌ی دڵسۆزییه‌وه‌یه بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌یان، له سۆنگه‌ی پهرۆشییانهوهیه بۆ جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ره‌خنه‌كانی گۆڕانیش له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه فڵان كۆمپانیا له‌لایه‌ن فڵان كه‌سه‌وه كۆنترۆڵ كراوه یان فلان كه‌س بیره‌نه‌وتی كۆنترۆڵ كردوه، یاخود ئه‌م بڕیاره چاره‌نوسسازه نیشتمانییه ئه‌م به‌رپرس كردی و ئه‌و نه‌یكرد، به‌ڵكو ره‌خنه و نیگه‌رانییه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر شێواز و خێرایی جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له كوردستان هه‌یه.
لێره و له‌وێ له‌ناوخۆمان نیگه‌رانی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باس ده‌كرێت كه خه‌ڵكی كوردستانیش چاوه‌ڕێن هه‌رچی زوتره گۆڕان به ئامانجه‌كانی خۆی بگات، هه‌رچی زوتره كۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵاته قۆرخكاره ناعه‌داله‌ته بهێنرێت، به‌شێكی تری ره‌خنه و گلهیهكان له‌سه‌ر داڕشتن یان بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، من ده‌ڵێم ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمان ئه‌مه‌یه، یه‌كێكی تر ده‌ڵێت نه‌خێر با شتێكی تر بكه‌ین به ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمان، به‌ڵام له كۆتاییه‌كه‌ی من پێموایه هه‌مو ئه‌وانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن و نیگه‌رانن له‌ناو خۆمان، هه‌مویان یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پره‌نسیپه بنچینه‌ییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بچه‌سپێت، له‌ده‌ستدانی كاك نه‌وشیروان بێگومان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌دای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بوه، به‌ڵام به كاری ده‌سته‌جه‌معی و به ئه‌زمونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌زمونیان له كار و خه‌باتی شاخ و شار هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و توانا گه‌نجه‌ی كه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه، له‌گه‌ڵ توانای ئه‌و گه‌نجانه‌ی تر كه هیچ ئه‌زمونێكیان له‌كاری سیاسیه‌تدا نییه و ئێستا هاتون و كاتی ئه‌وه‌یانه كه له پرۆسه‌ی ده‌نگدان و له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا به‌شدار بن، به‌هاوكاری هه‌مو لایه‌ك ده‌توانین كه‌لێنی له‌ده‌ستدانی كاك نه‌وشیروان پڕبكه‌ینه‌وه، گۆڕانیش هه‌ر ئه‌وه بمێنێته‌وه كه چۆن جێگای ئومێدی خه‌ڵك بوه، له جاران زیاتر جێی ئومێدی خه‌ڵك بێت.
* له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا گوێلێگرتن نییه كه به‌م شێوه فراوانه ره‌خنه‌گرتن ئه‌ڕواته ده‌ره‌وه و له سۆشیال میدیا بڵاوده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تر به‌كارده‌هێنرێته‌وه؟ یان نه‌خێر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دامه‌زراوه‌ی هه‌یه و گوێ له خه‌ڵك ده‌گرێت؟
شۆڕش حاجی: من نامه‌وێ بچمه هه‌ندێك ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كانی جڤاتی نیشتیمانی و ئۆرگانه‌كانی تری ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئێمه زۆرینه‌ی كاتی كۆبونه‌وه‌كانمان ره‌خنه‌گرتنه له خۆمان و له‌یه‌كتر كه ئێمه به سنگێكی فراوانه‌وه هه‌مو ئه‌وانه‌مان قبوڵ كردوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیا و سۆشیال میدیایه‌ی كه ئێستا هه‌مو خه‌ڵك به‌كاری ده‌هێنێت، كارێكی وای كردوه هه‌ندێ له‌و نیگه‌رانی و ره‌خنانه له‌لایه‌ن هه‌ندێ له هه‌ڵسوڕاو و دڵسۆزه‌كانی ناو گۆڕان جگه له ئۆرگانه‌كان، له سۆشیال میدیا باس ده‌كرێت، شتێكی تریش هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، حیزبێكی ده‌نگده‌رین، به هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن له سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراق ناگه‌ینه (13) هه‌زار كه‌س، له‌كاتێكدا كه ئێمه خاوه‌نی (500) هه‌زار ده‌نگین كه له‌نێویاندا خه‌ڵكی دڵسۆز و هه‌ڵسوڕاوی ناڕێكخراومان هه‌یه، خه‌ڵكمان هه‌یه هێنده‌ی ئه‌و كه‌سانه دڵسۆزن كه له‌نێو ده‌زگا ره‌سمییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كارده‌كه‌ن، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی تر له‌هیچ ئۆرگانێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا نین بۆیه له سۆشیال میدیا ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه ئه‌و دڵسۆزییه‌ی ئه‌وان كه له رێگەی سۆشیال میدیا ده‌ری ده‌بڕن و ره‌خنه له ئه‌دای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرن، ده‌زگا هه‌واڵگری و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان خراپ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كه‌ن و سودی لێ ده‌بینن و به‌كاری ده‌هێنن بۆ ساردكردنه‌وه‌ی دڵێ خه‌ڵك له گۆڕان و نیگه‌ران بونی خه‌ڵك له گۆڕان، بۆیه داوام ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر ئۆرگانێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندایه، ئازادانه بێت سه‌رنج و تێبینی و ره‌خنه‌كانی خۆی بخاته‌ڕو، ئێمه‌ش به سنگێكی فراوانه‌وه سه‌رنج و ره‌خنه و تێبینییه‌كان وه‌رده‌گرین، به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌مو ئه‌وه‌ی كه من پێم راسته، یه‌كێکی تر پێی راست بێت، چونكه له كۆتاییه‌كه‌ی، جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باڵاترین دامه‌زراوه‌ی بڕیاردانه له‌ناو گۆڕان و ئه‌وه‌ی له‌وێ بڕیار بدرێت ده‌بێت هه‌مومان پابه‌ند بین پێوه‌ی.
* له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا و له به‌یاننامه‌ی چوار لایه‌نه‌كه‌دا باسی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش كراوه بۆ چونه به‌غدا، پارتی و یه‌كێتیش له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه به به‌رده‌وامی باس له پرۆژه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه بچنه به‌غدا، ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێت كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كان ده‌رگا ئاوه‌ڵا ده‌كه‌ن بۆ كۆبونه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی بچنه به‌غدا، ئێوه پرۆژه‌تان چیه و ئه‌و لایه‌نانه پرۆژه‌یان چیبه؟ ئێوه چۆن ده‌ڕۆنه به‌غدا له‌كاتێكدا كه سنورێك و دیواربه‌ندێك له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه و ته‌نانه‌ت پارتی و یه‌كێتیشدا هه‌یه؟
شۆڕش حاجی: جا با شتێكی تریش بۆ ئه‌و پرسیارە زیاد بكه‌م، ئێستا پارتی و یه‌كێتیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان پرۆژه‌ی نیشتمانی‌یان هه‌یه و ئه‌وان داوا له ئێمه ده‌كه‌ن بچین پشتیوانی‌یان لێ بكه‌ین، من خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م به دادوه‌ر كه له سه‌ره‌تای دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه تائێستا ئێمه خاوه‌نی پرۆژه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یین له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا بۆ به‌رگریكردن له داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، بۆ پاراستنی مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، پارتی و یه‌كێتی پرۆژه‌كه‌یان پرۆژه‌ی حیزبی و بۆ دابه‌شكردن پله و پۆست و پاره بوه له به‌غدا، له (12) ساڵی رابردو واته له سێ خولی په‌رله‌مانی له به‌غدا خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به دادوه‌ر چه‌ند جار پارتی و یه‌كێتی داوایان له نوێنه‌ره‌كانی خۆیان كردوه له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك، له‌سه‌ر پرسی جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی (140)، له‌سه‌ر پرسی داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌سه‌ر دادگای فیدراڵی، له‌سه‌ر دروستنه‌كردنی ئه‌نجومه‌نی ئیتیحادی، داوایان له نوێنه‌ره‌كانی خۆیان كردوه له په‌رله‌مان بێنه ده‌ره‌وه و بایكۆتی دانیشتنه‌كان بكه‌ن؟ هه‌مو ئه‌و جارانه‌ی كه بایكۆتی دانیشتنه‌كانیان كردوه، له‌سه‌ر پاره بوه، یان له‌سه‌ر بودجه بوه، له‌سه‌ر به‌رگریكردن بوه له‌وانه‌ی كه له په‌رله‌مانی به‌غدا و له دامه‌زراوه‌كانی به‌غدا خراونه‌ته به‌ر لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه.
ئه‌وه ئێمه‌ین خاوه‌نی پرۆژه‌ی نیشتمانین، ئه‌و پرۆژه نیشتمانیه هه‌ر ئێمه خاوه‌نی نین به ته‌نها وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڵکو پرۆژه‌ی چوار لایه‌نه‌كه‌یه كه رامانگه‌یاندوه، پرۆژه‌كه‌مان پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانییه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان، ئێمه ده‌رگاشمان واڵایه بۆ هه‌ر هێزێكی سیاسی به پارتی و یه‌كێتیشه‌وه پشتیوانی له‌م پرۆژه نیشتمانییه بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌خێرهاتنیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه پرۆژه‌ی نیشتیمانی ئه‌م چوار لایه‌نه‌یه ده‌چێته به‌غدا بۆ به‌رگریی كردن له داواكارییكانی خه‌ڵكی كوردستان و پاراستنی مافه ده‌ستورییه‌كانی.